ستراتیژیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له‌وه‌ته‌ی
له‌ساڵی((1992))ه‌وه
دامه‌زراوه، وه‌ستان نه‌بووه
له‌سه‌ر ئه‌رکه‌به‌راییه‌کانی
خۆی! به‌داخه‌وه هه‌رله‌به‌سه‌ر
پێیکه‌وتنی حکومه‌ت هه‌تا
پیربوونی له‌ئه‌مڕۆدا،
له‌چوارچێوه‌یه‌کی ته‌نگه‌به‌ردا
کاری کردووه، که‌هه‌رچی بناغه‌و
بنچینه‌و پلانی ئابووری هه‌یه،
نه‌ڕه‌چاوی کردووه و نه
به‌نه‌خشیه‌ک کاری بۆ کردووه؟!
وه‌کو مێژووی ڕابردووی شۆڕش و
سه‌رهه‌ڵدانه‌کان، حکومه‌تی
کوردستان گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ
به‌ڕێکردنی کاتدا کردووه تا:
ته‌نها مانه‌وه‌ی دێژخایه‌ن و
پارێزگاری بوون و قه‌واره‌ی خۆی
بپارێزێت. ڕه‌نگه ئه‌و بێی
ئیمکانییاته‌ی که‌حکومه‌ت
له‌سفره‌ی خاڵییه‌وه
ده‌ستیپێکردوو و، ئابڵوقه
خنکێنه‌ره‌کانی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر
عێڕاق و هی به‌عس له‌سه‌ر
کوردستان، ده‌ورێکی ڕاسته‌وخۆی
نه‌رێنییان هه‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی کوردستان که ئه‌وکات
ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره بوو،
نه‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی
بووه‌ستێت. به‌ڕاستیش شه‌ڕی
ناوخۆی ینک و پارتی، هێنده‌ی تر
پایه‌و بناغه‌کانی ژێرخانی
ئابووری کوردستان و حکومه‌تی
به‌یه‌کجاری هه‌ڵته‌کاندن.
له‌گه‌ڵ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا، به‌بڕوایه‌کی
ته‌واوه وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر
کێبڕکێیه سه‌رسه‌خته‌کانی ناوخۆی
حکومه‌ت به‌هۆکاری حیزبایه‌تی و،
جیا له‌مه‌ش گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا
به‌پلان و به‌رژه‌وه‌ندێکی
نه‌ته‌وه‌ی و کورددانه کابینه
وزارییه‌کان درووست کرابانایه...
هه‌رگیزاو هه‌رگیز دۆخی ئابووری
وڵات پاش (15)ساڵ
له‌به‌ڕێوه‌بردن، به‌م جۆره‌ی
ئێستا نه‌ده‌بوو.
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا نوکه، ئێمه
خاوه‌نی ئیداره و حکومه‌تێک
بووین، که کاری بۆ بنیاتنان و
بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری
نه‌کردووه! به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا
ئه‌رکێکیان پێی سپێردراوه، زۆر
به‌داخه‌وه!! ته‌نها خه‌ریکی
پێکه‌وه‌نانی سه‌رمایه، بۆ خۆیان
و خزم و که‌سه‌کانی خۆیان بوون،
ئه‌گه‌ر نموونه‌ش پێویستی کرد،
ده‌توانین به‌سه‌ده‌ها ناوبێنین،
که‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
وه‌ربگرن هیچ سه‌رمایه یه‌کیان
نه‌بووه و له‌ئێستا که جیا
له‌وه‌ی ده‌یه‌ونیوێکی ڕه‌به‌قه
هه‌ر له‌پۆسته‌کانیان ماون، یان
به‌رزتر کراونه‌ته‌وه‌و، خاوه‌نی
سه‌رماییه‌کی خه‌یاڵین!
له‌م خاکه ده‌وڵه‌مه‌نده که
سامانه سروشتییه‌کانی،
بواره‌کانی کشتوکاڵ، گه‌شت
وگوزارو تێکڕای بواره‌کانی
به‌رهه‌م هێنان، ئه‌گه‌ر به‌هه‌وڵ
و پلانی حکومه‌ت وه‌به‌رهه‌م
هێنرابان به‌شی هه‌موو
دانیشتووانی کوردستانی گه‌وره‌ی
ده‌کرد، که‌چی وه‌ک ده‌بینین
له‌به‌ر بێی پلانی، حکومه‌ت خۆی
گیرۆده‌ی چه‌ند دینار و دۆلارێکی
عه‌ره‌ب و به‌غدایه‌و، ساڵانه
له‌و بودجه‌یه‌ی ئیداره‌ی
وڵاتی پێی ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر:
داهاته گومرگییه‌کان و
باجه‌خنکێنه‌ره‌کانی سه‌ر
هاووڵاتیان له‌مامه‌ڵه‌ی کڕین و
فرۆشتن و هاوکارییه زۆر و
زه‌وه‌نده‌که‌ی حکوومه‌تی عێڕاقی
نه‌خرێته سه‌ر، ئه‌و حکومه‌ته‌ی
به‌ڕووناکی چاوی هه‌موو کوردێک
داده‌نرێت. به‌داخه‌وه !!
ناتوانێت ساڵانه ( 01/0% )
له‌سه‌دا سفر و پۆین یه‌کی
بودجه‌ی گشتی کوردستان به‌داهاتی
خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای که‌رتی
کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزار و
پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژی دابین
بکات؟!!
ئاڕاسته‌و گله‌یی له‌حکومه‌تی
هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه نییه که
نه‌یتوانیووه بناغه‌ی ژێرخانێکی
ئابووری توکمه دابنێی و له‌و
ڕێگایه‌شه‌وه کورد وه‌کو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پێی خۆی
بووه‌ستێت، به‌ڵکو خۆئه‌گه‌ر
به‌پێی نه‌خشه‌و پلانێکی
سه‌رده‌میانه کاری بۆ بنیاتنانی
ژێرخانێکی توکمه‌ی ئابووری
له‌دامه‌زراندنی کارگه
جۆربه‌جۆره‌کانی پیشه‌سازی و
ته‌کنه‌لۆژیاکان و بوژانه‌وه‌ی
کێڵگه‌کان و هه‌مووبواره‌کانی
کشتوکاڵی و که‌رتی گه‌شت و گوزار
کردبایه، ئه‌وا لانی که‌م ئه‌و
له‌شکره بێی کاره ته‌مبه‌ڵه‌ی
کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی گه‌نجان
دروست نه‌ده‌بوون!!.
سه‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌مه‌ش
زانراون ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین و
مه‌به‌ستمان بێت، له‌ڕاستییدا
له‌قۆناغی دامه‌زراندنی حکومه‌ت
له‌به‌ر کێبرکێی حیزبیانه،
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حیزبه
پێکهێنه‌ره‌که‌ی ئیداره
ئه‌وه‌بوو... به‌ناوی
پێشمه‌رگایه‌تی ناونووسی خه‌ڵکی
له‌باش و جاش، گه‌نج و پیر بکه‌ن
و پاره‌ی گومرگه‌کان و
ئاودیوکردنی پاشماوه‌کانی دام و
ده‌زگاکانی به‌عسیان، ده‌رخوارد
بده‌ن!؟ دواتر که‌شه‌ڕی ناوخۆ
هه‌ڵگیرسا، ئاگری شه‌ڕ جه‌سته‌ی
حکومه‌تی سوتاند و به‌ته‌واوی
ئه‌م ده‌زگایه سڕڕایه‌وه و
ده‌سه‌ڵاتی بن سێبه‌ری حیزبه‌کان
له‌سه‌ر ئیداره‌نه‌ماو له‌جیاتی
ئه‌مه ئینجا به‌ڕاسته‌وخۆ وه‌کو
سه‌رده‌می به‌ره‌ی کوردستانی
یه‌کێتی و پارتی بوونه‌وه به
به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات و بۆ
ڕاوه‌دوونان و له‌ناو بردنی
یه‌کتری، چه‌کداری گه‌یشته
چڵه‌پۆپه‌و له‌وکاته‌وه تائێستا
پێشمه‌رگایه‌تی بۆته هۆکاری
بژێوی خه‌ڵک و، له‌ڕاستیدا ئه‌مه
له‌کوردستاندا بووه به‌نه‌ریتێکی
باو!؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی
سه‌ره‌وه بوبنه ده‌ره‌نجام و
له‌دواجاردا له‌کۆنه‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
جێگیربووبن، له‌سونگه‌ی
ئه‌مه‌شه‌وه بڕواهێنان به
پڕوکان و داهێزانی ئابووری
حکومه‌ت و هاووڵاتیانی کوردستان
بوبێته کارێکی هه‌میشه‌یی، ئه‌وا
گرانی ڕۆژبه‌ڕۆژو، ته‌نانه‌ت سات
له‌دوای ساتی بازاڕ‌و هه‌ڵکشان و
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاو
پێداویستییه‌کان له‌دوای
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خه‌یاڵی
خانوبه‌ره‌و زه‌وی، کارێکی
به‌ئه‌نقه‌ست و کارتێکی
یاریکردنه به‌ده‌ست
ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ناچاربوونی
خه‌ڵکی به ئینتیمای به‌رده‌وام و
گوێیڕادێری هاووڵاتیان بۆ
ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان! چونکه
تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵکی کورد وایه‌و
حیزبه‌کانیش گره‌وی هێشتنه‌وه‌و
نه‌گۆڕینی ده‌که‌ن، که‌وه‌کو
مێژووی دوور‌و درێژی داگیرکاری،
ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئاسایی
هه‌میشه له‌قه‌یرانێکه‌وه بۆ
قه‌یرانێکی تر بچێت و به‌داخه‌وه
ئه‌م ڕوانگه‌یه بویته گرێی
کوێره لای نوخبه‌ی سیاسی باڵا
ده‌ستی ئه‌مڕۆ و فه‌رمانڕه‌وایان.
ئه‌گه‌رنا به‌چ پێوه‌رێک ڕاسته
له‌وڵاتێکدا، باڵه‌خانه
زۆره‌کانی به‌رپرسه‌کان
به‌رده‌وام بۆ ئاسمان هه‌ڵکشن،
به‌ڵام به‌هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی
ڕه‌شوڕوتی قوربانی ده‌ری ئه‌م
نیشتمانه، بێی کولانه‌و بێی
جێگا‌و ڕیگابن؟! به‌ویژدانی کێی
ڕه‌وایه؟ خه‌ڵکی شه‌وو ڕۆژ
له‌خه‌یاڵ و گیرۆده‌ی به‌ده‌ست
هێنانی چه‌ند لتره نه‌وتێک بن و،
ماڵه‌به‌رپرسه‌کانیش له‌ژیانێکی
به‌هه‌شت ئاسای بێی که‌م و کوڕیدا
بژین!؟.
مۆنۆپۆلی بازاڕ‌و هه‌موو
شاده‌ماره‌کانی ئابووری ئه‌م
وڵاته به‌ناوی درۆی بازاڕی
ئازاده‌وه، له‌لایه‌ن چینێکی
به‌رپرس و ده‌سڕۆیشتوو، که‌شێکی
ترسناکی! ئه‌وتۆی له‌کوردستانی
ئازاد درووستکردووه، ئه‌گه‌ر
گرانی بازاڕ و بێی خانوو و جێگا‌و
ڕێگایی به‌و جۆره‌ی ئێستا بڕوات،
جارێکی تر وه‌کو ساڵانی سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو،
خه‌ڵک و هاووڵاتیان له‌به‌ر بێی
جێگایی دووچاری بن چادرو خێمه‌کان
ده‌بنه‌وه و، له‌به‌ر بێی
سوته‌مه‌نیش ناچاری به‌کار
خستنوه‌ی سۆبه داره‌کان
ده‌بنه‌وه‌و، به‌هۆکاری
ئه‌مه‌شه‌وه جارێکی تر وه‌کو بێی
ئابووری و بێی هه‌مووشتێکی خه‌ڵکی
قوربانی ده‌رو به‌دبه‌ختی کورد،
ژینگه‌و سروشتی کوردستانی ڕه‌نگێن
جارێکی دی ده‌بێته‌وه به‌سفر.
|