کۆمه‌لێک رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ى کوردستان راپۆرت ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌

   
 

 

 بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ کۆتایى ئه‌م مانگه‌ کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نووس که‌ بریتین له‌ سکرتێرى به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى رۆژنامه‌که‌ و سکرتێرى به‌شى رۆشنبیرى و هونه‌ر و پێنج ئه‌ندام له‌به‌شى کۆمه‌ڵایه‌تى و زیاد له‌ شه‌ش په‌یامنێرى هاوکارى رۆژنامه‌که‌ ده‌ست له‌کارى رۆژنامه‌نووسى له‌رۆژنامه‌ى کوردستان راپۆرت بکێشنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات که‌ له‌ 15/1/2007 رۆژنامه‌که‌یان ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ کۆتایى ئه‌و مانگه‌ ئه‌وان ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه‌، بۆیه‌ تا ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر کار به‌رده‌وام ده‌بن تا رۆژنامه‌که‌ په‌کى نه‌که‌وێت و به‌دواى رۆژنامه‌نووسى تر بگه‌ڕێن. که‌ شوێنى ئه‌وانیان بۆ پر بکاته‌وه‌

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca