ئه‌م هۆنراوه‌یه له‌زمانی ڕه‌گه‌زی پیرۆزی مێ ینه‌وه
ووتراوه
نه‌به جارێ وازت هێنا ، نه به چه‌ند جارێ دڵ تێر بووی
ئه‌م تاوان و دڵ ڕه‌قی یه ، ده پێم بڵێ لای کێ فێر بووی
نه ده‌ربه‌ستی په‌یمان هاتی ، نه بیرێکت لای دڵم بوو
نه بووی به‌دێوانه‌ی عاشق ، نه ئه‌م ڕێ یه ئاینت بوو
له چاوه‌کانما دامنابووی وه‌لێ تۆ نابینات کردم
ئه‌وه‌نده خۆشم ئه‌ویستی ئیره‌ییان پێ ئه‌بردم
من به تۆوه خه‌ونێکی جوان له‌دڵما که‌روێشکه‌ی ئه‌کرد
که‌چی ساڵ هات و ساڵ ڕۆیی، ئه‌م دڵه‌ی تۆ په‌ی پێ نه‌برد
که ئه‌مبینی چۆن ئاسووده‌ی ؟ ڕێتدا دڵت من سه‌ربڕێ
چۆن نه‌ترسای که‌وا ئاهی شه‌مێکی عاشق بتگرێ؟
8.1.227
نه‌رویج
|