حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌می سه‌ری ساڵی
تازه‌دا واته 2007 خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ری له‌به‌رامبه‌ر
سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مریکا له چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپی و
که‌نه‌دا به‌رپاکرد، ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌مه‌به‌ستی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌و پێشنیارانه‌ی که
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی بێکه‌ر ـ هاملتۆن دا هاتبوو هه‌روه‌ها بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی خواستی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی بۆ کوردستان
به‌رێخرا.
ئه‌م
چالاکیانه‌ی حزب له کاتێکدايه که هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی
ئه‌حزابی ناسيوناليستی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرته‌دا
بریتی بوو له شاردنه‌وه‌ی راسیته‌کان و شێواندنی ره‌وتی
ناره‌زایه‌تی و نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و
دامرکاندنه‌وه‌یان به بیانۆی پروپوچ بێناوه‌رۆک وه‌کو ئه‌وه‌ی
که جۆرج بۆش به (ته‌له‌فۆن) دڵنیای کردوونه‌ته‌وه که‌ئه‌و
سوره له پشتگیری کردنی پرۆسه‌ی (دیموکراسی و فیدرالی ) له
عێراقدا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چالاکیانه‌ی حزبدا سامان سه‌عید یه‌ک دوو
په‌ره‌ی له بابه‌تێکی بێناوه‌رۆک و پر له چه‌واشه‌کاری
له‌به‌رواری 09.01.07 دا له‌ژێر ناونیشانی( جدییه‌تی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وناراستی کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان)
بڵاوکردۆته‌وه، که له‌واقیعدا هیچ شایه‌نی ئه‌وه‌نه‌بوون
وه‌ڵامێک وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
سایتی(ده‌نگه‌کان) که خۆیان به سایتێکی (مۆدێرن و
پێشکه‌وتنخواز...!!) ده‌ناسێنن ئه‌م بابه‌ته‌یان
به‌بایه‌خه‌وه له سوچی سه‌ره‌وه‌ی سایته‌که‌یاندا
بڵاوکردۆته‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خوێنه‌رێکی زیاتری بۆ
په‌یدا بکرێت وجۆرێک له سه‌مپاتی ببه‌خشێت به‌م بابه‌ته،
لێره‌دا به‌چه‌ند دێرێکی کورت هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و
چه‌واشاکاریانه‌ی راستبکه‌مه‌وه.
له‌سه‌رجه‌م نوسراوه‌که‌ی سامان سعیددا ده‌کرێ دوو مه‌سه‌له
باس لێبکرێت، یه‌که‌میان دارووخانی بیر‌و هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌م
که‌سه(هه‌رچه‌نده ئه‌م ئێستا هیچ کاره‌یه له‌دونیای
سیاسه‌تدا) به‌ره‌و راستڕه‌ویه‌کی زه‌ق و ئاشکرا ئه‌ویش
به‌پشتگیری کردن له‌سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستی ناسیونالیزمی کورد‌و
میلیتاریزم وملهوری سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا
،دووه‌میان به‌یان کردنی هیقدێکی سیاسی توند له به‌رامبه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی ئینساندۆستی و حزبی کۆمۆمنیستی کرێکاریی عێراقدا
ودروستکردنی کۆمه‌ڵێک درۆ وقسه‌ی بێ بنه‌ما دژ به‌م حزبه ،
مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به نوسراوه‌که‌وه‌ی هاورێ
مه‌نسور حيکمه‌ت و بانگه‌وازه‌که‌ی هاورێ تاهیر حه‌سه‌ن و رێگا
چاره‌ی حزب بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی شاری که‌رکوک هه‌مو
راستیه‌کان به نوسراوه‌یی وبه‌به‌ڵگه‌وه له‌بڵاوکراوه‌کانی
حزبدا و له‌سه‌ر سایتی ئه‌نته‌رنێتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراقدا هه‌ن و مه‌وجودن که‌سانێک که تا ئێستا به‌و
مه‌سه‌لانه ئاشنا نین ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌و قه‌زاوه‌تێکیش
له‌سه‌ر دروستی یان نادروستی قسه‌کانی سامان سعیددا بکه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌ی سامان سعید له‌خۆی هه‌یه‌تی که
وه‌ک(هه‌ڵسوراوێکی چه‌پ) خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا ، ئه‌و نه‌ک
هه‌ر چه‌پ نی یه به‌ڵکو به‌ئه‌ندازه‌ی ناسیونالیستێکی
مۆدێرنیش بیرناکاته‌وه‌و تێروانینێکی زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌ی بۆ
روووداوه سیاسیه‌کانیش هه‌یه ،چ مه‌سخه‌ره‌یه که‌سێک ئیدعای
چه‌پ بوون بکات ئاوها باس له سیاسه‌تی ئه‌مریکا بکات {به‌رای
من خۆشحاڵی جه‌ماوه‌ری کوردستان وپێشوازی کردنی له‌ئه‌مریکا
بنه‌مایه‌کی مه‌نتقی و واقعی هه‌یه وناسیونالیزمی کوردیش
دروست کاری کرد له‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکا گونجاند
......}.. عه‌چه‌ب چه‌پێک!! هاوکاری سه‌ربازی دوو بزووتنه‌و
هێزی کۆنه‌په‌رست که تاسه‌رمۆخ دژ به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی
و‌کرێکاران خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشن و ده‌ستناپرێزن هه‌تاوه‌کو
له‌گولله بارانکردنی کرێکاران ، نمونه‌ی ده‌سترێژکردن له
کرێکارانی کارگه‌ی چيمه‌نتۆ له‌تاسلوجه‌ی سلێمانی ،به‌کارێکی
ره‌وا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ی ؟؟؟ ئه‌م هه‌ڵسوراوه چه‌په ده‌بێ
به‌کام پێوانه‌و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی گه‌یشتبێته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی که باسی لێده‌کات و ده‌ڵێ {ئه‌مریکا له‌ته‌واوی
دونیا خه‌ریکی ملهوری وتاوانه به‌ڵام کارکردی سیاسه‌ته‌کانی
له‌ناوچه‌که به‌قازانجی کزکردن وبه‌رته‌سکردنه‌وه‌ی توانا‌و
ملهوری ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که بووه‌و...} پێده‌چێ خه‌ڵکی
عێراق و میدیاکانی جیهان به‌هه‌ڵه له‌سه‌ر شه‌قام و
له‌ناوه‌راست شاره‌کانی عێراقدا وێنه‌گه‌وره‌کانی خومه‌ینی و
خاته‌میان بنیبێت و...ئه‌لعه‌زیز حه‌کیم و مالکی و موقته‌دا
سه‌در وحارس الزاری زۆر عێراقین و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان
به‌ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه نی یه...!
ئه‌گه‌ر
که‌سێک تۆزێک مه‌یلی چه‌پگه‌رایی له‌بیرکردنه‌وه‌یدا هه‌بێت
پشتگیری کردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌مریکا هه‌ڵده‌بژێرێت
پاش ئه‌و هه‌موو کوشتارو ماڵوێرانیه‌ی که له‌عێراقدا
به‌دیهێناوه ؟ وه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا سه‌نگه‌ر له
کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌گرێت؟ و پاشان ناراستگۆیانه به‌م
شێوه‌یه باس له تێکۆشانی (ح ک ک ع ) بۆ هێنانه مه‌یدانی
بزووتنه‌وه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له پێناو به‌رپاکردنی
ریفراندۆمێکی ئازاد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا { ئه‌وان
ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ری کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌یه‌ک
کاتێکدا فشار بۆ ئه‌مریکا بهێنێت ، شه‌ری ناسیونالیستی عه‌ره‌ب
بکه‌ن ، شه‌ری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتدا
شه‌ری ناوخۆ له‌گه‌ڵ ناسیونالیستی کورد وده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانیشدا بکه‌ن ...} ؟؟؟ سه‌یر له‌وه‌دایه سامان سه‌عید
هیچ خۆی ماندوو نه‌کردوه‌و هه‌وڵی نه‌داوه تۆزێکیش ئینساف
وویژدان به‌کار بێنێت و جورئه‌تێک به‌خۆی بدات و پێمان بڵێ
له‌کوێدا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ئاوها به‌م شێوه‌یه
باسی له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردوه..؟؟ هاوکات پاش
هۆنینه‌وه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو قسه بێ بنه‌مایانه به‌ئه‌ندازه‌ی
رۆشنفکرێکی ناسیونالستی کوردیش بچووکترین نیگه‌رانیه‌کی
ده‌رنه‌بریوه به‌رامبه‌ر به وه‌فاداری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی
ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا.
له‌راسیتدا ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستگیریه‌و ئه‌م شیوازانه له
نوسین و چه‌واشه‌کاری ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری که‌سانێکه
که له‌خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست ودواکه‌تودا
کارده‌که‌ن و بروایان به‌خه‌باتی پێشکه‌وتنخوازی جه‌ماوه‌رو
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی نی یه .
14.01.2007
|