ڕاگه‌یاندن
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕؤژی 14/1/2007 ده‌سته‌ی چالاکی ڕۆشنبیری
له فرێدریکستاد
به ئامه‌ده بوونی ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی ئه‌م
شاره‌و ده‌ورو به‌ری،هه‌ستا به سازدانی مێزگردێکی سیاسی بۆ
گفتوگۆ کردن وهه‌ڵسانگاندنی ،ڕاپؤرتی
بێکه‌ر هامڵتؤن و ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وکوێ؟
بۆ ئه‌م لایه‌نه به‌ریزانه
:
به‌ڕێز کاک شوانی ،نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
به‌ڕێز کاک کامیل ،نوێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
به‌ڕێز کاک ئومێد ،نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێز کاک جیهاد ،نوێنه‌ری حیزبی شیوعی کوردستان
به‌ڕێز کاک ئاسۆ ،ڕیکخراوی چاک
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز(عومه‌ر ئه‌مین) به‌ڕێوبه‌ری مێزگرد
به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌کانی کرد و ده‌ست خۆشی له‌و
لایه‌نانه‌کرد بۆ ئاماده‌بوون و به‌ژداریان ،دواتر قسه‌وباسێکی
کورتی پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر دروست کردنی ده‌سته‌که‌و زه‌روره‌تی
پێک هێنانی ده‌سته.
دوابه‌دوای ئه‌و ده‌رگای گفتوگۆکه کرایه‌وه .
سه‌ره‌تا کاک شوانی به‌نوێنه‌رایه‌تی (ی ن ک ، پ د ک ،
حشک)وه‌ک حیزبه کوردستانیه‌کان و له پاشان کاک کامیل
به‌نوێنه‌رایه‌تی (حککع)، دوا به‌دای ئه‌و کاک ئاسۆ،وه‌ک
نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک،سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌که‌و ئاینده‌و
هه‌لومه‌رجی سیاسی هه‌رێمی کوردستان ،هه‌رکه‌س له دید و
بۆچونی لایه‌نی خۆیانه‌وه دوان و باسیان پێشکه‌ش کرد .
له‌پاشان دوای ته‌واو بوونی ئه‌و به‌ڕێزانه له باسه‌کانیان
،ده‌رگاش به‌ڕوی به‌ژدار بوانی ناو هۆڵه‌که کرایه‌وه،تا
پرسیار و سه‌رنجه‌کانی خۆیان ئازادانه ده‌ر ببڕن .
دوا به‌دوای به‌ژداری ئاماده‌بوان نوێنه‌ری لایه‌نه‌کانیش به
ئامه‌ده‌ییه‌کی باشه‌وه بۆ گۆێ بیستی پرسیار و سه‌رنجه‌کان
وه‌ڵامی خۆیان دایه‌وه.
شایه‌نی باسه مێزگرده‌که 3 کات ژمێری خایاند و له‌نێو
ڕه‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی ئاماده‌بوان بۆ ئه‌م کاره که له
لایه‌ن ده‌سته‌ی چالاکیه‌وه ئه‌نجام درا،کۆتایی هات
ده‌سته‌ی چالاکی ڕۆشنبیری له
فرێدریکستاد
15/01/2007
dastaichalaki@yahoo.comm
|