(ده‌رباره‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سه‌لاحه‌دین)
به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ دوای کۆبوونه‌وه‌یان له
سه‌لاحه‌دین له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی‌دا سه‌باره‌ت به
چه‌ند مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش‌و
په‌لاماری سه‌ربازی حکومه‌تی فاشیستی تورکیا بۆ ناو قووڵایی
شاره‌کانی کوردستان، ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کارانه‌یان له
میدیاکانه‌وه بڵاوکرده‌وه. ڕژێم‌و حکومه‌تی تورکیا
زیره‌کانه ده‌یه‌وێ ببێته یاری‌که‌رێکی به‌رجه‌سته‌ی ناو
بارودۆخی ئاڵۆزکاوتری عێراقی دوای بنبه‌ست‌و شکستی سیاسه‌ت‌و
ستراتیژی ئه‌مریکا وه هه‌نگاوی جددیشی بۆ هه‌ڵگرتووه وه‌کو
ده‌یبینین. تورکیا گه‌ره‌کیه‌تی خاڵه لاوازه‌کانی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستانی عێراق‌دا
ئیستیسماربکات‌و هه‌م ببێته هێزێکی کاریگه‌رو ده‌خیل له
هاوکێشه‌ی نوێی ناوچه‌که‌و عێراقیش‌دا. ئه‌و بیانووه
سه‌ره‌کییه‌ی تورکیا، یانی بوون یا داڵده‌دانی چه‌کداره‌کانی
په‌که‌که له ناو سنووری هه‌رێمی کوردستان‌دا له ئێستادا
به‌هانه‌یه‌کی زێڕینه به‌ده‌ستی تورکیاوه بۆ به‌زاندنی
سنووری کوردستان‌و ده‌سپێکردنی هێرشی سه‌ربازی گوایا بۆ
ڕاونانی ئه‌و چه‌کدارانه! سه‌رنجی قسه‌کانی تاڵه‌بانی بده‌ن
له‌م باره‌وه:"
سه‌رۆك كۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی) ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه ده‌ستگیركردن
وته‌سلیمكردنی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به توركیا خه‌ونێكه و
زه‌حمه‌ته‌بێته‌دی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به هه‌موو
توانای خۆیه‌وه نه‌یتوانیوه په‌كه‌كه له‌ناوببات و
سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیربكات، بۆیه ئێمه ناتوانین
سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بگرین و بیانده‌ینه ده‌ست توركیا."(وه‌رگیراو
له ماڵپه‌ڕی په‌یامنێره‌وه).
به‌ڕوونی لێره‌دا ده‌رئه‌که‌وێ که په‌که‌که ته‌نها
به‌هانه‌یه‌که به‌ده‌ستی تورکیاوه بۆ پاساودانی
هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناوی گه‌یشتن به
ئامانجه سیاسییه‌کانی‌دا له عێراق. کێشه‌و مه‌سه‌له‌یه‌که
وه‌ک تاڵه‌بانیش ده‌ڵێ چاره‌هه‌ڵنه‌گره لانیکه‌م له‌ئێستادا.
که‌وایه ده‌کرێ به‌هۆیه‌وه سنووری کوردستان ببه‌زێنێ‌و
له‌ناوخۆی کوردستان‌و عێراق‌دا به‌کرده‌وه ده‌خاله‌تی سیاسی‌و
سه‌ربازی خۆی ده‌سپێ‌بکات.
ئه‌و مه‌سه‌له‌و بابه‌تانه‌ی تر که هه‌ردوو به‌ڕێزان
به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی به‌گه‌رم‌و گووڕییه‌کی زۆره‌وه
ده‌یهێننه‌به‌ره‌وه له‌م قه‌یرانه‌ی که تورکیا
به‌رپایکردووه، جگه له هه‌وڵدان بۆ به‌لاڕێ‌دابردنی زه‌ین‌و
هۆشی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ک وه بۆ هێوڕکردنه‌وه‌ی
خرۆشانی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری له‌دژی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماری
سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌رکوردستان به‌هایه‌کی دیکه‌ی نییه‌و
له‌هه‌مان کاتیش‌دا بێهووده نیشاندان‌و بێ‌نرخ ته‌ماشاکردنی
ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی کوردستانه بۆ
ده‌خاله‌تكردن له چاره‌نووسی خۆیان‌و ووڵاته‌که‌یان‌دا.
هه‌روه‌ها سووڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی‌و به‌رزانی به‌ده‌وری
به‌هانه‌که‌دا،واته به‌ده‌وری مه‌سه‌له‌ی (په‌که‌که)دا له‌م
ڕاگه‌یاندنانه‌یان‌دا که له سه‌لاحه‌دین بڵاوکرانه‌وه،
له‌زگبوونیان به دیبلۆماسییه‌کی گوێ‌پێ‌نه‌دراو له‌لایه‌ن
تورکیاوه، جگه له ده‌سه‌وسانی ئه‌م به‌ڕێزانه‌و مایه‌پووچیی
جووڵانه‌وه‌که‌شیان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی وادا که
یه‌خه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئایینده‌و مان‌ونه‌مانی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه‌ی گرتووه، هێج به‌ره‌نجامێکی تری
لێ‌ناکه‌وێته‌وه.
قسه‌کانی به‌رزانی که باسی نییه‌ت‌و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی
خۆیان‌و حیزبه‌کانیان ده‌کات له‌م ئه‌زمه‌یه‌دا، یانی ئه‌وه‌ی
که "ئه‌وان به‌شێک نین له‌و شه‌ڕه...په‌که‌که له ئێستادا
به تیرۆریست دانانێن...که‌س ته‌سلیم ناکه‌نه‌وه به
تورکیا...ئومێده‌وارن شه‌ڕ ڕوونه‌دات و ئاماده‌ی دانووستانن،
جێ‌به‌جێ‌بوونی ماده‌ی 140و ناڕازیبوونی ئه‌مریکاو شتی تر"،
چه‌واشه‌کارییه‌کی ئاشکراو ڕوونه بۆ سه‌رلێتێکدان له خه‌ڵک‌و
هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌م بارگرژی‌و قه‌یرانه‌ی
ئێستادا. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خرۆشانی جه‌ماوه‌ریی له کوردستان
ڕاگرن. هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی به‌نامه‌یه‌ک هه‌موو
جۆره خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ری قه‌ده‌غه‌و
ڕێگه‌پێنه‌دراو ڕاگه‌یاند له سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه. ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ش، واته هه‌وڵدانی به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی بۆ
گێژکردنی جه‌ماوه‌رو ڕاکێشانیان به‌شوێن مه‌سه‌له
لاوه‌کییه‌کانی کێشه‌که‌دا بیانه‌وێ‌و نه‌یانه‌وێ نیشاندانی
ئاماده‌یی‌و گوێ‌له‌مستی خۆیانه بۆ سازش‌و ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
تورکیادا. دیاره ئه‌م به‌ڕێزانه‌و حیزبه‌کانیان کورسی‌و
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌لاوه گرنگتر‌و سه‌ره‌کی‌تره له
کۆمه‌ڵگای کوردستان، له ئاوات‌و ئاره‌زوو و ئایینده‌ی
خه‌ڵکه‌که‌شی. ده‌نا بۆچی ده‌بێ سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
د‌رکی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی تورکیا بکه‌ن‌و وه‌کو مه‌ترسییه‌کی
ئاشکراو ناشه‌رعی سه‌یریکه‌ن‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بڕژێنه
سه‌رجاده، که‌چی سه‌رکردایه‌تی کوردی وێڕای چه‌واشه‌کاریی
چاوله‌به‌ری دیبلۆماسییه‌کی یه‌کلایه‌نه‌و بێبایه‌خ
بمێنێته‌وه‌و ڕێگه‌بگرێت له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان؟! ئه‌مه پرسیارێکه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌رزانی‌و
تاڵه‌بانی‌دا ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وڕوویانی
بکه‌نه‌وه‌و ئیحراجیان‌بکه‌ن. بڵێن خه‌ته‌ری جه‌نگ له‌به‌ر
ده‌رگاکانمانه‌و هاتووین به‌ری‌پێبگرین. ئێوه که هیچتان
له‌باردا نییه، ڕێگابده‌ن با خۆمان به‌رگری له خۆمان‌و له
ئایینده‌مان بکه‌ین! که‌وایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌ڵکی
کوردستان ده‌بێ هه‌رچی زووه خۆیان له چنگ ئاسۆی ته‌سکی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕزگارکه‌ن‌و ڵه‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان‌دا یه‌کگرتوانه‌تر خه‌باتیان جۆشده‌ن بۆ تێکشکاندنی
هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به دیبلۆماسییه‌کی
ناپه‌سه‌ندی خۆیان وه‌ڵامی هێرشی تورکیا بده‌نه‌وه،
له‌گۆشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و حیزبه‌کانیانه‌وه سه‌یری
کێشه‌که ده‌که‌ن. به‌ڵام خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر چونکه ده‌زانن
خه‌ته‌ر له‌پێشه‌و ئومێدیان به‌م حیزبانه‌ش نه‌ماوه خۆیان
هاتوونه‌مه‌یدان بۆ دیفاعکردن له داهاتوو و هه‌ست‌و نیستیان.
درێژه‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان داری ده‌ستی ئه‌حزابی کوردی
داده‌خاو ته‌نها ڕێگایه‌کیشه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌وژمی
فاشیستی حکومه‌تی تورکیا.
21/10/2007
|