بانگەواز بۆ دەربرینی نارەزایەتی بەرانبەر هیرشی سوپای تورکیا

ماوەی چەند هەفتەیەکە جاریکی تریش سوپای تورکیا بە بەهانەی بوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە کوردستان بە نیازی هیرشیکی بەرفراوانە.لەم بارەیەشەوە کەوتۆتە بوردومان کردنی کوێرانەی ناوچە سنوری یەکان و زەرەرو زیانیکی زۆری بە خەڵکی بێتاوان گەیاندوە.مەسەلەی ئەم هێرشە بۆتە مەسەلەی سەعات و هەربۆیە لە ئاستی ناوەوەو دەرەوەی کوردستانیش خەڵکی بە گشتی دەستیان داوەتەوە نارەزایەتی دەربرین بە شیوەی جۆراوجۆر.لە زۆریک لە ووڵاتانی ئەوروپا بەردەم سەفارەتەکانی تورکیا و نوسینگەکانی یو ئین بۆتە مەیدانی نارەزایەتی .
لەم بارەیەوە ئەرکی هەموو کەسێکی ئازادیخوازە کە دەنگی نارەزایەتی بەرزکاتەوە بۆ زیاتر فشار خستنە سەر حکومەتی تورکیاو پوچەڵ کردنەوەی مەترسی ئەم هیرشە.
بە مەبەستی سازدانی نارەزایەتی بانگەوازی هەمو لایەک لە ئوسترالیا_سدنی دەکەین بۆ کۆبونەوەیەک و رێکەوتن و بریار دان لەسەر شیوازیک لە سازدانی نارەزایەتی بەرانبەر ئەم هیرەشە.
کات و شوینی کۆبونەوە:
رۆژی هەینی سەعات 6-8 ئیوارە
لە نوسینگەی سازمانی هەمیاری ئیرانی – 38 ماریۆن ستریت هەرس پارک
بۆ زیاتر زانیاری تکایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
0431242401-0412810922

 

           

 

23/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca