| 
					 
					  
					پالتالک 
					وه‌کو مینبه‌رێکی ئازاد بۆ ده‌ربڕینی حه‌زو ئاره‌زوو و بۆ 
					گوزارش کردن له خواستی خه‌ڵک له‌مه‌یداندایه ، مینبه‌رێکه 
					هه‌موو که‌س ده‌توانێت ده‌نگی خۆی به جیهان بگه‌یه‌نێت ، 
					ژووری کوردستان یونایتد ده‌یه‌وێت به‌گژ نابه‌رابه‌ریدا 
					بچێته‌وه ، ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵیه‌کان بنه‌بڕ بکات ، به‌دوای 
					چاک سازی کوردستانه‌وه‌یه ، له‌هه‌وڵی ڕیفۆرم دایه 
					له‌ده‌سه‌ڵاتدا ، ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری نابه‌رابه‌ریه‌کان 
					له‌سه‌ره‌وه بکات ، خوازیاری دامه‌زراندنی حکومه‌تێکه هه‌م 
					ناسیونالیست ،  هه‌مان حکومه‌تی کوردی به‌س به ڕابه‌رایه‌تی 
					کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تمه‌داری تر ، هه‌مان شیعار و به‌رنامه‌ی 
					ساڵانی ڕابوردوو که ناسیونالیسته‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی 
					خۆڵیان پی ده‌کرده چاوی خه‌لک و خه‌ڵکیان پێ فریو ده‌دا ، 
					واته حکومه‌تێکی تری قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی به‌س به‌هه‌ندێک 
					فۆرمی نوێوه ، داڕشتنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وو پرۆگرامێکی تر به‌س 
					له‌چاو په‌یڕه‌وو پرۆگرامی ناسیونالیسته ئێکسپایه‌ره‌کانی 
					پارتی و یه‌کیه‌تی به‌ڵام به ڕه‌نگێکی تر ، واته به‌ڕێز 
					بۆتین خوازیاری مانه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه به‌س به‌زارو 
					زمانی کۆمه‌ڵێک که‌سی تر . 
					
					ڕاسته 
					خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان نایانه‌وێت چیتر له‌لایه‌ن 
					ناسیونالیسته‌کان و ئیسلامیه‌کانه‌وه فریو بدرێن چونکه 
					خه‌ڵکی کوردستان ته‌جروبه‌ی هه‌ردووکیانیان هه‌یه ، ئه‌مان 
					خوازیاری حکومه‌تی کوردین به‌س دیموکراتی بێت ( به‌ڵام 
					ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵ نه‌گره که باری ئابووری ئه‌م ووڵاتانه و 
					به‌دیهێنانی دیموکراتیه‌ت له‌سایه‌ی ناسیونالیزم دا قابیلی 
					قبووڵ نیه ) ژێرخانی ئابووری ئه‌م وڵاتانه ته‌نها 
					ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری بێ په‌رده‌ی وه‌کو یه‌کیه‌تی و پارتی 
					ده‌خوازێت ، چونکه کوشت و بڕو قه‌تڵ وعامی خه‌ڵکی کوردستان 
					به‌ده‌ستی ئه‌م تاقمه ڕه‌شه له‌سه‌روو  ئیراده‌ی 
					خۆیانه‌وه‌یه و ده‌بێت وابکه‌ن ئه‌گینا ته‌مه‌نیان ناگاته 
					قۆناغه‌و هه‌ر با ساوایی له لانکه‌دا ده‌مرێت . 
					
					خه‌ڵکی 
					کوردستان به‌دوای باش بوونی گووزه‌رانیانه‌وه‌ن ، به‌دوای باش 
					بوونی بژێوی ڕۆژانه‌وه‌ن ، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که بێکار نه‌بن 
					، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که ده‌ستی هیچ تاقم و ئاغایه‌ک له‌سه‌ر 
					سه‌ریان نه‌بێت ، که‌س نه‌توانێت له‌ژێر ناوی شه‌ره‌ف و ناموس 
					و پاراستنی شته پیرۆزه‌کانی ئیسلام ده‌ست بخاته بینه‌قاقایان 
					، وه‌هه‌ره‌ها ژووری کوردستان یونایتدیش به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه 
					که  ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی دووده‌سته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی 
					نه‌مێنێت ، به‌ڵام ئالته‌رناتیڤ و پلاتفۆرمێک بۆ داهاتوو 
					له‌ده‌ستدا بێت چیه  ؟ ، ئه‌مان به‌دوای دیسانه‌وه 
					دامه‌زراندنی حکومه‌تێکن که‌جارێکی تر ته‌مه‌نی سه‌رکووت درێژ 
					ده‌کاته‌وه . 
					
					ئه‌گه‌ر 
					بۆمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژووره قسه بکه‌ین جارێ به‌ر 
					له‌هه‌ر شت که‌چوویته ژووره‌که  به‌سووری ده‌مێنیته‌وه تا 
					ئاغای بۆتین ئاره‌زوو ده‌کات شینت بکاته‌وه ، جارێ ئه‌گه‌ر 
					زوو زوو نه‌چووبیته ئه‌و ژووره‌و نه‌ت ناسن ئه‌وا شینی 
					نا‌بینیت به‌چاوی خۆت ، چ جای ئه‌وه‌ی بتوانیت  ده‌ست هه‌ڵبڕیت 
					و ڕایه‌ک پێشکه‌ش بکه‌یت ، ژوورێکه به‌حساب بۆ وه‌ستانه‌وه 
					به‌رامبه‌ر به نابه‌رابه‌ری به‌ڵام ئه‌و ڕسته‌و وشه بێ 
					جێیانه‌ی له‌لایه‌ن ئاغای بۆتینه‌وه گوێت لێ ده‌بێت قابیلی 
					گێڕانه‌وه نین ، بۆیه له‌حاڵه‌تێکی وادا ناتوانێت ببێته 
					ده‌نگێک که‌نوێنه‌رایه‌تی هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات له 
					کۆمه‌ڵگه‌دا ، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت نفوزی سیاسی په‌یدا 
					بکه‌ین و ده‌نگمان بگه‌یه‌نینه ناو کۆشک‌و ته‌لاری لێپرسراوان 
					ده‌بێت به‌ر له‌هه‌ر شت شه‌خسیه‌تێکی سیاسی به‌خۆمان بده‌ین ، 
					وه هیچ بێ حورمه‌تیه‌ک به ئینسانه‌کان نه‌کرێت ، ڕێز 
					له‌هه‌موو ڕایه‌ک بگیرێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی باوه‌ڕی پێی 
					نیه ببێته جێگه‌ی مه‌خسه‌ره و ئه‌وه‌شی ئه‌دمین واته ( 
					بوتین ) باوه‌ڕی پێی بێت ئه‌وا وه‌کو سروود هه‌ر ده‌یڵێته‌وه 
					.  
					
					 بۆیه 
					وه‌کو پێشنیار بۆ ئه‌و ژووره به‌ر له‌هه‌ر شت ڕێزوحورمه‌ت بۆ 
					ئینسانه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه ،  خه‌ڵک که‌ئاماده‌ن ببنه میوانی 
					ئه‌و ئه‌دمینه  با زیاتر له‌جاران له‌به‌رابه‌ر  نابه‌رابه‌ری 
					کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕێکخراوتر بن .     |