ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه هاوشێوه‌ی که‌ناڵه
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کانی شێخ و میره شه‌هوانییه‌کانی نیوه
دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رسێی سه‌ته‌لایته
ئاسمانییه‌که‌ی باشووری کوردستان ( کوردسات- کوردستان
tv
- زاگرۆس ) یه‌ک له‌دوای یه‌ک په‌نایان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌سیجه(کورته نامه) بێی سه‌رو به‌رانه‌ی مۆبایلی ده‌ستی
هه‌رزه‌کارو خه‌ڵکی ساده‌ی کوردستان بردوه، ڕێگه‌یانداوه
که‌بێی هیچ پلان و ستراتیژێک و به‌بێی دیاریکردنی هیچ کاتێکی
دیاریکراو و له‌به‌ر چاوگرتنی هیچ چه‌شنه هه‌ستێکی بینه‌ر،
له‌شێوه‌ی شریتی هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێونه‌کان
بڵاوبکرێنه‌وه.
خودی ڕێگه‌دانه‌که به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌هۆی لاسایی و
ته‌قلیده ناشازه‌که‌ی، هاوکات شێوه‌ی خراپی نووسین و واتا و
ڕێنووس و ڕێزمان و داڕشتن ، ماندوکه‌رو بڵاوکردنی هه‌ستی
بینه‌ره، له‌که‌ناڵێکی به‌حیساب هه‌ڵگری په‌یام و بیری
نه‌ته‌وه‌یی،
بۆ
کارێکی نه‌خوازراوو سپێنراو و کات به‌سه‌ر. ڕه‌نگه ئه‌م
کاره زۆرتر بۆ ته‌له‌فزوێنێکی ناوخۆ یان که‌ناڵێکی
کاتبه‌سه‌ربه‌ر(ترفیهی) گونجاوبێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی
سڵاو‌و ڕسته سه‌قه‌ته‌کان له‌و گه‌ڕه‌ک بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌ک و له‌و
گوند‌و شارۆچکه بۆ هاوشێوه‌کانیان ڕه‌تنابن. ئه‌گه‌رنا گه‌ر
به‌شێوازێکی دروست و بۆ ئاڵوگۆڕی سڵاو‌و خۆشه‌ویستی بووایه
له‌نیوان خه‌ڵکی پارچه‌کانی تری کوردستان، یان ڕه‌وه‌ندی کورد‌و
دانیشتوانی کوردستان، جگه له‌ده‌سخۆشی وته‌یه‌کی ترمان
نه‌ده‌بوو.
هه‌ر ئێستا نا پێویست بوو پێشتریش شاشه‌ی که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کانی سه‌رخاکی کوردستان، ڕۆڵی ڕێکخه‌رو
بوژاندنه‌وه‌وی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان له‌و ڕاستییه تاڵه‌ی
دابه‌شبوونی چه‌ند پارچه‌ی کوردستان و په‌ڕاگه‌نده‌بوونی
خه‌ڵکه‌که‌ی به‌سه‌رتاپای دونیا، به‌ئامه‌نه‌تێکی هه‌نووکه‌یی
و مێژوویه‌وه گێڕابایه، نه‌ک خزمه‌تی په‌یامی وشکی
حیزبایه‌تی! که‌هه‌میشه له‌لایه‌ن هه‌موو بینه‌رێکه‌وه
ده‌رکی پێکراوه. خۆزگه په‌یامی پیرۆزی کوردێنی له‌و سێی
که‌ناڵه ناوهاتووه‌دا به‌جۆرێک بووایه، بینه‌ر له‌تارمایی
هه‌میشه ئاماده‌ی حیزبایه‌تی وشک، وه‌ڕه‌س نه‌بووبایه.
زۆرسه‌یره
به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌فزوێنه کوردییه‌کانی کوردستان، له‌و
سه‌رده‌مه پێشکه‌وتووه‌ی زانیارییه‌کان و ڕاگه‌یاندنندا،
ته‌نها له‌سه‌ر کاره ته‌رفیهیه‌کانی بۆنموونه بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌و کورته نامه‌ی مۆبایلانه، په‌نایان بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی
که‌ناڵه‌کانی میرنیشینه‌کانی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی بردووه،
ئاخر ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر لاسایی بێت؟ ئه‌و هاوکارانه‌مان
نازانن؟ میره‌کانی که‌نداو پێش دامه‌زراندنی که‌ناڵه
ته‌رفیهیه شه‌هوانییه‌کان له‌ژێر فشاری سات به‌ساتی
ڕاگه‌یاندنی خۆرئاوادا، زیاد له‌ده‌یه‌که به‌که‌ناڵه‌کانی(m.b.c-
أبوظبي – الجزیرة - العربیة..هتد) بیری عه‌ره‌بی و ئایینیان
له‌مێشکی عه‌ره‌به‌کانی نیشتمانی عه‌ره‌ب و سه‌راپای دونیا
زیندۆکردۆته‌وه. تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ناو ئازادی
عه‌ره‌بی جۆڵێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ن. ئاخۆ بۆچی
که‌ناڵه کوردییه‌کانیش پێشتر‌و له‌و بواره‌دا لاساییه‌کی
به‌سوودیان هه‌ڵنده‌بژارد؟! تا له‌کوردستانی ئازاده‌وه، چرای
بیری نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌رده‌م پڕشنگداربووایه!.
ئه‌گه‌ر ڕێگادان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌کورته‌کانی
مۆبایله‌کان له‌سه‌ر شاشه‌ی
t.v
ییه‌کان له‌ڕووی بازرگانی و
ڕاگه‌یاندنه‌وه کارێکی ڕاست بێت، به‌دڵنییاییه‌وه په‌نابردنی
ته‌له‌فزوێنه کوردییه‌کان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌یان به پله‌ی
یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌مه نییه!! به‌ڵکو وه‌کو بینه‌ر
له‌خوێندنه‌وه‌ی کوره‌تانامه‌کانی سه‌ر شاشه‌کان بۆی
ده‌رده‌که‌وێت:
*
ئه‌م
کاره گیره‌ۆده‌کردنی لاوان و خه‌ڵکه به‌شتی زۆر زۆر
لاوه‌کی!؟
*
به‌هه‌ده‌ردانی
ده‌سکه‌وتی ڕۆژانه‌یانه به‌کارێکی هیچ!؟
*
سه‌رگه‌رمکردنیانه بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌ی کێشه
ڕاسته‌قینه‌کانی ڕۆژانه‌یان!؟
*
له‌هه‌مووشی گرینگ تر کارێکی ڕێکخراوه بۆ دورخستنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی له‌کاری سیاسی و سڕکردنی مێشک و بیریانه! بۆ ئامانجێکی
سیاسی!؟.
که‌س هه‌یه هێنده ساده‌بێت باوه‌ڕبکات که‌له‌ئێستادا
به‌ڕیوه‌بردنی هه‌ر یه‌ک له‌و که‌ناڵانه مه‌سروفاتی
ساڵانه‌یان له چه‌ندان ملوێن دۆلارێکی ئه‌مریکی ڕه‌تی کردبێت،
به‌ڵام له‌پیناو چه‌ند سه‌د دۆلارێکی مانگانه که‌بایی میکاجی
جوانکاری چه‌ند جارێکی ته‌نها یه‌ک خانمی بێژه‌ر ناکات،
به‌تایبه‌تیش له‌وکاته‌ی که ته‌له‌فزێونه‌کان به‌ته‌واوه‌تی
له‌سه‌ر پێی خۆیان وه‌ستاون، بۆ؟ و چۆن؟ به‌و پاره‌و داهاته
که‌مه به‌رده‌وام شاشه‌که‌یان بۆ خه‌ڵکی ساده‌و به‌دبه‌خت
هه‌ڕاج فرۆش بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ساڵه‌کانی به‌رایی دامه‌زراندنیش
بووایه، ڕه‌نگه پاساوی کاره‌که‌یان ڕێی تێچووبایه، چونکه
کاتێک هه‌ندێک به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ساڵیادی ته‌له‌فزوێنه‌کانیان
باسی چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی که‌ناڵه‌کانیان ده‌که‌ن، بینه‌ر
خوێنی بۆیان ده‌بێت به‌ئاو، ئاخر هێنده وه‌ستایه‌نه
ده‌کڕوزێنه‌وه ده‌ڵێی به‌کوێره‌وه‌ری و ڕه‌نج و قوڕکاری
بناغه‌ی ته‌له‌فزوێنی ئاسمانییان داناوه .
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سوریش بن له‌سه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌یان، پێان
یه‌ژم: خۆێنه‌ر باش ده‌زانێت سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندن و
به‌ڕێوه‌بردنی (مۆبایل و ته‌له‌فوێنه‌کان) هه‌ر یه‌ک
سه‌رچاوه‌و بگره یه‌ک (نوخبه‌ی) دیارن! له سه‌رگه‌مکردنی
خه‌ڵکی و به‌فیڕۆدانی کات و پاره‌کانیان هه‌ر خۆیان!! قازانج
ده‌که‌ن.
22/1/2007
|