وه‌ک
له ڕۆژه‌کانی ڕابردوو رامانگه‌یاندبوو بڕیار بوو ئه‌مڕۆ
شه‌ممه 6-1 له به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی هه‌روا له
شۆرجه‌ی که‌رکوک خۆپیشاندان بۆ خواستی ریفراندۆم بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رپا بێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێکی زۆری
ئاسایش که به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به خۆپیشاندانه‌که له
به‌رده‌رکی سه‌را بڵاوبووبوونه‌وه. جه‌ماوه‌ر به
ئاماده‌ییه‌کی زۆره‌وه بۆ به‌شداری له خۆپیشاندان هاتبوون و
ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شاری سلێمانی ، که به‌شێکی زۆریان
لاوان بوون، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به بانگه‌وازی حزب و بۆ
ده‌ربڕینی پشتیوانی له خواستی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له به‌رده‌رکی سه‌را کۆبووبوونه‌وه.
به‌ڵام
خۆپیشاندانه‌که به هۆی خراپی ئاووهه‌واو بارانێکی زۆره‌وه
دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه، هه‌روا خۆپیشاندانی شاری که‌رکوک
که بڕیاربوو سه‌عات 3 به‌رپا بکرێت له‌به‌ر هه‌مان هۆ بۆ
هه‌مان ڕۆژ واته چووارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 10-1-2006 دواخرا.
له
ڕاگه‌یاندنه‌کانی دواتردا کات و شوێنی دیاریکراوی
خۆپیشاندانه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی خواستی
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین که به‌شداری ئه‌م
خۆپیشاندانانه بکه‌ن
نا بۆ
بۆش، نا بۆ به‌یکه‌ر-هاملتۆن
بژی
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
سکرتاریه‌تی کۆمیته‌ی ڕابه‌ری ڕێکخراوی کوردستانی
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق
2007-01-06
|