- له ئێستادا کوردستان به‌ناو هه‌لومه‌رجێکی ئاڵۆزی سیاسی‌دا
تێده‌په‌ڕێ، له پاڵ ئه‌مه‌شدا گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژ به ڕۆژ
له زیادبووندان، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی که له
جاران زیاتر دێته به‌رچاو ئه‌ویش( له‌شفرۆشی) یه،ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی به هۆی که‌بتی سێکسیه‌وه گه‌نجانێکی زۆر مشته‌ری
بهردهوامیانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیدا دنیایه‌ک گرفتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه‌ی ته‌ندرووستی دێنێته ئاراوه، پێتوایه
له ئێستادا حکومه‌ت چی بکات باشه.
زۆر
ساده.. هه‌ر ئێستا و به به‌رده‌وامیش بۆ ئاینده، فه‌رمانی
حکومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
بیناکردنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وه‌یه و ده‌بێت
به به‌رپرسیارییه‌ته
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ستێت له کۆمه‌ڵگادا. له ڕێی
بره‌ودان و کاراکردنی به‌هره‌کان
له بوار و کایه‌کانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و یاسایی و زانستیدا، هه‌تا ئه‌و
توانایی و متمانه‌یه
له خۆیدا په‌یدا بکات، له زیان و مه‌ترسی دومه‌ڵه به
تیراوێ بووه‌کانی سه‌ر جه‌سته و ده‌روونیی
بفکرێت.. و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
ئه‌و نیشانانه له شوێنه ئه‌سڵیه‌کانی خۆیاندا
ببینێ.. و
تێبگات و
هه‌ست به داڕمانه‌کان و
کرۆشتنی ئه‌و ئازار و سوێیه دوو سه‌ره‌ی
ده‌روون و جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بکات، که ملکه‌چبوونی داخوازی و پێداویستی و
سکاڵا و ناڕه‌زاییه‌کانیان له نێو پشتتێکردنی
ناڕێکی و پێکی ئیداری و ڕۆتین
و گهندهڵکارییهکدا
فه‌رامۆش و پێشیل ده‌کرێ و له دواجاریشدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش
فاکته‌ر و هۆیه‌کی تره بۆ په‌ره‌گرتن و بوژاندنه‌وه‌ی
هه‌ڵچوون و یاخیبوونه‌کان.. و بزواندنی زه‌مینه و
لهوهڕاندنهوهی وه‌همی پڕ گرفتی ( وردهکولتووره
لاده‌ره‌کان و دژهکولتوورهکان) یشه. که پێده‌چێ حه‌ز و
ئاره‌زوو و چێژی ڕه‌ها به‌وه
بپێون و ههڵگرتبێتنهوه که ( چه‌ند موڵکم هه‌یه و
چه‌ندیش به‌کار دێنم، بوونیشم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه! چارم نییه
ده‌بێ ئێره‌یی به‌وانه به‌رم که له خۆم زیاتریان هه‌یه و
له‌وانه‌ش بترسم له من که‌متریان هه‌یه!! – فرۆم - ) ئه‌م
فه‌زا پڕ فه‌وزایه ده‌مانخاته‌وه به‌ر ده‌می ئه‌م پرسیاره‌ش
( ئایا چاوچنۆکی و سوکنایی به یه‌که‌وه هه‌ڵده‌که‌ن؟- فرۆم -
)
هیچ
نه‌بێت، حکومه‌ت ده‌بێ به ئه‌زموونه‌کانی پێش خۆی و ده‌ر و
به‌ره‌که‌ی تێبگات هیچ ده‌ست و ته‌وقێکی ئاسنین نیه، ئه‌م
ناله‌باری و به‌ڵای په‌تایانه‌ی له کۆڵ بکاته‌وه، ده‌ستی
به‌ڕێوه‌بردنێکی هۆشمه‌ندانه‌ی شارستانیانه نه‌بێت. ده‌ستی
عه‌قڵیه‌تی ئیداری.. نه‌ک
ئه‌قڵیه‌تی حیزبی و گه‌له‌کۆمه‌کی گروپ گروپێنه! ده‌ستی خۆسکۆلارکردن
له نێو ڕه‌حمی کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی.. نه‌ک پاشه‌کشه بۆ
نێو دیوه‌خانی خێڵایهتیهکان! ده‌ستی
یاسا گه‌لێک به‌ڵێننامه‌ی
هاوڵاتیبوونی هه‌موو گروپ و پێکهاته جیاوازه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگا لیبڕاڵانه
ده‌سته‌به‌ر بکات و له به‌رده‌م ئه‌و یاسایه‌دا هیچ یه‌کێک
له‌و گروپه جیاوازانه چاوی له سڕینه‌وه و گوێی له قرچهو
هه‌ڵوه‌رینی وجودی مرۆڤانه‌ی
خۆی نه‌بێت.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین، له‌شفرۆش.. و لاده‌ری سێکسی
که‌سانێکن هه‌ست ده‌که‌ن
نابینرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان وێنا و ته‌مه‌ننای
ده‌که‌ن، بۆیه ناهۆشیارانهش بێت.. هه‌موو ئه‌و ڕێگرییانه
تێک و پێک ده‌شکێنن که ده‌بنه مایه‌ی ئه‌و نهبینینهیان.
