بۆ هه‌موو که‌ناڵه به‌ڕێزه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی، بیستن،
بینین، چاپه‌مه‌نی و ئه‌له‌کترۆنی
ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی کۆمیته‌ی دژ به له‌شکرکێشی تورکیا و
به‌رپاکردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی
پێویسته ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی وه‌ک
کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گه‌له‌کۆمه‌ی
داگیرکه‌ران بۆسه‌ر گه‌له‌که‌مان، کۆمیته‌ی دژ به له‌شکرکێشی
تورکیا پێکهات. ئه‌م کۆمیته‌یه له زۆربه‌ی پارت و سازی و
ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان پێکهاتووه‌و کوردی هه‌رچوارپارچه‌ی
دانیشتوی ووڵاتی سویسرای له خۆگرتووه و ده‌رگا و
په‌یوه‌ندیه‌کانیشی به ڕوی هه‌موو هێز و لایه‌ن و تاکێکی
کوردا کراوه‌یه، هه‌تاکو ئه‌م جفات و جوڵانه‌وه‌یه پێناسه
بێت بۆ هه‌مووان و هه‌مووانیش ڕۆڵ و نه‌خشی نیشتیمانی خۆیانی
تیا بگێڕن.
وه‌ک به ناوه‌که‌شیدا دیاره، دروست بوونی ئه‌م کۆمیته‌یه
کاردانه‌وه‌یه به گه‌له‌کۆمه‌ی داگیرکه‌ران به دژی
بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان، کاردانه‌وه‌یه به هه‌ڕه‌شه
و بڕیاره شه‌ڕه‌نگێز و چه‌وته‌که‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی
تورکیا که له بری بینینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ئاشتی و
سیاسیانه بۆ کێشه‌ی باکوریی کوردستان، ته‌پڵی شه‌ڕ له دژی
هه‌رێمی کوردستان ده‌کوتێت و به خه‌یاڵی خۆیان ده‌یانه‌وێت
بارودۆخی سه‌دام و کیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان بۆ ئه‌م
ده‌ڤه‌ره بگێڕنه‌وه.
ئه‌م کۆمیته‌یه بۆ دۆخی هه‌ستیاریی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان
دروست بووه و مه‌به‌ستێتی ده‌نگێکی زوڵاڵ و به‌هێزیی کورد
له‌ده‌ره‌وه دروست بکات. ده‌نگێک که له هه‌موو ده‌نگه
کوردستانیه‌کان و دۆسته‌کانی کورد له‌ده‌ره‌وه پێکهاتبێت و
بتوانێت به هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموکراتی،
سیاسی و دیبلۆماسی کار بۆسه‌رکه‌وتنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له
چه‌وساوه‌که‌مان بکات و له‌هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کان ئێستا
وداهاتوو بیپارێزێت.
ئێمه له ڕێگای که‌ناڵ و خزمه‌ت و په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کانی
به‌رده‌ستی ئێوه‌وه به ڕای گشتی گه‌له‌که‌مان ڕاده‌گه‌ێنین،
له‌ناو ڕۆڵه‌کانی ئێوه‌دا، له هه‌نده‌ران، ڕابوون و
هوشیاریه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وتۆ به‌رپابووه، دامرکانه‌وه‌ی
مه‌حاڵه. ئه‌م ڕابوونه روی له یه‌کێتی و یه‌کڕیزی کورد
کردووه و وه‌ک کارسازترین چه‌ک له خه‌باتی خۆیدا به کاری
ده‌هێنێت. به‌م زووانه کوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان
به چالاکی و جوڵانه‌وه جۆراوجۆره‌کانیان وه‌ک یه‌ک
په‌یکه‌ری یه‌کگرتوو خۆیان به دنیا ده‌ناسێنن. به‌م نزیکانه
کۆمیته‌کانی هاوشێوه‌ی ئێمه له ته‌واویی ئه‌وروپا
وئه‌مه‌ریکا و که‌ندا و ئوستورالیا دروست ده‌بن و پێکه‌وه
بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌رپا
ده‌که‌ین.
وه‌ک هه‌نگاویی یه‌که‌م له‌م ڕیبازه‌دا،کۆمیته‌ی دژ به
له‌شکرکێشی تورکیا، به ده‌ستپێشخه‌ری ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه_چاک_ کوردوستانیان و دۆستانی گه‌لی کوردی له
ووڵاتی سویسرا، بانگهێشتی خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی کردووه
بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا له شاری بێرن. له‌م
ناڕه‌زایه‌تیه‌دا ئاڵای کوردستان و دروشمی سه‌ره‌کی" نا بۆ
له‌شکرکێشی تورکیا، به‌ڵی بۆ چاره‌سه‌ریی سیاسی و ئاشتیانه‌ی
کێشه‌ی کورد له تورکیا" به‌رزده‌کرێته‌وه. هاوکات بانگهێشتی
هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌که‌ین ئاماده‌ییان
له شوێنی ڕاگه‌ێندراودا هه‌بێت و بتوانن دیمه‌ن و واقعی
ئه‌م چالاکیه پرۆتێستۆیه بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کورد له
ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه بگوێزنه‌وه.
20.10.2007
کۆمیته‌ی دژ به له‌شکرکێشی تورکیا_ سویسرا _
کات و شوێنی خۆپیشانداکه:
به‌روار :
ڕؤژی دووشه‌ممه ، 29.10.2007
کاتژمێر:
14.00 _ 15.30
شوێن :
Bern
,Thunplatz
,
3005
Bern
په‌یوه‌ندیگرتن |