دەروازەیەک لە ڕوانین ووتى
مــــــــــــــەڕۆ
شوێن پێکان بونەتە بەستەڵەک
مردن یەخە بە تەمتومانى
عەشق دەگرێت
ئیرادە لە شێوەى هەرەستدا
گیان لە دەست دەدات
مردن لەڕابردووى بەفر دەچێت
هەموو شەوێک.. بابە
دایکم لەشێوەى جێژوانى
پیاوێکدا دەبینم
وەک سێبەر بە تەنها
ئیدى بـــــــــــــەسە
ڕێگایەک لە بیرەوەریەکانى خۆى
ووردەبێتەوە ڕشکاوانە،
کەچیرۆکەکان
هەڵدەگرێتەوەو
هیچ ناڵێت
کەچى ئەو لە دورەوە
دەڵێت ئارامبە ..ئارام
تاپلیکانەکانى بەهەشت دەبنە کریستاڵ و
ڕابردووى کچە عازەبەکان
وەکو شەو ڕەش دادەگیرسێن..
یان وەک مۆنۆمێنت ڕەق دەبنەوە
بێ دەست لێیان
بە ڵام تۆ بویتە وەختا بوز
لەبیر کردنەوەى کۆڵانەکانى منداڵیم ..
با یەک جار بڵم
گەڕانەوە بەو دۆخەدا ئاستەمە
دەستت دەگرموو وونم لێت ..
پیاکێشانم
بە داڵغەوە ناگەڕێتەوە
بۆلاى عەمودەکان
جارێکى تر..
چیبکەم تا پیانۆکەم لە دەست نەدەم
پێکەنینەکان بە جێم دەهێڵن
فرمێسکەکان بە دوامدا دەگەڕێن
تۆ ..هەردەڵێى ئارامبە ..ئارام
تکەیەک بەدوامدا دەگەڕێ و
سێبەرێک وێنەکەتى لەبن دەستایە
بە خەیاڵ
بزانە چى لەمن دەکەى..
کە چى تۆ هەردەڵێى ئارامبە.. ئارام
وەک نەگەڕانەوەى
ڕۆحى پاسارییەکە
قەدەر..
دایکم چاوەڕێى هەورەکانە
تۆ بێننەوە
کاکم بەتەماى بارینتە
بە سپێتى
خوشکەکەم بەتەماى ڕەق بونەوەیەکە
لە باوەشتا
گۆچانەکەى باپیرەم
هەڕەشە لەهاتنەوەى
مەرگى داربەڕویەک دەکات
بە سەوزى
تا بۆ ژیر سێبەرى قیامتمان بەرێت بەڕووتى
بە هەموو تاوانە بێ گوناهەکانەوە
تا لەپیرى دا بەپەتویەکى چڵکن دا تپۆشێو
لەژیر لێوەوە
پێت بڵێ وەرە..
وەرە لاى هەناسەى ئاگرەوە
وەرە لاى ڕۆحى بوکى سەوزمەوە
وەرە لاى شیعرى کوڕەزاى ڕوانینم
لە تەڵخى عەینەکەکمدا بتشارمەوە و
ئیتر بە غەمەوە مەیە مە ..
کەچى تۆش..هەر دەڵێى ئارامبە ..ئارام
قەدەر لەئینتیزاریدا دەحەوێتەوە
کۆڵانەکان تەفسیریان
هەڵگرتەوە
مەرامێک لەتۆهەڵدەقوڵت
بەڕەنگى مۆر
پایز بەماچێک دڵنەوایى ئارام گرتنم ئەداو ئەڕوات
تا سەراپا خۆم لەڕوبارى گەڵا بدەم
بەبێ پرسیار..
گەڵایەک بەڕەنگى تۆ
بەڕەنگى بارین
وەک هەناسەى هەرزەکاریت
گڕ دەگرێت لێم
تۆش هەردەڵێى ئارامبە .. ئارام
نەنکم بەدەستماڵەکەى سەرچۆپى ناگرێت
ئەم بیستى پێنجە
سەماوەرەکەى لە گیریانا ژیرنابێتەوە
ستیانى گێلاسێک
دەکرێتە شوێن خەوى تۆنێک
ئەم گەڵا ڕوتانە بێستیان
ئیدارە ناکەن
کەچى من بۆ ئەو قاپە ئەگەڕێم
کە تکە..تکە
رۆحیانەتى تۆى تێدەکەوت
لە بەیەنى ئاسمانەوە.
وەک سیناریۆى پێکەنینێک
کە دەبێتە قامەتى دڵە تەنگەکان و
ورشە لە ڕابردووى ئێوارە بووندا ڕادەخات
ئەزانم گەڕانەوەت پایزێکە
خۆى لە مەحشەر
تۆراندوە
|