ئه‌وا مه‌رگ له پێشمدا و
دێت و زه‌وی دڵ ده‌کێڵێ
هه‌رچی خه‌ون و ئاواتیشه
لێناگه‌ڕێ
تا که یادگارییه‌ک جێبێڵێ.
خه‌زانی باخچه‌ی ته‌مه‌نه
گه‌ڵاو و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌رێ...
''گوڵێ'' ناومه
به‌ڵام هه‌رگیز من نه‌مده‌ویست
زه‌رده‌خۆری ئێواره‌یه‌ک
به‌ره‌و ڕێگه‌ی گۆڕم به‌رێ.
٭ ٭ ٭
ده لێمگه‌ڕێ
با به‌هارێک
به چه‌پکێک نێرگزی ته‌ڕ ته‌ڕ
له پێشوازی سه‌مای دره‌ختێک
هه‌ڵپه‌زم و دابه‌زم و
له‌به‌ر ده‌می بنوشتێمه‌وه.
با ته‌نیا هه‌ر تاکه جارێک
هه‌ناسه‌ی ساردی په‌خش بووم
تێکڕا هه مووی کۆ که‌مه‌وه.
٭ ٭ ٭
چه‌ند شیرینه له ئامێزی گه‌رمی ژیان
خۆرهه‌ڵاتن.. له کازێوه‌ی ده‌مه‌وبه‌یان
لێی تێهه‌ڵکه‌یه گۆیندان
سه‌ما بکه‌ی
بۆ ئه‌وینی به‌رزی ئینسان.
٭ ٭ ٭
خه‌ونم ژیانه و
چاوه‌ڕوانم چرۆی به‌ختم شکۆفه کا..
ده لێمگه‌ڕێ مه‌رگ...لێمگه‌ڕێ
با جارێکی تر .. منی ''گوڵه''
له به‌ر تریفه‌ی ئه‌م هه‌یوه
شه‌وه
له‌م مه‌نفای پڕ له غوربه‌ته
چۆڕێک ئاوی ژیان هه‌ڵبده‌م
ده لێمگه‌ڕێ.
پائیزی 2007
هۆڵه‌ندا
|