بانگه‌وازێك له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی باکوری ڕۆژئاوای به‌ریتانیا

  

 

 

ئێمه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م کورده‌کانی باکوری ڕۆژئاوای به‌ریتانیا به‌ توندی دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردان و په‌لامارێکی ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێکانی کوردستانی عێراقین، جا ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه و په‌لاماردانه‌ له‌ ژێر هه‌ر په‌رده‌ و بیانویه‌کدا بێت.

به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ ئاشکرا له‌ هه‌وڵی له‌باربردنی ده‌سکه‌وته‌ نیشتیمانی و دیموکراتیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی عێراقه‌. بێگومان کارێکی له‌م چه‌شنه‌، کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاینده‌ی پێکه‌وه‌ ژیانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌کو چۆن راسته‌وخۆ دژایه‌تی کردنی پرنسیپه‌کانی گه‌شه‌کردنی دیموکراسیه‌ له‌ کوردستان و ناوچه‌که‌دا که‌ له‌ ئیمڕۆدا ‌ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ پێناوی‌‌دا ده‌جه‌نگن (که‌کورد یه‌کێکیانه‌). پاراستنی ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستانی عێراق ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی هه‌مووانه‌ چونکه‌ له‌ ڕاستیدا پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ گه‌شه‌کردنی دیموکراسی له‌ ناوچه‌که‌ و جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌.

 

له‌گه‌ڵمان بن بۆ وه‌ستاندنی مه‌ترسیه‌کانی وێراکردنی ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌.

به‌ڵێ بۆ ئاشتی و به‌یه‌که‌وه‌ ژیانی برایانه‌ی گه‌لان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

نا بۆ شه‌ڕ و ماڵویرانی

نا بۆ داگیرکردنی کوردستان

 

خوشک و برایانی خۆشه‌ویست، بۆیه ئێمه‌ وه‌کوو نوێنه‌‌‌رایه‌تی‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ باکوری ڕۆژئاوای بریتانیا بانگێشتان ده‌که‌ین بۆ به‌شداری کردن بۆ خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌وه‌نده‌که‌تان (ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ باکوری ڕۆژئاوای بریتانیا) که‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م  پارت و گروپ و کۆمه‌ڵگا و کۆمه‌ڵه‌ کوردی و کلتوری و هو‌نه‌ره‌یه‌کانی کورد له‌باکوری ڕۆژئاوای بریتانیا‌ له‌خۆده‌گرێت  ، بۆ ئاگاداریتان خۆپیشاندانه‌که‌ ‌له‌‌م ڕۆژ و کات و ناونیشانه‌ی خواره‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت‌:

 

ڕۆژی شه‌ممه‌‌ ڕێکه‌وتی 27/10/2007

له‌ کاتژمێری (1 تا 4 )ی پاش نیوه‌رۆ

له‌ باخی پیکادلی (Piccadilly Garden) له‌ ده‌وری داری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

داری هه‌ڵه‌بجه‌

Piccadilly Garden

Manchester City Centre

Manchester

هاتنتان مایه‌ی وه‌فاداریه‌ بۆ کورد و کوردستان،

ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ باکوری ڕۆژئاوای بریتانیا

           

 

27/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca