وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ده‌وڵه‌تی ڤاشی تورکیا ڕۆژ به‌ڕۆژ
هه‌ڕه‌شه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌کانی تووند ده‌کاته‌وه
له‌سه‌ر خه‌ڵکی کۆردستان و ده‌یه‌وی به‌بیانووی شه‌ڕ دژی پارتی
کرێکارانی کوردستان،هێرشێکی کاولکاریانه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام
بدات وژیان وئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تی و گشت هه‌وڵ و کۆششێک
که‌له‌ماوه‌ی چه‌ندان ساڵداخه‌ڵکی کوردستان داویه‌تی بۆ
گه‌یشتن به ماڤی دیاریکردنی چاره‌نووسیان،به‌سه‌ر یه‌کدا
بهاڕێ و تێکی بدات .
ئه‌م هه‌وڵانه په‌یامێکی ڕۆشن و ئاشکرا به‌یان ده‌کات که
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا ده‌بێت کۆمه‌ڵگای ئینسانی له‌ئاستی
دنیاییدا ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی ڤاشی تورکیا شه‌رمه‌زار
بکات،ئه‌ویش هه‌وڵ و په‌یامی ئاشکرای قه‌تل و عامکردنی خه‌ڵکی
کوردستان و داروخانی ته‌واوی ژیانی مه‌ده‌نی ئینسانی کۆمه‌ڵگای
کوردستانه.
ده‌بێ بۆ هه‌موان هه‌ستیاری، تاوان وتراژدیای گه‌وره‌ی شه‌ڕی
تورکیا له‌به‌رچاو بگرین ،ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تی بنوێنین له
به‌رامبه‌ر ژیان و چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان،ده‌بێ به‌گڕوتینی
قایمه‌وه بێینه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌م ووڵاته و پیشانی
ڕایگشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی بده‌ین،دۆستان وبه‌ره‌ی ئینسانی و
پێشکه‌تنخواز بێنین له‌گه‌ڵ خۆمان وبه‌یه‌ک ده‌نگ بڵێین، نابێ
به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه خه‌ڵکی کوردستان قه‌تل وعام
بکه‌ن،ئه‌م سیاسه‌تی له‌شکرکێشیه بۆئێمه هیچ به‌رهه‌می نیه
بێ له کوشتاروکاول کاری.
هه‌ربۆیه ده‌بێ یه‌ک ده‌ست له‌مه‌یداندابین و بانگه‌وازی
به‌ره‌ی ئینسانی و ڕادیکاڵ بکه‌ین تابه ده‌وڵه‌تی تورکیای
ڤاشی بڵێین ،نابۆ له‌شکرکێشیت،نابۆته‌ده‌خولکردن له کوردستانی
عێراق،به‌ڵێ بۆ ڕایگشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ دیارکردنی
چاره‌نوسی خۆی به‌بێ زه‌خت و ته‌ده‌خولی هیچ ده‌وڵه‌ت و
لایه‌نێک.
ده‌سته‌ی چالاکی ڕۆشنبیری
له ئۆستڤۆڵد/نه‌رویج
24/10/2007
|