دکتۆر
مسته‌فا نه‌براوی"ئه‌مینداری گشتی ناوه‌ندی دایالۆگی مرۆیی"
له میسر، یه‌كێکه له‌و رۆشنبیره
میسرییه"ده‌گمه‌نانه‌ی"پشتگیرییه‌کی ته‌واو له دۆزی ره‌وای
کورد ده‌که‌ن و، هه‌وڵ ده‌دات له میانه‌ی رۆڵی له‌و ناوه‌نده
و له رێگه‌ی نووسینه‌کانییه‌وه، سه‌رنجی هزری سیاسی و
رۆشنبیری له ناوچه‌که‌دا رابکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی جاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ته‌نها له داننان به
به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌به‌رده‌کرێت. بۆ پتر ناساندنی ئه‌م
که‌سایه‌تییه به خوێنه‌ری کورد، ئه‌م دیمانه‌مان له‌گه‌ڵیدا
سازدا.
ـ
چۆن ده‌ڕوانه داهاتوی ناوچه‌که
له سایه‌ی ئه‌و گۆڕانکاری و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازیانه‌ی
په‌ره‌ده‌سێنن به‌تایبه‌تی ناوچه‌که جۆره هه‌ڵاوسانێک به
خۆیه‌وه ده‌بینێت؟
د. نه‌براوی:
من له‌گه‌ڵ تۆدام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جۆره هه‌ڵاوسانێک له
ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا به شێوه‌یه‌کی گشتی و له ناوچه‌ی
عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و، به
مه‌زه‌نده‌کردنی خۆم، ئه‌گه‌ر روودانێک نه‌یه‌ته‌ئاراوه
سه‌باره‌ت به تێزی"به‌ره‌نگاربوونه‌وه" له‌لای گه‌لانی
ناوچه‌که به شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی
رووخان"بۆ"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی بنیاتنانه‌وه"ب‌گۆڕێت،
بره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ک که پشت به خولقاندنی مرۆڤێکی نوێ
ببه‌ستێته‌وه که بڕوانێته پێوه‌ره مرۆییه‌کان به‌بێ مۆرکی
ئایینی، مرۆڤێک هه‌ست به رۆڵی بنه‌ڕه‌تی بکات له بنیاتنان و
هاوبه‌شیکردندا له دروستکردنی شارستانییه‌تی مرۆیی‌دا، مرۆڤێک
ئه‌ڤینداری ژیان بێت و له‌پێناو گه‌شه‌پێدانیدا هه‌وڵ بدات،
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره گۆڕانه روونه‌دات، ئه‌وا ئێمه به‌ره‌و
چه‌ندین جه‌نگی دیکه ده‌ڕۆین که ناوچه‌که و گه‌لانی
زیانداری هه‌ره گه‌وره‌ی ده‌بن.
ـ
چۆن ده‌ڕواننه پڕۆژه‌ی بیکه‌ر ـ
هاملتۆن و چۆن شیده‌که‌نه‌وه؟
د. نه‌براوی:
ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی بیکه‌ر ـ هاملتۆن، ئه‌وا من به‌بێ چوونه
ناو ورده‌کارییه‌کانه‌وه به‌م جۆره ده‌یبینم:
1ـ
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، گه‌لێکن که ئیراده و
ئالییه‌تی راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کانیان هه‌یه و، توانای
پیاده‌کردنی ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن و راستکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌یه‌کانیان پێده‌کرێت به‌بێ له‌خۆبایی بوون یان له که‌لی
شه‌یتان نه‌هاتنه خواره‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رز راگرتنی ئاستی
نیشتمانی به‌سه‌ر ئاستی حزبایه‌تیدا.
2ـ
گه‌ڕانه‌وه جارێکی تر بۆ سیسته‌می ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و
تاکڕه‌وی نه‌کردن له رابرایه‌تیکردنی جیهاندا، هه‌ربۆیه
لیژنه‌که ئامۆژکاریکرد به"پیویستی ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ست به‌جێ کۆشش بکات بۆ
دامه‌زارندنی"کۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیکردنی
عێراق"که ده‌بێت هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق بگرێته‌وه
سه‌رباری وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که وجیهان له‌گه‌ڵ پێویستی
به‌شداربوونی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له کاره‌کانیدا".
3ـ
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نه‌یار و داننان به تواناکانیان،
هه‌ربۆیه لیژنه‌که ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی"هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک،
له گۆشه‌نیگایه‌کی دیبلۆماسییه‌وه، ده‌توانێت و پێویسته
له‌سه‌ری به‌شداری بکات له‌گه‌ڵ نه‌یار و دوژمنه‌کانیدا له
هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ململانێکان به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و، به‌و پێیه‌ش، ده‌بێت کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی"ئێران و سوریا به‌بێ مه‌رجی له‌وه‌وپێش له
دایالۆگه دیبلۆماسییه‌که‌یدا به‌شداری پێ‌بکات و،"کۆمه‌ڵه
لێکۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ی عێراق"واده‌بینن
که پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران‌دا
کێشه‌ی سه‌خت ده‌گرێته خۆی که ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێن،
به‌ڵام، پێویسته گفتوگۆی دیبلۆماسی چڕ و واقیعبینانه ئه‌نجام
بدرێن و ئاستێکی له هاوسه‌نگکردنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی
تێدابێت و ده‌بێت واشینتۆن سیسته‌می هاندان له حیساباتی خۆیدا
ره‌چاوبکات بۆ به‌شداریکردنی سوریا و ئێران، هه‌روه‌ک چۆن به
سه‌رکه‌وتووی له‌گه‌ڵ لیبیادا جێبه‌جێکرا.
4ـ
پراکتیزه‌کردنی رۆشنبیری لێبوردن، له میانه‌ی جه‌ختکردن
له‌سه‌ر پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری لێبوردن
له‌ئاراداهه‌بێت هه‌روه‌ها رێگه هه‌بێت بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ
دوژمنه هه‌ره سه‌رسه‌خته‌کان له‌پێناو سه‌رخستنی هه‌ر
هه‌وڵێک بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی.
5ـ
پراکتیزه‌کردنی رۆشنبیری به‌خۆداچوونه‌وه و راستکردنه‌وه‌ی
بارودۆخه‌کان، له‌مباره‌شه‌وه، لیژنه‌که ئامۆژگاریکرد که
"پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی کارێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ
ئه‌نجامدانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و ده‌بێت ئه‌وه به
شێوه‌یه‌کی خێرابکرێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
شاره‌زاییه‌کی باشی له‌مباره‌وه هه‌یه و ده‌توانێت رۆڵێک
له‌و پرۆسه‌یه‌دا ببینێت، ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌بێت
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو به‌عسی و عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
بۆ گۆڕه‌پانی ژیانی ئاسایی مسۆگه‌ربکات، ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت
هه‌موو عێراقییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژیانی سیاسی. هه‌روه‌ها
ده‌بێت دادپه‌روه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت له دابه‌شکردنی
داهاته‌کانی نه‌وت له میانه‌ی حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی و به‌پێی
ژماره‌ی دانیشتووان دابه‌ش بکرێت". ئه‌مه‌و سه‌رباری چه‌ندین
تێبینی دیکه‌م که بواره‌که ئه‌وه‌نده رێگه‌م پێنادات،
به‌ڵام، له کۆتاییدا من وا ته‌ماشاده‌که‌م که راپۆرتی
لیژه‌نی بیکه‌ر ـ هاملتۆن به په‌ندێک نه‌ک ته‌نها بۆ ئیداره‌ی
ئه‌مه‌ریکی داده‌نرێت، به‌ڵکو بۆ چه‌ندین رژێمی تری
ده‌سڵاتداری ناوچه‌که، به‌ڵام، ئایا که‌س سوودی
لێوه‌رده‌گرێت؟
ـ
چۆن ته‌ماشای واقیعی سیسته‌می
فه‌رمی عه‌ره‌ب ده‌که‌یت له رۆشنایی پێشهاته
نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا؟
د. نه‌براوی:
من پێم وایه قه‌یرانی رژێمی عه‌ه‌بی ده‌کرێت له‌م چه‌ند
خاڵه‌دا پوخته‌بکرێن:
1ـ
زۆرینه‌ی رژێمه عه‌ره‌بییه‌کان شه‌رعییه‌تێکی راسته‌قینه‌ی
که له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا رێک بکه‌وێت،
نییه.
