له‌کۆتایی
سێپته‌مبه‌ردا له‌کۆی نه‌وه‌دوهه‌شت نوێنه‌ر هه‌فتاوپێنج
نوێنه‌ر له‌کۆنگرێسی ئه‌مریکی بڕیاریکی ناپابه‌ندی بۆکێشه پڕ
له قه‌یرانه کانی عێراقی خسته‌ڕوو تاعێراق به‌پراکتیکی
بۆسه‌رسێ هه‌رێمی فیدراڵ دابه‌شبکرێت،ئه‌م جۆره تێزه
له‌بیرکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی وولآته یه‌گرتوه‌کانی
ئه‌مریکا بۆقه‌یرانه‌سیاسییه کانی ئه‌مڕۆی عێراق،به‌ده‌ر
له‌وخوێندنه‌وه‌ی ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان وسه‌رکه‌ووتنی
سه‌ربازی شه‌ڕبۆ ئه‌مریکاییه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات.
به‌ڵکوبه‌ڕووه‌پۆزه‌تیڤه‌که‌ی ئه‌م ته‌رحه‌ڕێگه‌چاره‌یه‌کی
واقیعبینانه‌یه بۆبه‌رگرتن به‌وخوێن ڕشتنه‌ی ڕۆژانه‌له
جه‌سته‌ی هاووڵآتیانی عێراق ده‌چۆڕێت .
به‌ڵآم جێگه‌ی دڵه‌ڕاوکێ وگوومانێکی گه‌وره‌یه که‌له‌بری
پێشوازیکردنی گه‌رموگووڕله بڕیاره‌که‌ی
کۆنگرێس،به‌ده‌رله‌خه‌ڵکی کوردستان وفراکسێۆنی کوردی له‌لایه‌ن
ته‌واوی ڕه‌ووته سیاسییه‌کانی ناوگه‌مه‌ی سیاسی عێراق
به‌دابه‌شکردنی ووڵات ونه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی گه‌وره
وه‌سفکرا،به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ماڵوێرانی ونه‌هامه‌تی
گه‌وره له‌وه‌دایه که‌تاهه‌نووکه‌هیچ ئه‌لته‌رناتیفێک
بۆپێکه‌وه‌ژیان ورێزگرتن له‌ئیتنیک ومه‌زهه‌ب ونه‌ته‌وه‌ی
جیاوازله‌وی ترله‌گۆڕه‌پانی سییاسی عێراق به دیناکرێت
،به‌ڵکوله‌سه‌رئه‌وجیاوازیانه هاووڵاتی ده‌کوژرێت و
ئاواره‌ده‌بێت .
که‌واته‌ده‌توانین
بڵێین ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه‌کانی ناوعێراقی
له‌به‌رامبه‌رئه‌گه‌ره‌کانی کۆنگرێس تووشی شۆکبوون
وته‌نگه‌تاووی کردووه‌له‌لایه‌ک ترسی
ئه‌وبه‌دحاڵیبوونه‌یه‌له‌سه‌رسیسته‌می فیدراڵی،له‌لایه‌کی تر
وا به‌سته‌بوونی زۆربه‌ی ڕه‌ووته‌سیاسییه‌کانی
ناوعێراقه‌به‌پرۆژه‌وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسییه‌کانی وولآتانی
ئیقلیمییه‌وه.
ئه‌مڕۆله‌عێراقێک که‌پێکهاته‌یه‌کی مۆزائیکی بێت له‌ڕه‌نگ و
ده‌نگی جیاوازله‌یه‌کتر به‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کان،به‌مزگه‌ووت
وڕۆژنامه و تیڤی کانه‌وه باسکردنبێت له‌هێزوده‌نگ
ومێژوووڕه‌سه‌نایه‌تی خۆت وسڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئێتنیک وئاین
ومه‌زهه‌بی به‌رامبه‌رئیترچۆن ده‌توانیت باس وجه‌خت
له‌یه‌گرتووییه‌کی یه‌کترقبوڵنه‌کردن وهه‌ڵوه‌شاوه‌بگریت
.
که‌واته‌سیسته‌می فیدراڵی سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی به‌ڕێکه‌وتنی
هه‌مه‌ڕه‌نگ وده‌نگه‌کانی عێراق بوه‌ته‌ده‌سپێک و هه‌وێنی
ده‌ستووری نوێی عێراق،ده‌شبێت به‌هه‌مان شێوه ته‌رحه‌که‌ی
ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ڕێگه‌چاره‌وئه‌لته‌رناتیڤی پۆزه‌تیڤ
بۆخه‌ڵکی عێراق پێشوازی بکرێت ،پێویسته‌ڕه‌ووت
وبزووتنه‌وه‌سیاسییه‌کانی عێراق د‌رکی ئه‌وه‌بکه‌ن که‌چی
ترله‌سه‌رئه‌مڕۆی ئه‌رزی واقیعدا زه‌مینه‌سازی مه‌وداکانی
یه‌کترقبوڵکردن له‌عێراقێکی به‌زۆر دووستکراو له‌ده‌سه‌لآتی
سێنترالیزم دوور له‌حه‌زو وویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌وئاین
ومه‌زهه‌به له‌یه‌ک نه‌چووه‌کانی ئه‌و جوگرافياسياسييه
درووستبوونه‌وه‌ی مه‌حاڵه..ته‌رحه‌که‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکی
بۆدابه‌شبوونی عێراق بۆسێ هه‌رێمی فيدراڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ده‌سپێکی دااگیرسانی چرایه‌کی سه‌وزه‌بۆبه‌رخووردومامه‌ڵه‌ی
ئه‌مه‌ریکابۆ هه‌نگاونان بۆدابه‌شبوونی فیدراڵی،هه‌نگاوێکی جدی
ودره‌نگ وهه‌خته‌بۆگیرسانه‌وه‌ی خوێنی ئه‌وشاخوێن به‌ره‌ی
ڕۆژانه له‌خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش وسڤیلی عێراق ده‌ڕوات.
|