بگره ده‌ست بۆ ئه‌و بهکاربردنانهش ده‌به‌ن که له دواجاردا
به وردوخاشکردنی گه‌وهه‌ری ئینسانی و ونبوونی که‌سێتی خۆیان
ته‌واو ده‌بێت. له‌گه‌ڵ
حه‌رامکراوه‌کانی داب و نه‌ریته‌کاندا پێکنایه‌ن و
نه‌خۆشی له ژینگه‌کانی یه‌کتردا دهزێنن و ده‌ژێننه‌وه و
دهتهتێنن.
به‌ڵێ
کاره‌ساته‌کان پێمانده‌ڵێن: مرۆڤ هه‌ر که هه‌ستی کرد به پێی
پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مۆڕاڵیه‌کان به شایسته‌یی
خۆی نابینرێ، بۆ بینینه‌وه و نیشاندانی خۆی ده‌ست بۆ هه‌موو
شتێک ده‌بات، هه‌ر هیچی ده‌ست نه‌که‌وت.. ناچار بۆ
ده‌ستکه‌وتنی شوناسێک له بوارێکی موڵکایه‌تیدا ده‌ست بۆ
شوناسی جه‌سته‌ی خۆشی درێژ ده‌کات له بواری بوونایه‌تیدا.
ئیتر له‌و ته‌نگژه و گرێژه‌نه چوونه به - مقایضه -
بووه‌دا، گرنگ نیه ئه‌و بینینه چیه و له چیه‌وه هاتووه و
دێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رکه‌وێت!
به
بڕوای من یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی له‌شفرۆشتن و هه‌راج کردنی
ماهیه‌ته ئینسانیه‌که‌ی
ده‌کاته ڕه‌فتاری گروپێک و لێده‌گه‌ڕێ ئه‌ویتر بیخاته
ڕسته‌کانی خۆیه‌وه، له‌ده‌ستدانی
ئازادی و ئیختیارێکه که
ئه‌و که‌سه قوربانیه پێیوایه چیدی ئه‌م پرسه، واته ئازادی
و ئیختیار په‌یوه‌ندی پێوه‌ی نیه و پێویستیشی پێی نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی به‌رده‌بێته‌وه بۆ ناو ئه‌و فه‌زایه‌ش، ده‌بێته
که‌سێک که ئیتر گوێکانی.. توانایی بیستنی ئاوازه نوێکانی
جه‌سته و ڕۆحی خۆی نه‌ماوه، چونکه ته‌پ و سڕ بوون. ئیتر
ئا له‌و کاته ناکاتانهدایه که‌سی لاده‌ر، په‌رۆشی له
پرسیارکردن له چییهتیهک نابێت له خۆیدا، نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی نایه‌وێ.. به‌ڵکو به‌ها و پرۆژه‌یه‌کی نامێنێ بۆ
جه‌سته هه‌تا بیداتێ و ئاوێزانی ببێت. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت
جه‌سته خوانێکه.. سینیه‌که بۆ
خستنه ڕووی میوه‌ی له‌زه‌ت و تامی شه‌هوه‌ت پێشکه‌ش
به خواستی موشته‌رییه
برسیه‌کانی ده‌کات. ئیدی بۆ ئه‌وی له‌شفرۆش
جه‌سته‌ی به ئیراده‌ی خۆی
ده‌رناکه‌وێ و ناجوڵێنێ و نمایش ناکات.. به‌ڵکو ئه‌و
ڕوو ڕازاندنه‌وه‌یه له خزمه‌ت خڕکردنه‌وه‌ی زۆرترین
ته‌ماشاچی و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وانی تردایه، به خاتری
پاراستنی مانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته‌یه له نێو خاوه‌ندارێتی و
ئیغرائاتی ده‌ستکه‌وتگه‌لێک که که‌سی لاده‌ری سێکسی پێیوایه
بۆ ژیانه‌که‌ی پێویسته . هه‌ر بۆیه گه‌ر که‌مێک
ووردببینهوه له پانۆراما و بیبلۆگرافیای که‌سی لاده‌ر،
ده‌توانرێت گشت شکسته‌کانی کۆمه‌ڵ که له جه‌سته
سڕراوهکهیدا ده‌جمێن.. ببینینه‌وه. ئیتر له کۆمه‌ڵێکی
ئیراده ئیفلیج بوو و سه‌قه‌تی وه‌ک ئێمه‌دا، له حوکمڕانیه‌کی
شه‌ق و شڕ و دهغهزاربوو به ژاوه‌ژاوه‌کانی ئایدۆلۆژیا،
ده‌کرێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین، له‌شفرۆشێک.. بۆ
سه‌رمایه ڕۆحیه‌که‌ی
فریای ئه‌وه بکه‌وێت و قه‌له‌قی ئه‌وه‌ی هه‌بێت و له خه‌می
ئه‌وه‌دا بێت من بوونم به
ماهیهتهکانمهوهیه؟ یان گه‌وهه‌رم
بوونمه، یان بوونم
گهوههرهکهمه؟
بۆ
جێکردنه‌وه و ئاراسته کردنی پرسیارگه‌لێکی ئاوها که قابیلی
کردنن، و ده‌بێ بکرێن، به لایه‌نی که‌م و بۆ هه‌نگاو هه‌ڵگرتن
به‌ره‌و ئه‌و نه‌خۆشی و لادانانه ده‌شێ حکومه‌ت به گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ گروپه‌کان.. و ڕاوێژ به بیرکه‌ره‌وه‌کان.. و پرسیار
به پزیشکه کولتووری و یاسایی و
زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکات، هه‌تا له ناو
دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
ناو له هه‌موو شتانه بنێنه‌وه که کرمهڕێزبوون یان
هه‌ڕه‌مه‌کیانه ڕێیان کردووه و ڕێده‌که‌ن.. و به شێوه‌یه‌کی
زانستانه و ئه‌کادیمیانه مانا
و به‌های پرۆسه و خه‌سڵه‌تی خۆیان پێببهخشنهوه، که
له‌گه‌ڵ پێگه و ههڕهتبوونی ئازادییه‌کانی خۆیاندا ڕێبکه‌ن
و هاوتا بێنه‌وه.
ئه‌م
پرۆسه‌یه‌ش له ناو ئهکتیڤیبوونی
ڕه‌فتاره دامه‌زراوه‌ییه‌کان
که پراکتیزه‌کردنی فۆرم و
به‌هاکانه له ئاستێکی تردا داوامان لێده‌کات و
دهمانگهێنێتهوه به‌وه‌ی، له ڕێگه‌ی ئه‌قڵی کراوه‌ی
خه‌ڵکانی ئیرادهخوازهوه جارێکی تر ده‌ستکاری
ماهیه‌تی حکومه‌تیش
بکه‌ینه‌وه. به داخه‌وه حکومه‌تێکیش خۆی حیزب سالار و
ده‌سه‌ڵات سالار و خۆسالار بێت به‌سه‌ر ئیراده‌ی کوێرکراوی
خه‌ڵکیه‌وه، ناتوانێ به دۆعای ئاوها بڵێت ئامین!
من
لێپرسراو ده‌ناسم بۆی گێڕاومه‌ته‌وه که به هه‌رزه‌کاری
له‌تاو شه‌هوه‌تی سێکس له‌گه‌ڵ دوو برادهرییدا چوون
سیپهلهکی حه‌یوانیان هێناوه فووییان تێکردووه و
ده‌مه‌که‌یان به‌ستووه هه‌تا ده‌رپه‌ڕیووه به خه‌یاڵی سمت و
قنگی ئافره‌ت عه‌وره‌تیان پیا هێناوه تا ڕه‌حه‌تبوون. تۆ بیر
له‌و تراژیدیا/ کۆمیدیایه بکه‌ره‌وه و ورد به‌ره‌وه گه‌ر
ئه‌و که‌سه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری هه‌بێت چی ده‌کات و
به‌و هه‌موو چهپاندنانهوه مێینه چۆن و به‌چی ده‌بینێ؟
هاوڕێی
ئازیز..تۆ سه‌رنجی ئه‌و دیمه‌نه
مێگهلیهی دۆعات داوه که چۆن
ئازادیی و ئیختیاری
کیژۆڵه‌یه‌ک سه‌نگه‌سار ده‌کرێت؟ که‌چی دیمه‌نێکی مێگهلیانهی
تر هه‌روه‌کو ئه‌و به دیوه‌که‌ی
تری‌دا ده‌بینین که چۆن گه‌نجه خوێن قوڵپدهرهکانمان،
پلان داده‌نێن و به لێشاو ده‌چن بۆ هه‌ڵمه‌ت و چالاکی سێکسی
له سوریا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وله ناوخۆی وڵات‌دا؟
سه‌رنجێکی کاناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن بده.. کوڕوکاڵان چۆن
مه‌سج ده‌گۆڕنه‌وه و چی له دڵ و دهروونیانیاندا ده‌جۆشێ له
به‌رامبه‌ر یه‌کتریدا که بێئه‌وه‌ی یه‌کترییان دیبێ.. یان
فرسه‌تی یه‌کتر بینینیان بۆ بڕه‌خسێ !؟
ئاخۆ
ئه‌م درامایانه نیشانه گه‌لێک نین که ئینسانی ئێمه به
ده‌ست چهپاندنهکانیانهوه له ناوه‌وه چه‌ند هه‌للا هه‌لاو
وێرانن. ئایا ئه‌قڵێکی وێران..
ده‌روونێکی وێران..
که‌سێتیه‌کی وێران..
خودێکی وێران، ده‌وێرێ و
به ئیراده‌یه‌کی زیندوو، ده‌کارێ و ده‌توانێ کۆمه‌ڵێکی له
خۆی ته‌ندروستر ئافه‌ریده بکات و بپارێزێت؟
- هه‌ن ده‌ڵێن چاره‌سه‌ری ئه‌مه ته‌نها به‌نده به پرۆژه‌ی
حکومه‌ت له ئاستێکی فراواندا به‌م شێوازه‌ی له ئه‌وروپادا
هه‌یه، یاخود ئه‌و شێوازه‌ی که زۆر له وڵاتی عه‌ره‌بی
گرتوویه‌ته به‌ر بۆ کۆکردنه‌وه‌یان و چاودێریکردنێکی وردی
ته‌ندروستی، ده‌نا چاره‌سه‌ری مه‌حاڵه.
ئایا به
ڕه‌نگکردنی ئینسانه‌کان، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی که‌سانی سه‌ر به
کاری ناشه‌رعی و بێڕه‌وشتی له یه‌کتر جودابکرێنه‌وه؟ ئایا
ئه‌و که‌سانه به‌شێک نین له تێکشکانه‌کانی ناو کولتووری
ئێمه و ده‌بێ فڕێ بدرێنه زبڵدانه‌وه؟
ئایا چ
په‌یوه‌ندییه‌کی ئازادانه‌ی نێوان نێر و مێی ئێمه ڕێگه
پێدراوه و شه‌رعیه‌تی هه‌یه، هه‌تا له‌شفرۆشی به تاقانه‌یی
بمێنێته‌وه و ته‌نها ناشهرعیهتێک بێت له ناوماندا!
له‌شفرۆشه‌کان ئه‌و که‌سایه‌تیه فریودراوانهن، که به ناچار
موشته‌رییه‌کانیان فریو ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وان به‌جێماوه‌کانی
ناو مه‌مله‌که‌تی ئازادی نین.. به‌ڵکو قوربانیه‌کانی
کۆیلهیهتیهکن که هه‌ر داب و نه‌ریته‌کانی خۆمان ده‌ستی
هه‌یه له شکسته‌کانی ئه‌واندا! ده‌ستبردن بۆ ئه‌و کێشه‌یه،
به بێ ئاوڕدانه‌وه له ماف و ئازادییه‌کانی تاک و
تێگه‌یشتنیان و فه‌راهه‌مکردنی میکانیزمه‌کانی.. خۆ
دزینه‌وه‌یه له ئه‌رکێک که ده‌که‌وێته سه‌ر دام و
ده‌زگاکانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
- به‌و پێیه‌ی خۆت له ئه‌وروپا ده‌ژیت، به ته‌جروبه‌ی
ژیانکردنی خۆت له‌وێ ده‌کرێ چی بکرێت له ئێستادا به‌رامبه‌ر
ئه‌م دیارده‌یه، به تایبه‌ت میکانیزمی غه‌ربی له ئێستادا
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه مه‌قبول نابیندرێت، به حوکمی ئه‌و
بارودۆخه کولتوریه‌ی که له کوردستاندا زاڵه.
یه‌کێک
له ڕێگرییانه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و
ڕێگه نادات بیر له ڕێگه چاره‌یه‌کی تر بکرێته‌وه، ئه‌و
تابۆیانه‌یه که به ناوی کولتووره‌وه ساغده‌کرێنه‌وه، بۆ
نموونه چاودێرییکردنێکی دینیانه و ئه‌خلاقیانه و
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئافره‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی باش بێت.ژنی باشیش
ئه‌وه‌یه ( که پێداویستیه‌کانی هه‌مووان، بێجگه له
پێداویستیه‌کانی خۆی دابین ده‌کات- کریستیان نۆرترۆپ- ) ئه‌م
هێڵه سوورانه‌ش له ڕاستیدا له قه‌ید و به‌ند زیاتر نین،
هه‌ر ئه‌وه‌شه نوچی پێداداوین و پا شکستی کردوین و بڕستی
چونه پێشی تواناکانی لێبڕیوین. هه‌ر کریستیانی پزیشکی ژنان
پێیوایه:
( ئه‌و
کولتووره‌ی که پشگیری له ژنان ناکات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
زه‌مینه بۆ دووچاربوونی ژنان به نه‌خۆشی ئاماده ده‌کات،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ژیانی هه‌موو ژنێک به شێوه‌یه‌کی
سه‌رسوڕهێنه‌ر کارده‌کاته سه‌ر ته‌ندروستی ملیۆنه‌ها ژن)
له
ووڵاته ئهسکهندهنافیهکاندا به گشتی و به تایبه‌ت وڵاتی
فینلاند لایه‌نی زۆری حورمه‌تی ئینسان گێڕاوه‌ته‌وه بۆ خۆی..
و هه‌موو که‌س به پێی یاسا مافی پارێزراوه. ته‌نانه‌ت
له‌شفرۆشه‌کانیش له‌و مافانه بێبه‌ری نین و ه پێی قانوونی
سزادان له‌شفرۆشی تاوان نیه، ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سی له‌شفرۆش
به خواستی خۆی و له ژێر هیچ فشارێکدا نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی
خۆیدا ئه‌وا ڕێگه‌ی لێناگیرێت، به‌ڵام نابێت دوو له‌شفرۆش
به‌یه‌که‌وه به‌م کاره هه‌ستن له جێگه‌یه‌کدا. هه‌تا
به‌ره‌و ئۆرگانیزه چوون نه‌چێت، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه
کارخانه و کارخانهچێتی به پێی یاسا ڕێگه نادرێت، چونکه
به‌کارهێنانی که‌سێکه له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه، به‌ڵکه
له‌شفرۆشی ته‌واو به کارێکی شه‌خسی ده‌درێته.
جگه
له‌وه‌ش عیشق ئازاده، ته‌نها وته‌نها هه‌موو مه‌رجه‌کان به
پێی ڕه‌زامه‌ندی و ئیختیاری دوو که‌سه‌که‌یه و به‌س، ئیتر
هه‌رکه‌س ده‌خاله‌ت له ژیانیاندا بکات سزا ده‌درێت. به‌ڵی
ئافره‌تان بێ ئه‌وه‌ی شووبکه‌ن.. ده‌توانن مناڵیان هه‌بێت و
به زۆڵیش ناوزه‌د نه‌کرێن و هه‌موو مافێکی خێزانیشیان
پارێزراو بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی دام و ده‌زگا
کارگێری و فێرکاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سیاسی و سه‌ربازی و
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان ژنان ڕۆڵی دیاری‌یان هه‌یه. له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا ژنان تێده‌کۆشن بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی
مادیی و مه‌عنه‌وی زیاتر.
- ئایا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی که ئێستا له کوردستان
ده‌گیرێنه‌به‌ر، وه‌کو گرتن و کوشتن و که هه‌ر ڕۆژه له
ڕۆژنامه‌کان ده‌بیستین که چه‌ندین باند ده‌ستگیرکراون،
ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعه بکات.
کێشه‌یه‌ک هه‌یه، که په‌یوه‌ندی به مرۆڤ و ژیان و ماف و
ئازادییهکانیهوه هه‌یه، ده‌شێ هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه لێی
بڕوانین و لێکدانه‌وه‌ی له باره‌یه‌وه بکرێت. نه‌ک ئه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه چه‌ندێک ئابڕووبه‌رانه و ئابڕوومه‌ندانه‌یه.
چونکه له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا کولتووری به‌رکه‌ماڵ و
بێگوناهو پاکیزه نه‌بووه و نیه، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م ڕاستیه، ده‌ست بده‌ینه هه‌ر کێشه‌یه‌ک، ئه‌وا ئێمه بیر
له مرۆڤ ناکه‌ینه‌وه.. به‌ڵکو زیاتر به دوای سزادان و
نهفرهتلێکردنهکانیدا ده‌گه‌ڕێین ( تاوان و لادان، جگه
له‌وه‌ی هه‌ردووکیان ناوێکی ترن بۆ ناکامڵ بوون و
پێنه‌گه‌یشتن.. هیچی تر نین - کۆڵن وڵسن -) بۆیه به‌ر له
هه‌ر ته‌مبێ کردنێک ده‌بێ له زمانی ئه‌ی.ئێم. ماسلۆوه
ده‌رهه‌ق به پێداویستیه مرۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، له
پێداویستیه فیزۆلۆژییهکان( خواردن و خواردنه‌وه و
نووستن..تاد). پێداویستی ئاسایش.. پێداویستی ئینتیما بۆ گروپ..
پێداویستی ڕێزگرتن و بایه‌خدان به تاک و گروپه‌کان. پێداویستی
په‌روه‌رده‌کردنی تاکه‌که‌سی ( له ڕێی وه‌رزش،
هونه‌ره‌کان...تاد) بپرسین، بزانین دابینکراوه. ئه‌گه‌ر نا..
ئه‌م گرتن و کوشتن و ئه‌زیه‌ت دانه نیشانه‌ی نهخۆشیگهلێکن
که حکومه‌تی ئێمه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ، و نه‌توانینی
بیرکردنه‌وه‌یه له به‌ڵایه‌ک که خۆمان ده‌ستمان له
سهرههڵدانهوهیدا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای هه‌یه. کوان ئه‌و
پرۆژانه‌ی گه‌نجی ئێمه خۆی هه‌ڵیبژاردبێت که ته‌مه‌نه‌که‌ی
له‌م کات و ساته‌دا پێویستیان پێیه‌تی خرابێته
ئیختیاریانه‌وه، هه‌تا هه‌ست به لێپرسینه‌وه بکه‌ن له
به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌ی به کرده‌وه پێی هه‌ڵده‌ستن و له‌وێوه
ئاماده‌ی هه‌موو کۆششێک بن بۆ به‌رگری لێکردنی و به‌ره‌و
پێشبردنی و بوژانه‌وه‌ی ئه‌و شوناسانه‌ی گوزارشتێک ده‌بێت له
مه‌یل و ئاره‌زووی گه‌نجانه‌ی ئه‌وان؟
- ئێستا زۆر قسه له‌وه ده‌کرێت که میکانیزمی دینی له
بابه‌ت هاوسه‌رێتی(میسار) که بڕیاره وه‌کو پرۆژه‌یه‌ک
بدرێته په‌رله‌مان ئایا ده‌توانێ کۆتایی به‌م شته بهێنێ.
میسار
بیرکردنه‌وه و پرۆژه‌یه‌ک نیه بۆ به‌رگری کردن له
پێداویستیه‌کانی مرۆڤێک که بڕیاره به ئازادییه‌کانی خۆی
بخه‌مڵێت. چونکه کێشه‌که له‌وه‌دایه ئێمه به‌ر له‌وه‌ی
مرۆڤ ببینین و بناسینه‌وه به به‌ها گهردونیهکانیهوه،
گوێڕایه‌ڵی هێڵه سووره‌کانی ئایین و سیاسه‌تین به وه‌عز و
جهبرهکانیانهوه. به‌و پێودانگه ئایینی و ئایدۆلۆژییانه
دهیپوێین که خۆیان هۆکارێکی ئه‌سڵی بوون له چه‌پاندن و
کۆنترۆڵکردن و وردکردنی زیاتری مرۆڤی ئێمه‌دا. به
ئاراسته‌یه‌کدا بردویانه.. که له ڕێگه‌ی بازاره‌کانی
ئه‌وانه‌وه له به‌هاکانی خۆی بڕوانێ.. و خۆی ئارایشت
بکاته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌یخوازن.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌شدا به ئاشکرا غائیبه و فه‌رامۆشکراوه
زمانی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌که خۆیه‌تی که ژنانن. ده‌بێ پێش
هه‌ر شتێک ئه‌و زمانه‌ی له مرۆڤه‌که سه‌ندراوه‌ته‌وه و
داگیر کراوه بۆی بگێڕدرێته‌وه.
هه‌تا
له‌ڕێگه‌ی زمان پژانهکانیهوه، گوێبیستی ئه‌وه ببین (
که‌سێک ده‌ئاخفێ.. چ گرنگه ئه‌و که‌سه کێیه - بارت-) بزانین
چۆن له هه‌ست و نه‌ستی خۆی ده‌دوێت و، گه‌ره‌کێتی چۆنچۆنی و
له کوێدا خۆی هه‌ڵبگرێته‌وه.. و له چ خه‌ون و خولیایه‌ک به
جێماوه و چۆن ئاشنا ده‌بێته‌وه به خوده له ده‌ستچوو و
بهیهکاچووهکانی ناوخۆی، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌که‌یدا ئاشت
ده‌بێته‌وه.
- هه‌ندێک که‌س هه‌ن جگه له پاڵنه‌ری ئابووری، وه‌کو حه‌زێکی
تایبه‌تی موماره‌سه‌ی ده‌که‌ن، له‌و حاڵه‌تانه‌دا که به
ئیختیاری خۆی که‌سێک ئه‌م شێوازه ژیانه هه‌ڵده‌بژێرێ چی
بکرێت باشه.
من بڕوام
نیه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پرسی ئازادی، به هه‌موو ڕه‌هه‌نده
سهنگینهکانیهوه هه‌موو جومگه‌کانی نهتهنیبێتهوه، باس
له ئیختیار بکرێت.
زۆر
ساده.. ئیختیار ئافهریدهکهری بونیادی خۆیی و بههاکانێتی و
هه‌ر به‌و ڕه‌گه‌زانه‌ش گه‌وهه‌ره‌که‌ی ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌و
کاته‌ی ئیختیاری خۆم ده‌که‌م که‌واته ئه‌وه ئیختیاری منه بۆ
ئینسانی بوونی خۆم.
ئاخۆ هیچ
مرۆڤێک هه‌یه خاڵی له که‌ئابه.. خاڵی له لێپرسراویه‌تی..
خاڵی له ده‌وروبه‌ر.. خاڵی له دڵه‌ڕاوکێ؟ ئه‌گه‌ر وایه
لایه‌نی که‌م، هیچ مرۆڤێک نیه.. نهختینهیهکیش بێت بیر له
خۆی و ئه‌ویتر نه‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش پێمانده‌ڵێت: ( ناکرێ
له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا وه‌ها ڕه‌فتار بکرێت که وه‌سیله‌یه‌که،
به‌ڵکو ده‌بێ وه‌کو غایه‌تێک له خۆیاندا بیانبینین- کانت -)
که‌وابێ ئه‌و هه‌ڵوێسته فیکری و عاتیفی و ئه‌خلاقیه‌ی
به‌رامبه‌ر خۆمان یان خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ره‌که‌مان هه‌مانه،
به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نیشانده‌ره‌وه‌ی ئازادییه‌که که
خودی خۆمان ئیختیارمان کردووه و خۆشمان لێپرسراوین له
به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارنه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( هه‌ر مرۆڤ
پاشه‌ڕۆژی مرۆڤه - پۆنج-) ئه‌مه‌ش وریامان ده‌کاته‌وه و
ئه‌وجا داوامانلێده‌کات شکسته باڵ و شکسته ڕه‌وشتیه‌کان له
نیشتمان جیانه‌کرێته‌وه.. و وێرانتر نه‌کرێن له‌وه‌ی که
هه‌ن، به‌ڵکو هاوڕێیانه ده‌بێ له‌و کارکردانه بکۆڵرێته‌وه
که گهیاندونیهتی به‌وه‌ی به‌هاکانی جه‌سته‌ی خۆی ئیهمال
بکات و وه‌کو وه‌سیله‌یه‌ک بیخاته به‌ر ده‌ستی هه‌موو
ناکه‌سێک. ئایا ئیهمال کرنی خود و به وهسیلهکردنی جه‌سته،
موماره‌سه کردنی ئیختیار ئه‌گه‌ێنێت.. یاخود ونکردنی
گه‌وهه‌ری ئیختیار و غایه‌ته‌کانی ده‌گه‌ێنێت؟!
له
فیلمێکی دۆکۆمێنتاریدا بینیم ئافره‌تێکی چینی ( به ئیختیاری
خۆی!!) له چه‌ندین پێشبڕکێی سێکسیدا به‌شداری کردبوو، بۆ
خاتری ئه‌وه‌ی ڕیکۆردێک بشکێنێ، هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سێسه‌د
و په‌نجا پیاو به دوای یه‌کدا لاقه‌یان ده‌کرد. ئه‌وه‌بوو
ڕیکۆردی ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکی شکاند. دواتر که له ژیانی ورد
بوونه‌وه ئه‌و ئافره‌ته به دوا و ده‌رمانی بیهۆشکهر
ده‌رۆیشت به‌ڕێوه، هه‌میشه ده‌گریا و له که‌ئابه‌یه‌کی
کوشنده‌ی کرۆنیکدا(مزمن) بوو. به گوێزان و چه‌قۆ مه‌چه‌ک و
زۆر شوێنی خۆی بڕیبوو.. قێزی له خۆی ده‌هاته‌وه، به‌ڵام
ده‌یگووت: که زۆر خه‌ڵک له ڕوو ده‌مبینن، وا ده‌زانن من زۆر
ئاسوده‌م و گوێ به هیچ شتێکنادهم. له ڕاستیدا وا نیه. له
مناڵیه‌وه دایک و باوکی له یه‌کتر جوداببوونهوه و له
ڕێنمایی مهحهبهتێک که ئینسان پێویستیه‌تی مه‌حروم بوو.
دواتریش بۆ به‌ڕێکردنی بژێوی ژیان ناچار بووه له‌شفرۆشی بکات،
دوای ئه‌وه‌ی گوزه‌رانیان.. باشتر بووه، ئینجا ئه‌و گرێیه‌ی
تیا ماوه‌ته‌وه که له قوتابخانه و گه‌ڕه‌ک پێیان وتووه تۆ
ناشرینی و که‌س پێت ڕازی نابێت. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و گرێیه
که‌وتۆته خۆ هه‌راجکردن و زۆرجاریش بۆ ته‌ئکید و هاوسه‌نگ
کردنه‌وه‌ی خۆی، قاچی ده‌خسته سه‌ر سه‌ری مشته‌رییه‌کانی و
گاڵته‌ی پێده‌کردن و ده‌یگووت: پێمبڵێ.. من ناشرینم، ئه‌گینا
ناهێڵم ده‌ست له ده‌ستم بده‌یت؟
ئایا
ئه‌و قوربانیه‌ی کۆیله‌تی خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه.. خاوه‌نی
ئیختیاره؟ له کاتێکدا کیرکگارد گووته‌نی: ئیختیار بۆ ئه‌وه‌ی
ببێ، پشت به ڕیسک ده‌به‌ستێ له نێوان هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و
ڕووانه‌ی که مومکینه ببن. ئه‌و ڕیسکهش له
یهئسێکهوهیه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که سه‌رچاوه‌یه بۆ
هه‌ستکردن و بیرکردنه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵکشان و بڵند بوونه‌وه و
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که تیایه‌تی، نه‌ک خۆی له‌و
حاڵه‌ته‌دا بهێڵێته‌وه که به سوکایه‌تی جه‌سته‌ی
ده‌ستپێده‌کات و به نابوتکردنی کۆتایی دێ. ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی
سارته‌ر له- عه‌ده‌م و وجود- دا ده‌ڵێت ( من جه‌سته‌م،
ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه عه‌ده‌م و بێده‌نگییه‌که له‌ژێر
زه‌میندا) له‌و پێودانگانهوهیه هه‌موو به‌رپرسیارین له
به‌رامبه‌ر ئازادییه‌ک که جه‌سته‌کانی یه‌کتر پێویستیان
پێیه‌تی. ده‌بێ مه‌رزی ئه‌و هه‌لومه‌رج و هۆیانه بزانرێ و
بناسرێن که بوونی ئینسانیانه‌ی خۆمان له به‌رچاو ده‌خه‌ن و
بیر له‌و ڕێگه‌چارانه بکرێته‌وه، که که‌رامه‌ت و حورمه‌تی
ئینسانیانهمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و زامن ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که
قسه‌که‌ری ئهسڵیشه ده‌بێ قوربانیه‌کان خۆیان بن نه‌ک ئه‌و
جه‌للادانه‌ی وانه و فه‌رمایشته‌کانی ڕه‌وشت به‌رزیمان پێ
ده‌فرۆشن و ده‌ڵێنه‌وه.
- تاچه‌ند چاره‌سه‌ری له چه‌شنی ئه‌وروپا له کوردستان به
پێویست ده‌زانن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه.
ئه‌وروپاش گرفتی جیدی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه‌دا که
کۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌کان هه‌موو شتێکیان سێکساندووه و
هه‌موو شتێک به کاڵاکراوه و ده‌ستاوده‌ستی پێده‌کرێت له
بازاره‌کانی قازانجدا. به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه له کۆمه‌ڵێک جێ و
ڕێی یاسایی و ئینسانی به‌هره‌مه‌ندن، که هیچ نه‌بێت ئاسایشی
ژیانی ئینسانه‌کان به‌رقه‌راره و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه
ڕێنماییان ده‌که‌ن، له ڕێگه‌ی وانه‌کانی قوتابخانه‌وه و
کۆمه‌ڵێ بنکه‌ی هۆشیارکردنه‌وه و که‌ناڵه‌کانی میدیا و
به‌رنامه گه‌لێکی ڕۆشنبیریی و زانستیه‌وه هه‌میشه
سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه‌دا هه‌یه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پێیان وایه ( مرۆڤی شهرهنگیز و ناشه‌رعی و خراپ،
یان به میراتی بۆی ماوه‌ته‌وه، وه یان کاریگه‌ری
کۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر باری ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌که‌ی – ئه‌میل
زۆلا-)
|