2ـ
که‌مێکیان له‌وانه‌ی به شێوازێکی نیمچه دیموکراتی
هاتوونه‌ته‌ئاراوه، ماوه‌یه‌کی زۆره ئیکسپایه‌ربوون.
3ـ
رژێمه عه‌ره‌بییه‌کان درک به‌وه ناکه‌ن که ئێستا سیسته‌مێکی
جیهانی نوێ که خاوه‌نی پێوه‌ری تازه‌یه، فه‌رمانڕه‌واییمان
ده‌کات و، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا رێک نه‌که‌وین ئه‌وا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیفه، هه‌ربۆیه ئه‌م
هۆکارانه به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیف ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه
بۆسه‌ر ئه‌م رژێمانه کاتێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌کاندا
ده‌که‌ن چ ناوخۆیی یان ده‌ره‌کی.
ـ
قه‌یرانی سیاسی له ناوچه‌که‌دا
جمه‌ی دێت، چ له دارفۆر یان لوبنان یان فه‌له‌ستین یان
عێراق..هتد،
زۆر له نووسه‌ر و رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به تیۆری"پلانگێڕان"ی
ده‌به‌ستنه‌وه، هۆکاری ئه‌م قه‌یرانانه به بۆچوونی ئێوه
چییه؟
د. نه‌براوی:
من پێم وایه که نشووستی هێنانی چاره‌سه‌رکردنی نیشتمانی و
پاشان ناوچه‌یی، هۆکاری ئه‌وه‌یه که بانگه‌شه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی نێوده‌وڵه‌تی بکرێت ـ ئه‌وه‌ی که ئه‌م
گرفتانه کۆده‌کاته‌وه، چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مه‌ڕه‌نگی
رۆشنبیرییه له وڵاتانێکیدا شێوه‌ی جیاوازی له‌مباره‌وه
هه‌یه ـ، ئه‌زموون و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخست
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه له میانه‌ی
سیاسه‌تێکه‌وه که دان به ناسنامه‌ی رۆشنبیری‌دا بنێت و ئه‌و
هه‌مه‌ڕه‌نگییه هان بدات، ئه‌وا نابێته هۆی پارچه پارچه
بوون یان ململانێکردن یان گه‌شه‌پێدانێکی لاواز یان حوکمێکی
تاکڕه‌وی، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی راسته، چونکه ئه‌و
سیاسه‌تانه، قابیلی ژیانن چونکه هه‌میشه قابیلی گۆڕان و
گونجاندندان له‌گه‌ڵ فاکته‌ری زه‌مه‌ن و شوێندا و، له هه‌مان
کاتیش، پێویسته بۆ گه‌شه‌پێدانێکی به‌رده‌وام. سیاسه‌ته‌کانی
سه‌رکوتکردن و دوورخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه مه‌عریفییه‌کان له
رووی رۆشنبیرییه‌وه، هۆکاری دروستبوونی کرژبوونه‌وه و
تێکچوونی بارودۆخ و ته‌قینه‌وه‌یه له زۆربه‌ی کاتدا، تکاشم
له خوێنه‌ری ئازیز وایه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ راپۆرتی
گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ساڵی 2004، که
پسوڵه‌یه‌کی چاره‌سه‌رکردنی دانا بۆ چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی
دیموکراتییه‌کان له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که
هه‌مه‌ڕه‌نگی رۆشنبیری به هه‌موو ره‌نگه‌کانی تێدایه و
گواستنه‌وه له رۆشنبیری تواندنه‌وه بۆ بۆ رۆشنبیری
داهێنه‌ری هه‌مه‌ڕه‌نگی. بوار ره‌خساندن بۆ بیروبۆچوون
ده‌ربڕینی هه‌موو ره‌نگه‌کانی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له
کۆمه‌گه‌ی مرۆیی‌دا، ته‌نها زه‌مانه‌تێکه بۆ پته‌وتربوونی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه له‌دژ هه‌موو جۆری شۆکی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی ـ
هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌رکه‌وتووه بۆ پشت قایم نه‌کردن به
ده‌ره‌وه ـ ، چونکه هه‌ندێک له که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له
ناوچه‌که‌دا و ته‌نها له‌پێناو پاراستنی ژیانی رۆڵه‌کانی و
لابردنی ئه‌و سته‌مه سه‌خته‌ی که‌وتۆته‌سه‌ری، په‌نایان برد
بۆ داواکردنی یارمه‌تی له ده‌ره‌وه.
ـ
پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌پێناو
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئیسرائیلی هاتۆته
ئاراوه یان ره‌هه‌ندی دیکه له پشت ئه‌م پڕۆژه‌وه هه‌یه و،
چۆن ده‌ڕواننه داهاتووی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران؟
د. نه‌براوی:
من پێم وایه مافی ئێرانه ئه‌و جۆره چه‌که‌ی هه‌بێت و
ئه‌وه‌ڵ تا ئاخیر چه‌کێکی ترساندنه( هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ڵ تا
ئاخیر له‌پێناو پاراستنی پڕۆژه‌ی ته‌وژمی شیعی ئێرانییه له
ناوچه‌که‌دا، نه‌ک له‌دژی ئیسرائیل). من وایده‌بینم که
پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ته‌واو ده‌بێت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
سه‌ربازی کارێکی دووره، به‌ڵام بواره‌که ئێستا له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چ ئه‌مه‌ریکی یان ئه‌وروپی،
ته‌نها بۆ گه‌مارۆدانی ئابووری و دارایی و بازرگانی ره‌خساوه،
هه‌رچه‌نده پێم وایه ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه
له‌ئارادایه و جۆره خه‌له‌لێک و دووباره دابه‌شکردنه‌وه‌ی
هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌هێنێته‌ئاراوه و له‌وانه‌یه له
هه‌ندێک کێشه‌دا به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیف ره‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بێت و له هه‌ندێکی تریشدا، به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیف
ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
ـ
ژماره‌یه‌ک له لێکۆڵه‌ره‌وان و
بیرمه‌ندان، بنچینه‌ی گرفت و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که بۆ
بابه‌تی نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ و په‌راوێزکردنی ئیراده و
ئازادی له ده‌ربرێن و هه‌ڵبژرادندا، ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئێوه
چۆن ته‌ماشای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن؟
د. نه‌براوی:
من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دام و ده‌ڵێم هه‌ندێک وڵات له
ناوچه‌که‌دا وه‌کو میسر هه‌یه که ئاستێکی ده‌ربڕینی تێدایه،
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که له میسردا نییه ئالییه‌تێکی راسته‌قینه
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئازادی راده‌ربڕین، که دیموکراتییه‌ته.
دیموکراتییه‌کی راسته‌قینه به پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له
میانه‌ی شه‌فافییه‌ت و پاک و بێگه‌ردی و فره‌ڕه‌نگی و رکابه‌ری
هه‌ڵبژاردنه‌کان که بنه‌مایه‌کی دروست و رێک و پێک
ده‌هێنێته‌ئاراوه.
