با تفه‌نگه‌کان‌و پێنوسه‌کان له‌سه‌نگه‌رێکدا ببنه‌ قه‌ڵغانێک بۆ به‌رگری له‌ کوردستان.

  

ئارام قزلاری

با هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه‌ له‌ کوردستان‌و هه‌نده‌ران
له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ردا بجه‌نگین بۆ به‌رگری له‌ نیشتیمان.

کوردستان نیشتیمانی هه‌ مومانه‌و دایكێکی خۆشه‌ویستمانه‌ تا مناڵێکی کورد بمێنێت دوژمنان ناتاوانن سه‌گی حه‌زیانی تێ به‌رده‌ن.

 ده‌بێت هه‌موو گه‌لی کورد گه‌وره‌و بچوک پێکه‌وه،سوێند  به‌ پرچی سپی ئه‌و دایکه‌ خۆشه‌ویسته‌ بخوات‌و به‌رگری بکات له‌ چیاو دۆڵ‌و کانیاو بست به‌ بستی خاکی کوردستان چونکه‌ داگیر کردنی کوردستان ته‌نها بۆ به‌ر پرسان نیه‌ داگیر کردنی که‌رامه‌تی هه‌موو گه‌لی کورده‌.

زۆربه‌مان دڵگرانین له‌ و که‌م و کورتیانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵتدا به‌دی ده‌کرێت.

 ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌کان... نوسه‌ران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان،خوێنکاران، که‌م ئه‌ندامان،  پیرو په‌ک که‌وته‌کانیش.

به‌ڵام له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا ده‌بێت هه‌ر هه‌مومان‌  ده‌ست له‌ناو ده‌ست پێکه‌وه‌ بجه‌نگین نه‌هێڵین ئه‌و قوربانییه‌ی گه‌له‌که‌مان داوییه‌تی له‌ پێناوی کوردستاندا بکه‌وێته‌ ژێر پۆستاڵی جه‌ندرمه‌کانی تورکه‌وه‌و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین هیچ ده‌وڵه‌تێک خاکه‌که‌مان داگیر بکات.

ده‌شبێت ده‌سه‌ڵاتداران دوای ئه‌م کێشه‌یه‌ی روی کردۆته‌ میلله‌ته‌کان به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکانی دڵسۆز به‌جدی وه‌ر بگرن‌ گوێی خۆیانی له‌ که‌ڕ نه‌که‌ن . گه‌ر میلله‌ت پاڵ پشتی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت. هه‌موو شتێک له‌ ده‌ست ده‌چێت‌و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بن.

 

ئه‌و هه‌موو کوشتاره‌ی ڕژێمی سه‌دام کردی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد به‌قه‌د ئه‌مه‌ ئازاری نیه‌ ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو تورکیا بێت ده‌ست درێژی بکاته‌ سه‌ر خاکه‌که‌ت‌و حساب بۆ هیچ سه‌روه‌رییه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیت نه‌کات، له‌و لاشه‌وه‌ ده‌بینین وڵاتانی دراوسێ چۆن پشت گیری له‌شکر کێشی دوژمن کارانه‌ی تورک ده‌که‌ن. کوردیش هه‌ر باوه‌شی برایانه‌یان بۆ ده‌گرێته‌وه‌.

ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین ئێمه‌ی گه‌لی کورد گه‌ر خۆمان سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌مان‌و به‌رهه‌می خۆێنی شه‌هیده‌کانمان نه‌پارێزین که‌س دۆستمان نییه‌و هه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بۆیان بکرێت ناوی کورد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ش ئه‌سڕنه‌وه‌.

داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌م که‌ ده‌ستی نوسینیان هه‌یه‌و دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌مانن پێنوسه‌کانیان بخه‌نه‌ پاڵ لوله‌ی تفه‌نگه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌،

هه‌ر هه‌موو چین‌و توێژه‌کان به‌رگری له‌ هه‌رێمی کوردستان بکات‌و نه‌ هێڵین خاکه‌که‌مان بکه‌وێته‌ ژێر پێی پۆستاڵی جه‌ندرمه‌کانی تورکه‌وه‌و گشت داگیر که‌رێکی تر گه‌ر بیه‌وێت بێته‌ خاکی کوردستانه‌وه‌.

بۆیه‌ له‌ کۆتایدا به‌ شانازیه‌وه‌ ئاماده‌م وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک بجه‌نگم و ببمه‌ پێنجه‌م شه‌هیدی خێزانه‌که‌م له‌ پێناوی کوردستاندا.

 

20/10/2007

 


 

           

 

21/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca