گاز ماوه‌ی حه‌وتوویێکه‌ له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی شاری نه‌غه‌ده‌ بڕاوه‌

به‌ پێی ئه‌و زانیاریه‌ی که‌ له‌ سه‌رچاوه‌یێکی باوه‌ڕ پێکراو له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ له‌ ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو گازی هه‌ندێک شاری کوردنشین بڕاوه‌. ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ بڕانی گاز له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان بڵاو بۆته‌وه‌، سارد بوونی هه­وا به‌ هۆی سه‌ره‌کی بڕانی گاز دیاری کردوه‌. به‌ڵام سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه‌ له‌ شارێکی وه‌کوو نه‌غه‌ده‌ که‌ له‌ دوو به‌شی کوردنشین و تورک نشین پێکهاتووه‌، ماوه‌ی حه‌وتوویێکه‌ گازی ناوچه‌کانی کوردنشین بڕاوه‌، له‌ کاتێک دا که‌ به‌شی تورک نشین کێشه‌ی بڕانی گازی بۆ نه‌هاتۆته‌ پێش.

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca