سووک کردنی سزا ی سه‌پاو به‌سه‌ر سوڵتان هاشم و به‌نایاب له‌قه‌ڵه‌م دانی 
 وه‌فیق سامه‌رایی و نزارخه‌زره‌جی وئه‌فسه‌رانی تاوانباری ڕژێمی به‌عس مه‌حکوم ده‌که‌ین

  

 

جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان

قوربانیانیانی ڕه‌شه‌کوژی و جینۆسایدی ڕژێمی به‌عس

سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان

رێخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی ژنان لاوان و کۆمه‌ڵه‌ڕۆشنبیریه‌کان

که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان و سه‌جه‌م خه‌ڵکی کوردستان ...

چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌بێ په‌رده‌و ڕاسته‌و خۆ له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی و عه‌ره‌بیه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆی و له‌به‌رانبه‌ر سزای سه‌پاو به‌سه‌ر تاوانبار سوڵتان هاشمدا باس کردوو خوازیاری لابردنی ئه‌و سزایه‌بوو دژ به‌تاوانبار و نه‌شی شارده‌وه‌ که‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ لابردنی ئه‌وسزایه‌ خستۆته‌گه‌ڕوبه‌رده‌وامیش ده‌بێت،له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا باسی ئه‌ونامه‌ تایبه‌تیه‌ی کرد که‌له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا که‌بۆ به‌رپرسانی دانیمارکی ناردووه‌  له‌کاتی کێشه‌که‌ی تاوانبار خه‌زره‌جیدا. ڕاسته‌و خۆ له‌هه‌مه‌ن به‌رنامه‌دا باسی له‌باشی و نایابی ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رزی وه‌ک سامه‌ڕایی ونزار خه‌زره‌جیدا کردو هه‌وڵی ڕووسپیکردنه‌وه‌یان ده‌درێت ،دوایین ئاکامه‌کانی ئه‌مه‌ و به‌هاوکاری هێزه‌ سونی و به‌عسیه‌کان و به‌ ڕێککه‌وتن  له‌گه‌ڵ له‌ئه‌مریکیه‌کاندا ئه‌مڕۆ باسی جێ به‌جێنه‌کردن و سووک کردنی ئه‌و سزاسه‌پاوه‌ ده‌کرێت به‌سه‌رتاواناباراندا.

تاوانبارانی وه‌ک سوڵتان هاشم و سامه‌ڕایی و خه‌زره‌جی که‌ده‌ست و مه‌چه‌کی ڕژێمی به‌عس بوون وده‌وری زۆر گرنگ و که‌متریان نه‌بینیووه‌ له‌ سه‌دام و تاوانابارانی تری به‌عس که‌ به‌پێی بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کان جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌.خه‌ڵکی کیمیاوی باران کراوی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و گۆپته‌په‌و بالیسان و بادینان و ناوچه‌کانی تری کوردستان هێشتا برینه‌کانیان ساڕێژنه‌بوون و گۆڕی ئازیزانیان له‌ بیابانه‌کاندا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌، و ئه‌م تاوانه‌ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستان و کۆمه‌ڵگای ناوده‌وه‌ڵه‌تی که‌م ڕه‌انگ نه‌بوونه‌وه‌ تاتاوانبارانیان سزاکانیان له‌سه‌ر لابدرێت و بکرێنه‌وه‌ به‌ ئه‌فسه‌ری نایاب، و بخرێنه‌وه‌ گه‌ڕ بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر له‌ ئه‌نفال و جینۆسایدکردن و قه‌تڵ و عام کردنی کۆمه‌ڵگای عێراق کوردستان.

ئێمه‌ هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه وئه‌م کارانه‌ی به‌رپرسانی عێراقی کوردی و شیعی ئه‌مریکی به‌ ناقانوونی ده‌ناسین و که‌ ده‌ستکاری کردنی ڕاسته‌وخۆی بڕیاره‌کانی دادگایه‌و،که‌له‌گه‌ڵ هیچ ڕێکه‌وتن و بنه‌مایه‌کی یاسایی و ناوده‌وڵه‌تی ناگونجێت و ده‌شبێته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌مێژووی بڕیارو دادگاو سیاسیه‌کانی کوردو عێراقی و ئه‌مریکیه‌وه‌.له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌بێته‌ ناعه‌داله‌تیه‌کی گه‌وره‌ به‌رانبه‌ر به‌ 182000 قوربانی ئه‌نفال و که‌س و کاریان و سه‌رجه‌می خه‌لکی عێراق و کوردستان که‌گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌لایه‌ن ئه‌م ڕژێمه‌و‌ داروده‌سته‌و ئه‌فسه‌ره‌ تاوانباره‌‌کانیه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ناوه‌ندی چاک داوای ئه‌وه‌ده‌کات که‌ به‌رپرسانی کوردو عێراقی وازله‌م ژێر پێخستنه‌ی یاساو بڕیاره‌کانی و مافه‌کانی خه‌ڵکی جینۆسایدکراوی کوردستان بێنن، و ئه‌مه‌ نه‌که‌ن به‌قوربانی سات و سه‌ودای سیاسی خۆیان،چاک که‌ده‌ست پێشخه‌ره‌ له‌ خستنه‌ رووی ئه‌م تاوانانه‌و به‌رگری له‌قوربانیه‌کان و مافه‌کانیان له‌مه‌ بێده‌نگ نابێت و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ ناوه‌وه‌ بۆ به‌سزاگه‌یاندنی سه‌رجه‌می ووردو درشتی به‌رپرسانی تاوانباری ڕژێم به‌ بێ جیاوازی،له‌هه‌مان کاتداهه‌رجۆره‌ هاوکاریه‌کی تاوانباران و به‌رگری لێکردنایان به‌هه‌موو شێوازێک و له‌هه‌موو ناوه‌نده‌کاندا به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌.

 

چاک خوازیاره‌و داواده‌کات که‌خه‌ڵکی ئه‌نفال و جینۆسایدکراوی کوردستان و سه‌رجه‌می ناوه‌نده‌ یاسایی و جه‌ماوه‌ری و حیزبیه‌کان و لاوان و خه‌ڵک وه‌ڵامی ئه‌م پێشێلکاریه‌ ئاشکارایه‌‌ به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و هه‌موو ڕێگایه‌کی تری گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگری به‌م ناڕه‌وایه‌تی و پێشێل کاری مافه‌کانیان ، ناوه‌ندی چاک له‌م باره‌یه‌وه‌ هاوکارو هاوپشتی ته‌واوی هه‌رهه‌وڵێک ده‌کات و هه‌موو تواناکانی ده‌خاته‌گه‌ڕ.

ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک)

21-10-2007

www.chak.info

chak.org@gmail.com

0031655874755

0041526201458


 

           

 

21/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca