ئه‌مجاره‌ش
«باخان»ێکی دیكه،نا..
بۆ توندوتیژیی
وێڕای ئه‌و
کێشه له بن نه‌هاتووانه‌ی
وا له
کوردستان
بوونه‌ته ڕێگر
له به‌رده‌م
ژیانێکی
ئاسوده و بێخه‌مدا،
ده‌یان کێشه‌ی
لاوه‌کی دیکه
هاتوونه
ئاراوه كه ڕۆژانه
ده‌یان گه‌نج
و مناڵ ده‌كاته
قوربانیی ئه‌و
کێشه چاره‌نه‌كراو
و فه‌رامۆش
کراوانه. هه‌رچۆنێک
بێت خێزانه‌کان
وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه
له‌گه‌ڵ ڕووداو
و کاره‌سات و
کێشه‌کانی ڕۆژدا
ئه‌سووڕێن
تا ژیان
بگوزه‌رێنن،
گه‌ر به‌خوازی
خۆیان نه‌بێت،
گرنگ نه‌بوونی
تیرۆر‌و
ئاژاوه‌یه و
کورد وه‌ته‌نی
(هه‌رسه‌ر سه‌لامه‌ت
بێت)، گه‌رچی
نه‌بوونی
کاره‌با و
ئاو و به‌رز
بوونه‌وه‌ی
نرخی سووته‌مه‌نی
و نه‌بوونی
غاز‌و گرانیی
نرخی شتومه‌ک
له بازاڕه‌کاندا
خه‌ڵکی بێزار
کردووه و زۆر
له‌خۆیان ده‌که‌ن،
یان بۆ ئاسوده‌یی
منداڵه‌کانیان
گوێی خۆیان
ئاخنیوه و هیچ
ناڵێن، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ئه‌و مناڵانه‌ی
له‌و بارودۆخه
گران و ناله‌باره‌دا
له‌باوه‌شی
پڕ له‌سۆزی خێزاندا
ده‌ژین، قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه‌ی
ئه‌و بارودۆخه
و دابینکردنی
پێداویستیه‌کانیان
له ماڵی به‌ناو
دووه‌م که قوتابخانه
و خوێندنگاکانن
به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك
له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه
گرنگییان پێ
نادرێ. له‌حاڵێكدا،
وا پێویست
ده‌کات ده‌سه‌ڵات
ئه‌رکی
پاراستن و په‌روه‌رده‌کردنیان
له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌ڵام کامه
په‌روه‌رده؟
په‌روه‌رده‌یه‌کی
سه‌قه‌ت!؟ ساڵانێک
له‌مه‌وبه‌ر
له ئه‌نجامی
به‌کارهێنانی
توند‌و تیژیی
له‌ناو خوێندنگاکان‌دا،
وه‌زارره‌تی
په‌روه‌رده
بڕیارێکی تایبه‌ت
به (قه‌ده‌غه‌کردنی
توندوتیژیی
و لێدان) ی له‌خوێندنگاکاندا
ده‌رکرد و به
خۆشحاڵییه‌وه
ئه‌و دیارده
ناشارستانی
و نامرۆڤانه‌یه
کۆتایی پێهات.
به‌ڵام چه‌ن
مانگێک له‌مه‌وبه‌ر
و هه‌ر له‌لایه‌ن
هه‌مان وه‌زاره‌ته‌وه
بڕیاری به‌کارهێنانی
(توندوتیژیی)
به‌رامبه‌ر
به قوتابیان و
خوێندکاران
له خوێندنگاکان‌دا
ده‌رکراو سیستمی
په‌روه‌رده‌و
خوێندنی هه‌رێمه‌که‌ی،
له‌بری داهێنان
و تازه‌گه‌ری
له‌پرۆسه‌ی
په‌روه‌رده‌و
فێرکردن و
دابینکردنی
پێداویستی و
ماف و خوازه‌کانی
مناڵان و خوێندکاران
گه‌ڕانده‌وه
بۆ ده‌یان ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر.
واته جارێکی
دیكه توندوتیژیی
و لێدان وه‌ک
هه‌نگاوێکی
ناشارستانێتی
و دژ به مافه‌کانی
مناڵان به‌گشتی،
ئاسایی كرایه‌وه.
جانازانم مه‌به‌ست
له‌م بڕیاره
دوورخستنه‌وه‌ی
مناڵانه له
که‌ش و هه‌وای
خوێندن و ڕاونانیانه
بۆ سه‌رجاده‌و
سه‌رگه‌ردانکردنیان؟
یان ده‌ستخستنه
ناو خوێنی ئه‌و
مناڵانه‌یه
که ده‌بنه
قوربانی ئه‌و
په‌روه‌رده
و مه‌نهه‌جه
سه‌قه‌ته‌ی
كه‌له‌ئه‌نجامیدا
مردن له ژیان
به ئاسووده‌تر
ده‌زانن و هه‌ڵیده‌بژێرن!؟
به‌داخه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ر
و مامۆستایان،
بێگومان هه‌موویان
نا، به‌ڵام
زۆریان وه‌ک
ئه‌وه‌ی داهێنانێکی
نوێ فێری
قوتابیان
بکه‌ن یا (زێڕیان
له‌ناو قوڕا
دۆزیبێته‌وه)
زۆر به‌په‌رۆشه‌وه
به‌ره‌و ئه‌و
بڕیاره مل ئه‌نێن
و بێ سێودوولێکردن
ده‌که‌ونه وێزه‌ی
قوتابیان،
که ئه‌مه دژ
به په‌یام و ڕه‌وشی
مامۆستای ڕاسته‌قینه‌یه.
وه‌ک چۆن
پێویسته مامۆستا
ئه‌و که‌سه
به‌رزو پیرۆزه
بێت که په‌یامێکی
به‌نرخ و پیرۆزی
له‌ئه‌ستۆ
گرتووه و به ئه‌مانه‌ته‌وه
ئه‌و په‌یامه
بگه‌یه‌نێت
ئه‌ویش په‌روه‌رده‌و
فێرکردنه ،
ئاواش پێویسته
هه‌ڵگری ئه‌و
خه‌سڵه‌ت و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌بێت
که شایسته‌یه
له‌و که‌سایه‌تییه‌دا
هه‌بێت وه‌ک:
(دڵسۆزی،
ئارامی، زیره‌کی،
به‌هێزی،
زمان پاراوی،
خۆڕاگریی و
وه‌فا، له هه‌مووشیان
گرنگتر بوونی
شاره‌زایی ته‌واوه
له‌بواری پیشه‌که‌ی
خۆیدا). پێویستیشه
که‌م تا زۆر
شاره‌زایی
هه‌بێت له بواری
ده‌روونناسیدا
تا نه‌که‌وێته
هه‌ڵه‌ی به‌یه‌ک
چاو ته‌ماشکردن
و مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ
قوتابیاندا
و، هه‌روه‌ها
ڕه‌چاوی جیاوازی
تاکه‌که‌سایه‌تییه‌کان
و پێکهاته‌ی
ده‌روونیان
بکات. به‌ڵام
ئه‌وی له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا ڕه‌چاو
ناکرێت ئه‌و
خاڵه گرنگه‌یه
که مامۆستا پێویستی
به کارامه‌یی
هه‌یه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه
زۆر له‌مامۆستایان
ئه‌و پیشه‌یه
وه‌ک پیشه‌یه‌کی
ئاسان هه‌ڵده‌بژێرن
و پێیان وایه
پێویستی به
ماندوبوون نییه،
که ئه‌میش هۆکارێکی
گرنگه بۆ پێگه‌یاندنی
نه‌وه‌یه‌کی
لاواز له‌بواری
زانستی و ڕۆشنبیریدا
و به‌واتایه‌کی
دیکه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
مامۆستای
لاواز بێت نه‌وه‌کانیشی
لاواز‌و که‌م
توانا ده‌بن. به‌داخه‌وه
هه‌رله‌م
ماوه که‌مه‌ی
ڕابردوودا، چه‌ند ڕووداو و کاره‌ساتی
دڵته‌زێن له ئه‌نجامی
به‌کارهێنانی
توندوتیژیی
و لێدان له خوێندنگاکان‌دا
چ خوێندنگای
کوڕان و چ هی
کچان ڕووی
داوه كه‌خوێندکاران
بوونه‌ته
قوربانی ئه‌م
کاره
ناشارستانی
و دژ به هه‌موو
یاسا و پرینسیپێکی
په‌روه‌رده‌یی. وه‌ك
ئاگادارین،
دواترین هه‌واڵ
بوونه
قوربانیی
«باخان که‌مال»
ی جوانه‌مه‌رگ
بوو، كه له ئه‌نجامی
سووکایه‌تی
پێکردن و
شکاندنی له لایه‌ن
مامۆستایه‌کی
خوێندنگاکه‌یه‌وه
(که من دڵنیام
ئه‌و هه‌موو
شتێک بێت مامۆستا
نییه) ڕوویدا.
دیاره گه‌ر
خۆشی نه‌سووتاندبێت
ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ک
کاری له ده‌روون
و ناهاوسه‌نگ
کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی
کردووه كه بێ
ئاگابێت له ده‌وروبه‌ری
خۆی و ئه‌نجام
ببێته
قوربانی سیستمێکی
سه‌قه‌ت و په‌روه‌رده‌یه‌کی
سه‌قه‌تتر! بۆیه لێره‌وه
داوا له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌یی
هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌م
که هه‌رچی
زووتره له‌م
بڕیاره پاشگه‌زبێته‌وه
و، لێدان و
توندوتیژیی
قه‌ده‌غه‌بکرێت
له سه‌رجه‌م
قۆناغه‌کانی
خوێندندا،
تا مناڵانی
کوردستانیش
وه‌ک هه‌موو
مناڵانی وڵاته
پێشکه‌وتخوازه‌کان
سوود له پرۆسه‌ی
په‌وه‌رده‌و
فێرکردن و
دواتر له‌داهاتی
کوردستان وه‌ربگرن
و، له‌که‌ش و
هه‌وایه‌کی
ئازاد‌و دوور
له
چاوسوورکردنه‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه‌کردن
په‌روه‌رده
بکرێن. چونکه
نه‌بوونی
کاره‌با و
ژووره سارده‌کانی
خوێندن و ته‌خته
ڕه‌قه‌کانی
دانیشتن و
تاقی کردنه‌وه
په‌روه‌رده‌یی
و وزارییه ته‌قلیدییه‌کانی
به‌ناو (به‌که‌لۆری)،
خۆیان له‌خۆیاندا
گه‌وره‌ترین
سزا‌و توندوتیژیین
كه به‌رامبه‌ر
به‌مناڵان و
سه‌رجه‌م خوێندکارانی
کوردستان ئه‌نجام
ئه‌درێن. 27 -1- 2007 • • • |