جڤاکی کوردیی له‌ ئوسترالیا: کاتی نواندنی هه‌ڵوێسته‌ له‌هه‌مبه‌ر تورکیادا

  

 

 

بۆ هه‌موو تاکێکی کورد له‌ جڤاکی کوردیی : ئوسترالیا-سیدنی

بۆ هه‌موو ئازادییخواز و لایه‌نگرێکی ئاشتیی و ئارامیی

بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی شه‌ڕو ماڵوێرانیی و داگیرکاریین

 

وه‌ک ئاگادارن هه‌ڕه‌شه‌و ملهوڕییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیاو ژه‌نه‌راڵه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا دژ به‌ گه‌لی کوردستان رۆژ به‌ڕۆژ له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر کوردستانی باشوور، بیانوو ئه‌گه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که‌یه‌، به‌ڵام بۆ ساده‌ترین تاکی جڤاکی کوردیی و هه‌موو مرۆڤێکی ویژدان زیندوو له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا، مه‌رامه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا روون و ئاشکرایه‌ که‌ له‌ناوبردنی ئه‌زموونی دیفاکتۆی هه‌رێمی کوردستان و راپرسیی له‌سه‌ر  ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و خۆئاماده‌کردن بۆ پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی تری عێراقه‌.

ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌یه‌کی کاتیی، بانگه‌وازی گه‌رموگوڕی هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌ین، با پێکه‌وه‌ به‌شداریی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمیته‌یه‌کی به‌رفراوانترو گشتییترو هه‌میشه‌یی رابگه‌یه‌نین و کار بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ین، که‌ به‌ چ میکانیزمێک پرۆتستۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بکه‌ین. هاتن بۆ هه‌موو لایه‌که به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی بۆچوونی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی، با هه‌موومان پێکه‌وه‌ وه‌ک ئازادییخوازانی کورد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گه‌لی کوردستانیش شایانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت،   به‌یه‌‌ک ده‌ست دژی هه‌ڕه‌شه‌ی ژه‌نه‌راڵه‌کانی تورکیا بوه‌ستینه‌وه‌و بۆ چه‌ند ساتێ ناکۆکییه‌ سیاسیی و تایبه‌تییه‌کانمان که‌نار بخه‌ین و کارێکی هه‌ره‌وه‌زیی و جه‌ماوه‌ریی بکه‌ین.

به‌شدارییکردنمان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵێکی گرنگه‌ بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌و ریسواکردنی زمانی چه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، هه‌وڵێکی پڕ بایه‌خه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌وڵ و کۆششی سیاسیی و دیپلۆماسیی تردا،ده‌وڵه‌تی تورکیا بخرێته‌ ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سیاسیی کورد و خۆهه‌ڵنه‌قورتاندن  له‌کاروباری هه‌رێمی کوردستان و عێراق.

هاتنتان، مایه‌ی هه‌ستکردنێکی قووڵه‌ به‌ مه‌ترسییه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا،  با چه‌ند کاتژمێرێک له‌ ژیانی تایبه‌تیی خۆمان بگێڕینه‌وه‌و پێکه‌وه‌، به‌ کۆمه‌ڵ بڕیار بده‌ین، چۆن هه‌نگاو بنێن بۆ کارێکی هاوبه‌ش و جه‌ماوه‌ریی ‌ له‌گه‌ڵ کۆمیونیتی کوردیی له‌شاره‌کانی تر له‌سه‌ر  ئاستی ئوسترالیا.

سه‌رنج: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌، ئه‌جێندای سیاسیی و تایبه‌تیی هیچ حیزب و رێکخراوێکی (سیاسیی و کولتووریی) له‌ پشته‌وه‌ نییه‌. هه‌رکه‌سێکیش چالاکه‌و له‌ خۆی راده‌بینێت، ده‌توانێ به‌شدارییه‌کی کارا بکات.

Reconfirm the Time, date and Place

6- 9 pm, Sunday- 4th November 2007.........185 Big Street, Liverpool  

پێوه‌ندیی: موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ا0431242401، ئه‌حمه‌د موعین 0421170966، گۆڤه‌ند عه‌زیز  0431258936

 


 

           

 

31/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca