له چرپه‌كانی
تۆدا ،
كه خه‌یاڵ ئه‌مباته‌وه
؛
خه‌یاڵ ئاوێنه‌یه‌كه
..
ژیان له‌وه‌ته‌ی
هه‌یه خۆی له به‌رده‌م ئه‌ودا ئه‌ڕازێنێته‌وه ..
ڕووبار به‌ناو
ئه‌ودا حیكمه‌تی پیر نه‌بوونی خۆی به‌دی كرد و
فێری ئه‌م به‌له‌نجه‌و
لار ڕۆیشتنه‌ی ئێستا بوو ...
خه‌یاڵ سه‌ر
په‌نایه‌ك بوو ،
سروشت بۆ ورده
كاریه سرك و به‌عیشوه‌كانی خۆی
شه‌وێک هانای
هێنایه به‌ر ماڵه پڕ ته‌لیسمه‌كه‌ی ئه‌و ..
بۆ به‌یانیه‌كه‌ی
، له حه‌وشه‌ی دواوه
ئه‌م هه‌موو
سیحره‌ی ئێستای برد‌و تێی ته‌قان ..!
له به‌رده‌م
ئاماژه‌كانی تۆدا ،
كه وه‌ك
نیشتنه‌وه‌ی پۆلێ خاڵخاڵۆكه‌ن
به‌سه‌ر پشتی
ده‌مه‌و عه‌سرێكی هاوینه‌وه ..
خه‌یاڵ
ئه‌مباته‌وه و
هه‌رچی
په‌له‌وه‌ری ڕه‌نگاڵه‌یی هه‌یه دێن و به ئارامی
به‌سه‌ر لق و
پۆی نه‌مامه‌كانی په‌رۆشیدا ئه‌نیشنه‌وه ...
كه به‌ناو
خۆرنشینی خه‌یاڵا به‌ڕێ ده‌كه‌وین ،
دڵمان نایه‌ت
یه‌كتری غافڵ كه‌ین ..
له ناو
ئه‌شكه‌وته تاریكه‌كانی په‌نهانیدا ،
پارچه جێماوو
خۆڵ لێ نیشتووه‌كانی شكست هه‌ڵده‌گرینه‌وه و
ئه‌یانبه‌ین
له‌به‌رده‌م قه‌ڵبه‌زه‌ی نووردا ئه‌یانشۆینه‌وه ..
!
له ده‌ور و
به‌ری خه‌یاڵدا ، كه چاومان به یه‌كتری ده‌كه‌وێ
شه‌رم
نامانگرێ و .. به په‌له ڕ‌اده‌كه‌ین بۆ ناو
بێستانه‌كانی یه‌كتری...
به سه‌ر
په‌رژینه دڕكاویه‌كانی یه‌كتریدا لۆقێك ده‌كه‌ین
به دوان و
سه‌رسامیمان
به‌ر ئه‌بنه ،
شه‌مامه
پێگه‌یوه‌كانی یه‌كتر ..!!
له لادێكانی
خه‌یاڵدا ،
تینوێتی
یه‌كێكه له به‌راوه نزیك ده‌سته‌كانی ئاوایی
هه‌میشه به
جۆگه‌له‌ی ماچ ئاو ئه‌درێ و
له ته‌ڕایی
مۆسیقادا شڵپه‌ی دێ !
پیاسه كردن له
ناو خه‌یاڵدا ،
دڵدانه‌وه‌ی
بێتاقه‌تیه‌كانی گۆشه‌گیرییه ..
ڕاوه‌شاندنی
لقێ گێلاسی یاقووتیه ،
به سه‌ر
چێشته‌نگاوێكی خه‌واڵوودا ..
فوو كردنه له
خۆڵه‌مێشی سه‌ر ژیله‌مۆ خه‌وتووه‌كانی ،
ناو مه‌قه‌ڵی
فه‌رامۆشی ..
كه له‌سه‌ر
سه‌كۆی عه‌سره چاكانی مناڵیدا جێ‌مان هێشتوون !
په‌شیمان
كردنه‌وه و هێمن كردنه‌وه‌ی توڕ‌ه‌ییی
ڕ‌ه‌شه‌بایه ،
له ئێواره
شه‌رمنه‌كان ..
هاتنه
خواره‌وه‌ی پۆل پۆلی ژماره په‌ڕێنراوه‌كانی كچانه
،
له هه‌ورازی
قه‌یره‌ییه‌وه ؛
به ده‌م به‌رد
گرتنه ناو باخه كوێره‌كانی پیاو .. !
گه‌ڕانه‌وه‌ی
هێوری باوكمه له پیرییه‌وه ،
بۆ ناو
ڕه‌زه‌كانی خۆی ..
بۆن كردنی
خاكی دوای بارانه ،
به هه‌ستی
مناڵی ..!
ڕوانین له ناو
خه‌یاڵدا ، ڕوخاندنی واقعه .
گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئاواره‌كانه ، بۆ ناو چیرۆكه گه‌رمه‌كانی خۆیان ..
به‌ره‌ڵا
كردنی گورگه پیره‌كانه له زیندانی تۆڵه‌وه ،
بۆ ناو
هه‌ڵه‌مووته عاسیه‌كانی ویژدان !
خه‌وتنی بێ
سڵه‌مینه‌وه‌ی دڵه به ڕووتی ،
له ناو نوێنی
حه‌زا ..
نزیك
كردنه‌وه‌ی ئه‌درێسه دووره‌كانی غه‌ریزه‌یه ،
له عه‌وداڵیی
گه‌نج ..
داچاندنی تۆوی
هه‌تاوه ،
له زه‌ینی
دوكه‌ڵدا ..
بیر كردنه‌وه
له ناو خه‌یاڵدا ،
ته‌قینی هه‌ر
ساته‌ی كانیه‌كه له قه‌دپاڵه‌كانی دڵ ..
به‌خشینه‌وه‌ی
به‌هاره به‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیدا ..
پێوانه‌ی
شعوره به ته‌رازووی گڕ ..
كۆ كردنه‌وه‌ی
په‌رش و بڵاویه‌كانی خه‌فه‌تمه ،
له حزوور
هێماكانی بارینتا ..
سه‌رقاڵی له
ناو خه‌یاڵدا ،
كۆ بوونه‌وه‌ی
ئاوه له‌گه‌ڵ ئاگر ، له سه‌ر مێزی گفت و گۆ ..
وه‌ك
دیاریه‌كی نایاب بۆ ماڵی هزر ،
چنینی
قاڵیه‌كی شیاوه به قسه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ..!!
سووك بوونی
باری شانه له واوه‌یلا ..
به دادگایی
گه‌یاندنی برسێتیه له عه‌رشی گه‌نمدا ..
ته‌ریق
كردنه‌وه‌یه‌كی شیاوی دنیایه ،
له سه‌ر
كوشتاری شیعر !
سه‌ره‌خۆشی
كردنه له شۆڕش ،
به هۆی له
ده‌ست دانی دواهه‌مین ڕۆڵه‌یه‌وه ؛
به
وه‌رگه‌ڕانی ئوتومبێلی به‌ها ..!!
لێدانی تونێله
له‌م دیو به‌رزاییه‌كانی دڵڕه‌قیه‌وه ،
به دیوی
ئاوه‌دانی ته‌مه‌ندا ..
شاردنه‌وه‌وه‌ی چاوه‌كانته له مندا و
دانانی به‌ردی
بناغه‌ی شارێكه ،
به گوڵه
مێلاقه‌یه‌كی شین .. !
گوێ گرتنه له
خوێندنه‌وه‌ی من له ناو شیعرێكا ،
به ده‌نگی
فلووت .. !
به‌سه‌ر
كردنه‌وه‌ی سلێمانیه ،
له ترسی
توانجه سارد و سڕه‌كانی غوربه‌ت ..
دروست كردنی
ماڵێكه له كتێب و
ڕووت
بوونه‌وه‌ته له ناو لاپه‌ڕه‌كان و
سه‌ما و ..
ده‌ست خشاندنه له توكی سه‌رسنگی دێڕه‌كان و
كه‌م كه‌م
وه‌نه‌وز و
تامی تامی
كردنه به پاڵه‌وانه‌كان .. !!
ده‌زانی به
هۆی تۆوه
ژیان له ناو
خه‌یاڵدا ، تا دێ گه‌نجم ده‌كاته‌وه ..!
مه‌نفا له ناو
خه‌یاڵدا ، تا دێ پڕ ده‌بێ له نیشتمان ..!
فڕین له ناو
خه‌یاڵدا ،
كردنه‌وه‌ی
په‌نجه‌ره ڕوونه‌كانی هه‌سته به ئاشكرایی .. !
هه‌ڵدانی ماچه
بۆ یه‌كتری و
گرتنه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیه له ناو قه‌ره‌باڵغی ..
به‌سه‌ر
كردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی خانووه قوڕه‌كانی ساده‌ییمه ،
به پێی باران
... !
ختووكه دانی
ئاسمانه به باڵی عه‌شق .
گه‌یاندنی
سوپاسنامه‌ی باخه بۆ هه‌ور ،
به بای
نه‌سیما ..
فڕین له ناو
خه‌یاڵدا ،
خواستنی
جووتێك باڵه له شیعر و
جێهێشتنی
ووڵاته ئه‌سیره‌كانی ناو دیرۆكی كۆیلایه‌تیمانه ،
بۆ ناو مێرگه
ته‌ڕه‌كانی ئازادی !
فڕین له ناو
خه‌یاڵدا ،
سه‌ندنه‌وه‌ی
یه‌كتره له قه‌ده‌ری دووریی ..
فڵچه كاریه
له ناو ده‌فته‌رڕه‌سمه‌كانی به‌ختی یه‌كتریدا ..
گه‌یشتنه جێی
مانگه‌شه‌وه به‌ده‌م هه‌ناسه بڕكێوه ،
له هاوینه وون
بووه‌كانی هاودڵییه‌وه ؛
بۆ ناو تاریكه
شه‌وه‌كانی تاراوگه ..
له په‌نای
چاوی تۆوه ،
فڕین له ناو
خه‌یاڵدا .. له‌مسی حه‌قیقه‌ته به ده‌ستی ڕوئیا .
پڕ بوونی
كۆڵانه‌كانی له‌شمه ،
له مناڵه
ووردكه‌ی ته‌زوو ..!!
له په‌نای
حوزنی خۆمه‌وه ،
كه خه‌یاڵ
ئه‌مباته‌وه ..
تاریكی
به‌ئه‌ده‌به‌وه به درێژایی ڕێگاكه‌م
خۆی لا
ئه‌داته قه‌راخه‌وه ،
تا سه‌غڵه‌ت
نه‌بم ..
به ده‌وری
ئه‌ستێری یاده‌وه‌ریمه‌وه هاوڕێكانم
به ڕووت و
قووتی دانیشتوون و
وازیان له
فه‌لسه‌فه لێدان هێناوه و
هه‌رچی
ئه‌كه‌ن غه‌ریزه‌كانیان پێ داناپۆشرێ و
واق وڕماوانه
له یه‌كتری ئه‌پرسن :
ئه‌رێ چی
ئێمه‌یان هێنایه ناو ئه‌م هه‌رێمه‌وه ؟!
ئه‌زانی له
سه‌ر هه‌ر شۆسته و شه‌قامێكی ئه‌م مه‌نفایه‌ش
كه خه‌یاڵ
ئه‌مباته‌وه ..
یه‌كسه‌ر
شارێكی شین ده‌روازه‌ی خۆیم ،
بۆ ده‌خاته
سه‌ر گازی پشت ..!
شارێك له
شینایی ئاسمان ،
له پێشوازی
دوو هاوسه‌فه‌ردا ..
كه هه‌موو
ته‌مه‌نیان له ته‌رازووی فیراقدا پێوا و
نرخیان كردیه
ته‌نها مشتێ سوتماك ..
كه ساڵه‌كان
جێگایه‌كیان تیا نه‌بوو
بۆ به یه‌ك
شاد بوونه‌وه‌ی دوو ڕۆحی له یه‌ك دابڕاو .. !
بۆیه ئیدی
قۆڵی لێ هه‌ڵده‌ماڵم و به شانی شیعر ،
به‌شی ماڵێك
شینایی ،
بۆ شوێنێكی
چۆڵ ده‌گوێزمه‌وه و
خانوویه‌ك بۆ
غه‌ریبیمان دروست ئه‌كه‌م ...
بۆ ئه‌وه‌ی
جیاوازیه‌كیش بخه‌مه نێوان
ماڵ و
به‌ندیخانه‌وه ،
هه‌وڵ ئه‌ده‌م
له جیاتی كریستاڵترین شووشه ؛
په‌نجه‌ره‌كانی ته‌نها چاوه مه‌ند و گه‌وره‌كانی
تۆ بن ..!!!
ئه‌فسونێك له
میلۆدی ده‌نگی تۆش ،
ده‌كه‌م به
ده‌رگا ..!!
له سه‌ربانی
هاوینیشیا مافورێكی ئاوریشمین له ئۆقره و
زه‌مه‌نێكی
فێنك له ته‌جه‌للا ڕا ئه‌خه‌م ..
تا مانگه‌شه‌و
به‌رده‌وام به سه‌را
بكه‌وێته ناو
زیكرمانه‌وه و
خه‌یام
له‌ولاوه بزه بیگرێ و
شه‌راب
له‌ملاوه ئاڵتر بێ و
مانگه‌شه‌و له
جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌ریقی دایبگرێ ،
بڵێ : ببورن
، ئه‌وه ئه‌م چه‌پكه تریفه‌یه‌ی تریشم
به دیاری بۆ
هێنابوون ..
هیوادارم لێم
قه‌بوڵ بفه‌رموون !!
شارێك ،
تیایدا پێكه‌وه ژیان
له جیاتی سه‌ر
له‌قاندن بۆ مه‌وعیزه‌كانی هه‌ور
ئاوێزانكردنی
سه‌مای باران و
ته‌كاندنی دار
تووه به‌رزه‌كانی ڕۆح بێت به‌سه‌ر له‌حزه‌كانا
كه هه‌موویان
هێنده‌ی یه‌ك چاره‌نووسسازن !!
كه خه‌یاڵ
ئه‌مباته‌وه ..
پێش ئه‌وه‌ی
پێ بنێمه ئه‌و شاره‌وه ،
یه‌كه‌م شت
ئه‌كه‌ومه پاك كردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌كانم
له قوڕی
حه‌قیقه‌ت ..
كه له بارانی
خوێن و ڕشێنه‌ی فرمێسك و
له گڵ و خۆڵی
خۆڵی سه‌ربورده تاڵه‌كان دروست بووه و
هه‌موو ئه‌م
ناوه‌ی بوونمانی پیس كردووه ..
كه له‌ناو
كۆڵان و له ناو حه‌وشه‌ی پێكه‌نین و
له مه‌زراكانی
لاموبالاتی و .. ڕێگاكانی بێمروه‌تیماندان و
سه‌ر خۆمانی
ناهێنین ..!!!!
لێره ..
هه‌موومان فێرین جار جاره به قه‌رز خۆشه‌ویستی
بده‌ینه یه‌كتر
به‌ڵام سا‌تێك
دێت داوای ده‌كه‌ینه‌وه و
چركه‌یه‌ك دێت
له یه‌كی وه‌ر ده‌گرینه‌وه ...........
لێره ..
هه‌رگیز فیرده‌وسه‌كانی ئێمه نابنه باخچه‌ی گشتی ،
نه‌ك له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به تیراژێكی كه‌م چاپ كرابێت ؛
به‌ڵكوو له
به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌رێمه به پیت و
به‌ره‌كه‌ته‌كانی عاتیفه‌دا
له جیاتی
ئه‌وه‌ی خوێنه‌وار بین به‌زمانی گوڵ
جه‌نگاوه‌رین
به فه‌رمانی هه‌ڵپه ..!!
لێره ..
ده‌مێكه بازاڕێكمان گه‌رم كردووه
جوانی به
ده‌مامك ئه‌فرۆشین
عه‌شق به قاڵب
هێزی له‌ش به
پاره ..
پردێك له
ئاشنایی دروست ئه‌كه‌ین ،
له یه‌ك
گۆرانی زیاتری به‌سه‌ردا بڕوات ئه‌ڕوخێ ..
ختوره‌یه‌كی
تری شه‌رمن به‌سه‌ریا ڕه‌ت بێت ،
گولله بارانی
ده‌كه‌ین ..
به سه‌ر ئه‌و
پرده‌وه ، سه‌ره‌تا ئه‌بێ هه‌موو شته
عه‌نتیكه‌كانی
ناو هه‌گبه‌ی
بیره‌وه‌ریمان فڕێ ده‌ینه خواره‌وه
چونكه
یاساوڵه‌كانی عه‌قڵمان حه‌تمه‌ن ده‌مانپشكنن و
به هه‌ر
توحفه‌یه‌كی زیاده‌شه‌وه بگیرێین
له ئه‌ڵماسی
ژه‌نگ گرتووی دڵمان زیاتر
ئه‌وه سزاكه‌ی
كوشتنه ،
له ناو ڕۆح‌دا
..!!!!!
بۆیه هه‌ر كه
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه ..
له‌و شاره‌دا
، یه‌كه‌م شت
زمانم
ده‌شۆمه‌وه له به‌ر قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌رائه‌ت ..
كتێبه‌كانی
بێده‌نگیم ئه‌ده‌مه هه‌تاو بۆم بڵاو كاته‌وه ..
ده‌غڵی
خۆشه‌ویستیم له گومان ده‌ستێنم و
به ئاگاداری
وه‌فا ،
به‌شی هه‌موو
باڵنده‌كانی لێ ئه‌ده‌م ...
من ئه‌توانم
له جریوه گوڵه گه‌نم بچنمه‌وه
كه‌واته سه‌روه‌تی
عه‌شقی من هێنده زۆر ئه‌بێ ؛
له هه‌موو مه‌خزه‌نه‌كانی
دنیادا جێی نابێته‌وه !!!
من ئێستا
قاچێكم لێره و
قاچێكم له‌وێیه
..
من.... كه له
به‌ر به‌ڕۆچكی خه‌ونی خۆمدا ،
دانیشتووم و
خه‌یاڵ
بردوومیه‌وه !
|