ـ
ئایا به راستی ده‌زگاکانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ئایا
ئه‌و وڵاتانه جدین له هه‌وڵیاندا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و
ده‌زگایانه؟
د. نه‌براوی:
من گرنگییه‌کی زۆر بۆ ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له
وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ده‌بینم، تا گواستنه‌وه‌یه‌کی ئاشتییانه‌ی
ئاسایی به که‌مترین زیان رووبدات له ده‌وڵه‌تی گشتگیری و
تاکڕه‌وی بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی. به‌ڵام، رژێمه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئه‌و بۆچوونه‌یان نییه و هێشتا چه‌ندین
کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌می دامه‌زراندنی ئه‌و
ده‌زگایانه یان رێگه‌دان به پیاده‌کردنی چالاکه‌یه‌کانیان،
ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵێکی راسته‌قینه‌ی له
کۆمه‌ڵدا هه‌یه که ده‌توانێت به‌شێکی زۆر له
به‌رپرسیارییه‌تی سه‌ر ئه‌ستۆی حکومه‌ته‌کان هه‌ڵبگرێت و
ئاکامه خراپه‌کانی گۆڕانکاری دیموکراتی که‌م بکاته‌وه.
ـ
دۆزی کورد بایه‌خێکی لای ئێوه
هه‌یه؟
د. نه‌براوی:
من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی دوای کێشه‌ی کورد که‌وتووم
له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌ئاراوه و تا ئه‌مڕۆش و، به هۆی پێوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ چه‌ندین له‌و کوردانه‌ی که له قاهیره‌دا نیشته‌جێ
بوون"چ له پارتی یان یه‌کێتی که ئێستا لێیان دابڕاوم
له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕانه‌وه"، پتر لێی نزیکبوومه‌وه و، له بیرمه
گرنگترین ره‌خنه که ئاراسته‌یان ده‌کرا له کۆڕه‌کانی
ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا"جیاوازی نێوخۆی کوردی"که
هه‌ندێک کات گه‌یشته به‌کارهێنانی چه‌ک ـ هه‌ربۆیه ده‌بینم
که ئه‌زموونی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌روه‌ها ئیداره‌ی
نیمچه یه‌کگرتوو و ئه‌و که‌شه گشتییه‌ی کوردستانی عێراق
تێیدایه له میانه‌ی ده‌ستوری نوێیه‌وه بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ
ده‌سه‌ڵاتی پتری ئۆتۆنۆمی که پێم وایه هه‌نگاوێکی
راسته‌قینه و چه‌سپاوه به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی خه‌ونی
ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ختییه جوگرافی
و ئابووری و نێوده‌وڵه‌تییانه‌دا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه
ـ که پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی پێکهات ئه‌وا
نه‌خشه‌ی سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ داده‌ڕژێته‌وه و
هه‌له‌کانی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا زۆرترده‌کات.
ـ
ئاره‌زووت هه‌یه سه‌ردانی کوردستان
بکه‌یت؟
د. نه‌براوی:
شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه بۆ من سه‌ردانی کوردستان بکه‌م و له
نزیکه‌وه ئاشنا ببم به گه‌لی کورد و په‌نا به خوا هیوادارم
به‌م زووانه سه‌ردانی بکه‌م.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کورتییه‌ک له‌باره‌ی ژیانی د. مسته‌فا نه‌براوی:
ـ
له‌دایکبووی 16/1/ 1956، له قاهیره.
ـ
مامۆستای فسیلۆجیای پیربوونی ره‌وکه/ به‌شی ره‌وک/ کۆلیجی
کشتوکاڵی/ زانکۆی ئه‌زهه‌ر
ـ
که‌سایه‌تییه‌کی علمانی ـ لیبرالییه.
ـ ژنی
هێناوه و کوڕ و کچێکی هه‌یه.
ـ
ئه‌مینداری گشتی ناوه‌ندی دایالۆگی مرۆییه.
ـ
هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ک وتارێک له رۆژنامه‌ی"نهضة مصر"دا
بڵاوده‌کاته‌وه.
تێبینی: ئه‌م چاوپێکه‌وتنه سه‌ره‌تا له رۆژنامه‌ی"کوردستان
راپۆرت"دا بڵاوکرایه‌وه. |