لیستی ڕه‌ش  یان ئازادی زیاتر ی قه‌ڵه‌مه‌کان بۆ هه‌ڵته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید  سویسرا  

10/10/2007

 

له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ڕێکه‌ووتی چواری ئۆکتۆبه‌ردیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێرکۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری ڕؤژنامه‌نه‌حیزبیه‌کانی ناوئه‌نجومه‌نی بالآی پارته‌سیاسیه‌کانی کوردستان سازدا،ده‌نگۆی ئه‌وه‌بڵآوبووه‌ته‌وه‌  که‌گوایه‌ ده‌سه‌ڵآت وڕؤژنامه‌حیزبیه‌کان به‌نیازن لیستێکی ڕه‌ش ئاماده‌بکه‌ن بۆئه‌ونووسه‌ر و ڕۆنامه‌نووسانه‌ی به‌زمانی زبرده‌نووسن وڕه‌خنه‌ده‌گرن،ئه‌م ده‌نگۆیه‌له‌کارکردن بۆئاماده‌کردنی لیستی ڕه‌ش بۆنووسه‌ران وڕۆژنامه‌نووسانی ڕه‌خنه‌گرله‌ده‌سه‌لآت چه‌نده‌ کاری پراکتیکی بۆکرابێت یان ته‌نها پڕوپهاگه‌نده‌بێت ئه‌وه‌شتێکی تره‌چوونکه‌تائه‌مڕۆهه‌ردوو هێزی سه‌ره‌کی ده‌سه‌لآت یه‌کێتی وپارتی نکوڵی له‌پلان ونه‌خشه‌یه‌کی واده‌که‌ن،به‌هه‌رحاڵ هه‌رهه‌نگاونانێکی عه‌مه‌لی بۆ کارێکی وه‌ها وپۆڵێنکردنی کۆمه‌ڵێک له‌نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ئه‌نتی ده‌سه‌لآت هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌بۆپاشه‌کشه‌کردن به‌ئازادی چاپه‌مه‌نی وبیروڕا،چوونکه‌ئه‌مڕۆ ڕه‌ووشی کوردستان له‌هه‌موو ڕووه‌کانی سياسی،ئابووری،کۆمه‌لآیه‌تی، مؤته‌که‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه‌  بۆیه‌له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستاندا له‌هه‌مووکاتێک زیاتر پێوويستمان به‌زمان و قه‌ڵه‌می ڕخنه‌هه‌یه‌ تا گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری وبه‌تاڵانبردنی وولآت وکه‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ له‌سه‌رحسابی میله‌ت وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش،،تاعينکردن و دامه‌زراندنی کچان به‌ماچ و به‌دڕه‌ووشتی.هه‌مووئه‌مانه‌و زؤرشتی ترکه‌لێره‌دابواری باسکردنیان نابێت بخرێته‌سه‌رڕووبه‌ری ڕۆژنامه‌کان وبخرێته‌ ژێرزه‌ڕه‌بینی ڕه‌خنه‌،ئیترئه‌وقه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌ناوی چی ده‌بێت مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه‌،ناوی قه‌ڵه‌می ڕخنه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌،قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه‌ی چه‌په‌،قه‌ڵه‌می مۆدێرنه‌یه‌ یان هه‌رچییه‌ک گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌رده‌گرێت به‌قازانجی ده‌سه‌لآت به‌قازانجی داسه‌لآتێک که‌ڕاست بکات وبیه‌وێت به‌خۆی دا بچێته‌وه‌..به‌قازانجی کۆمه‌ڵگایه‌که‌ که‌شکه‌ت وماندوو بووه‌له‌قوربانی له‌به‌رخۆدان له‌سه‌رهه‌ڵدان،له‌سه‌رما له‌گه‌رما،له‌برسێتی له‌شڕوشیتاڵی ماڵ فرۆشتن،له‌شه‌ڕوماڵ سوتاندن..که‌واته‌هه‌رکه‌سێک ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ربگرێت وده‌ست بۆئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌درێژبکات نه‌دژه‌ده‌سه‌لآته‌ونه‌دژه‌گه‌له‌،نه‌ناویشی پێوويست به‌لیستی ڕه‌ش و قاوه‌ی ده‌کات،ئه‌گه‌رقسه‌له‌ سه‌ر لیستی ڕه‌ش وبایکۆتی قه‌ڵه‌می دژه‌گه‌ل بێت  زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌به‌ره‌ی به‌عس وداگیرکه‌ردا به‌چه‌واشه‌ده‌یان نووسی،زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌زمموونی دوای ڕاپه‌ڕین بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی خورافه‌ده‌یان نووسی .بۆیه‌هه‌رهانگاونانێک به‌وئاقاره‌زه‌ربه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات،وماڵوێرانیش ده‌بێت بۆڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ،هه‌ربۆیه‌ ته‌مه‌ناده‌که‌ین که‌ئه‌وده‌نگۆیه‌ته‌نهاپرووپاگه‌نده‌بێت ودووربووبێت له‌باسکردن ودووربێت له‌جێبه‌جێکردن،تائازادی چاپه‌مه‌نی وبیروڕا بتوانێت ڕستگۆیانه‌ده‌ست بخاته‌سه‌ر قه‌تماغه‌ی برینه‌کان بۆده‌ربازبونی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌قه‌یرانه‌کان بۆگه‌یشتن به‌مافی ته‌واوی هاووڵاتیبوون که‌زه‌مه‌نێکی درێژه‌بزووتنه‌وه‌ی ئازاده‌خوازی بێووچان قوربانی بۆده‌دات  


 

           

 

11/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca