تۆ
واتزانی گشت ئێواره‌یه‌كم وه‌ك سوراوه‌كه‌م په‌مه‌یی یه‌و گشت
ڕۆژگارێكم وه‌ك چاوم سه‌وزه، واتئه‌زانی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵم ئه‌دوێی ئیدی ناخم
هه‌یڤی چووارده‌یه‌و هه‌موو ڕه‌نگێك له‌به‌رچاوم پێناسه‌ی
به‌هارێكی ئه‌به‌دی ئه‌كات، تۆ هه‌ر واتئه‌زانیو واتئه‌زانی،
كه‌چی هه‌رگیز نه‌دزانی زۆر له ڕاستیه‌كان دووری، بێ خه‌به‌ر
بووی له وون بونم له نێو باهۆزێكی كاپازداو نوقم بوونم له
زه‌ریای ئه‌سرینه ئه‌ندۆكانداو وێڵ بوونم به‌دووای جێ
پێكانتا....
خۆتت لێ
وون كردم تا شیرین بمێنی لام، گۆوایه هه‌تا دوور بی هه‌نگوینی،
به‌ڵام ئاخر ئه‌ی ڕاگری ته‌مه‌نم ڕۆژێ هه‌ستت نه‌كرد چه‌ن لێشم
نزیك بیت من هه‌ر بۆت باشیلم....له باوه‌شیشتا بم یان له‌سه‌ر
هه‌مان چرپاكه‌شت له ته‌نیشته‌وه خۆشیان بم من هه‌ر هه‌ست
ئه‌كه‌م دووریت....له‌به‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ی هه‌رگیز بۆ ئه‌وه‌ی
غه‌ریبیت كه‌م بڕۆی خۆتم لێ بشاریه‌وه، من بێ تۆ تاوژینی
دوواندنی گیاندانم....منێكی زوتۆر چۆن به‌رگه‌ی ساتێ دووریت
ئه‌گرم؟ له هه‌موو ئه‌و چركانه ژوڤانم كه زارم جگه له ناوت
ووشه‌ی ڕسته‌یه‌كی پێكهانیوه....
من وا
ڕاهاتووم گشت ڕۆژێ ساتێكیش بێ له‌گه‌ڵت بدوێم، چۆن دڵت دێ
ئه‌وینت بۆم بكه‌یته زنارێكو بیده‌ی به ڕۆحی ناسكیما....چۆن
ئه‌توانی ببیته گوێگری زمایشم، له بری ئه‌وه‌ی ره‌سخی هه‌موو
تنۆكێ فرمێسك بكه‌ی كه به لا چاوما تێپه‌ڕ ئه‌بێ......
ئاكاری
ئێمه وایه كه ووشه‌كانم باده‌ی تۆ بێ‌و هه‌نیسكه‌كانت شه‌رابی
من بن....بۆیه چیدی نه‌كه‌ی شیرین بوونت بكه‌یته به‌هانه بۆ
دووریت، باش بزانه چه‌ن نزیك بیت لای من شیرینترو شیرین
تری....
مه‌یزێ....مه‌یزێ حاڵم له دووری تۆ....
!!بۆیه
نه‌كه‌ی ئیدی قه‌ت خۆت وون كه‌ی، خۆ ئه‌گه‌ر تۆش بیرت نه‌كردم
ئه‌ی نازانی من له لانكی دڵیشتا بم هێشتاو هێشتا بیرت ئه‌كه‌م؟
|