ئه‌م ئۆردوگایه
تاکه‌ی!
کوردستانی عێراق
زیاتر له 16 ساڵه هه‌رچۆنێک بێت به‌شوێن سیاسه‌ت‌و
ئامانجه‌کانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی‌دا به‌کێش‌کراوه‌و
به‌م شوێن‌و ڕۆژگاره‌ی ئێستای گه‌یشتووه. به‌شێوه‌یه‌کی
دیفاکتۆ له عێراق جیابۆته‌وه‌و شێوه سه‌ربه‌خۆییه‌کی
ئیداری‌و سیاسی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌م دۆخه‌ی کوردستان
له‌چاو دۆزه‌خی جه‌نگی تائیفی‌و پاکسازی له‌سه‌ر ناسنامه له
به‌شه‌کانی تری عێراق‌دا به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوای
نابوودبوونی ڕژێمی فاشیستی به‌عسی، ناوچه‌یه‌کی ئارام‌و
جێگیرتره که ده‌کرێ ببێته بنچینه‌ی جیابوونه‌وه‌یه‌کی
فه‌رمی‌و له ڕاپرسییه‌کی ئازاد‌دا سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی
لێ‌بکه‌وێته‌وه.
ئه‌م جیاییه
دیفاکتۆیه له ئاکامی جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداوو درووست‌کردنی
ئه‌و ناوچه ئه‌منییه‌وه هات که به بڕیارێکی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌کان له‌ژێر فشاری ئه‌مریکادا ئه‌و ناوچانه‌ی که به
هه‌رێمی کوردستان ناسراون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ناوه‌ند
ده‌رکێشران‌و ڕێکخستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی‌و ئیدارییه‌که‌ی
درایه ده‌ستی یه‌کێتی‌و پارتی. ئێستاشی له‌گه‌ڵ‌دابێ
چاره‌نووسی سیاسییه‌که‌ی گرێدرایه‌وه له‌گه‌ڵ تاکتیکه‌کانی
ئه‌مریکاداو تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش له‌ناو سه‌رگه‌ردانییه‌کی
سیاسی کوشنده‌دا ده‌ناڵێنێ. کوردستان نه ووڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆیه وه نه به‌شێکیشه له ووڵاتێکی ئاسایی‌و
نۆرماڵ. زیاتر له ئۆردوگایه‌کی ئاواره‌یی ده‌چێت که مه‌علوم
نییه چی چاره‌نووسێک چاوه‌ڕێی‌ده‌کات! له‌ڕووی واقعی‌و
پراتیکییه‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له ناوبه‌ینی
سه‌ربه‌خۆبوون‌و داگیرکاری‌دا دێت‌وده‌چێ! سه‌ره‌نجام ده‌بێ
به‌لایه‌کدابکه‌وێ.
هاووڵاتیانی ئه‌م
هه‌رێمه خه‌ون به سه‌ربه‌خۆبوونیه‌وه ده‌بینن، هه‌موو
ئه‌وانی تر به‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستاشه‌وه له‌وه‌دا
هاوڕاو کۆکن که به‌جۆرێک له جۆره‌کان ده‌بێ بخرێته‌وه سه‌ر
عێراق. سه‌یر له‌وه‌دایه حیزبه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی
زیاتر له شۆڤێنییه‌کانی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ته‌نانه‌ت پێش
له‌وانیش به‌کرده‌وه سه‌رگه‌رمی لکاندنه‌وه‌ی کوردستانن به
عێراقه‌وه! یه‌کێتی‌و پارتی له بێ‌ئاسۆیی خۆیان‌دا،
له‌نه‌بوونی سیاسه‌ت‌و پرۆژه‌یه‌کی دیاریکراویان
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك‌و به‌قازانجی سه‌ربه‌خۆیی، وه
له‌ڕاستی‌دا له‌ترسی هاتنه‌مه‌یدانی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی‌و تووڕه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌روخه‌ڵکی‌و گه‌نده‌ڵیان
که په‌روه‌نده‌ی ئه‌وان به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌پێچێته‌وه،
به‌نیازن هیواو ئومێد‌و خواستی له‌مێژینه‌و جه‌ماوه‌ری ملیۆنی
کوردستان به زۆری چه‌کدارو میلیشیاکانیان بخه‌نه‌چاڵه‌وه.
ئه‌وان له‌پێناوی ڕاگرتنی باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر
هه‌ست‌ونیست‌و موقه‌ده‌راتی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگای کوردستان‌دا
جگه له سیاسه‌تی سازش‌و ته‌سلیمبوون به ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که شتێکی تر شکنابه‌ن. خه‌ڵکی کوردستان خۆشباوه‌ڕییان
به ئاسۆی ناسیونالیستی دوو حیزبی کوردی له‌خشته‌ی‌بردن‌و
چاره‌نووسی ووڵاته‌که‌شیان ته‌سلیمی ئه‌م حیزبانه کرد. به‌ڵام
دوای 16ساڵ ته‌حه‌مول‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و گه‌نده‌ڵی
ئه‌مانه، تازه خه‌ریکه له‌پای ناکارامه‌یی‌و نابوودی سیاسی
ئه‌م حیزبانه، ده‌رگیری جه‌نگێکی مه‌غۆلی‌و خوێناوی
وێرانکاریش ده‌کرێن که ئه‌گه‌ر به‌ری‌پێ‌نه‌گیرێ به‌ئیحتمالی
زۆر دۆسێی کوردستان له‌م هه‌ڵواسراوییه‌ی به‌لایه‌کداده‌خرێ‌و
ده‌که‌وێته‌به‌ر شاڵاوی داگیرکردنه‌وه‌و ده‌بێته‌وه به
ناوچه‌یه‌کی ژێرده‌سته. ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵکی
کوردستان ته‌وه‌هوم به بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی فڕێ‌ده‌ن‌و
له‌ده‌وری ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی شۆڕشگێڕ‌و چالاک خۆیان یه‌کخه‌ن.
بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌رپاکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنانی ئه‌م
ئۆردوگایه. بێگومان به ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه‌و
سه‌ربه‌خۆیی‌دا.
کامیان؛سه‌ربه‌خۆیی
یان ژێرده‌سته‌یی!
ئێره،
له‌کوردستان، ئه‌م ڕۆژانه چاره‌نووس‌سازن. خه‌ڵکی کوردستان
له‌به‌رده‌م دووڕێیانێک‌دان‌و ڕێگای تریان له‌پێش نییه؛ یا
ده‌بێ ڕێگای ته‌سلیمبوون به هه‌ژموونی‌و ڕابه‌ری یه‌کێتی‌و
پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی ناکارامه‌و گه‌نده‌ڵیان بپێون‌و
درێژه‌ی‌پێ‌بده‌ن، که دوایین ده‌سکه‌وت‌و مژده‌و
پێ‌وقه‌ده‌میان هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیایه بۆ گۆڕینی
کوردستان به‌مه‌یدانی جه‌نگێکی ترسناک‌و کاولکار که
ڕاسته‌وخۆ له‌چاوی ئه‌وان ده‌ناسرێته‌وه بۆ سه‌رسه‌ریان،
هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا کت‌ومت به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی سه‌رو
ئیراده‌ی خه‌ڵکی‌و سات‌وسه‌ودای پشتی سه‌ری جه‌ماوه‌ره که
لالایه‌ن ئه‌م حیزبانه‌وه پیاده‌کراوه. وه‌یا ده‌بێ بیر له
شتێک‌و له ڕێگایه‌کی دیکه بکه‌نه‌وه! ئه‌ویش هیچ نییه
جگه له ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
بۆ دووه‌میان
له‌وانه‌یه دیسان که‌سانێک په‌یداببن بڵێن ئاخر ده‌وڵه‌تانی
ده‌روبه‌ر ڕێگاناده‌ن‌و کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌وێته‌به‌ر
هه‌ڕه‌شه‌یانه‌وه‌و له‌باری ده‌به‌ن. ئه‌مریکا هێشتا بڕیاری
لێ‌نه‌داوه‌و ئه‌م شتانه! به‌ڵام خۆ هه‌ر ئه‌م هه‌رێمه
ناچیزه‌ش قبووڵناکه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه! ئه‌مه بیست‌و
چه‌نده‌مین جاره تورکیا هێرشدێنێته ناو کوردستان هه‌ر
به‌بیانووی (په‌که‌که)وه. بێگومان ئه‌م جاره‌یان جیاوازه
له‌پێشوو. تورکیا سه‌رێکه‌و هێناویه‌تی بۆ تێکدانی ئه‌م
هه‌رێمۆچکه بێ‌ناونیشان‌و بێ‌ئایینده‌یه. ڕژێمی تورکیا
ئه‌گه‌ر بتوانێ جێ‌پێی هه‌بێت له عێراق‌دا، ئه‌و شوێن
پێیه‌ی ته‌نها کوردستانه. خۆ وه‌نه‌بێ وازیان‌هێنابێ له‌م
خه‌ڵکه سته‌م‌دیده‌یه. ته‌سلیمبوون به‌سیاسه‌تی ئه‌م
حیزبانه‌و دانیشتن به‌لای به‌رنامه‌ی ئه‌وانه‌وه، جگه
له‌مه‌ی تائێستا بینیومانه باشتر چاوه‌ڕوان‌ناکرێ. بوونی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به‌شێکه له به‌هانه‌ی تورکیا. ئه‌مریکاش
بۆ ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جه‌نگی به‌رپاکرد. ئێستا که
دۆڕاوه کوردی بۆ مه‌سه‌له‌نییه. که‌وایه ڕێگای
شه‌رافه‌تمه‌ندانه ته‌نها خه‌باته بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ئه‌ویش به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی خواستی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی
ئازاد بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی. خرۆشانی گشتی به
شیعاری سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان، ده‌توانێ ئیراده‌ی ملیۆنی
خه‌ڵکی کوردستان‌و جیهانیش بۆ ته‌حقیق‌بوونی ئه‌م خواسته
به‌رهه‌قه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان بخاته‌گه‌ڕ. ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ
په‌لاماردانی گه‌لێک سه‌خته. یه‌کێکی تر له بیانووه‌کانی
تورکیا ئه‌وه‌یه که کوردستان به‌شێکی خارجی کۆنترۆڵی
حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقه‌و ئێستاش مادام عێراق عێراقه‌و
حکومه‌ته‌که‌شی لاوازه ئه‌م واته تورکیا مافی هه‌یه گوایا
بۆ به‌رگری له خۆی سنوورببه‌زێنێ!
ناسیونالیزمی کوردی
بێ‌ئاسۆیه!
جووڵانه‌وه‌ی
ناسیونالیستی کوردی هیچ کاتێک به‌شێوه‌ی گشتی‌و هه‌ردوو حیزبی
باڵاده‌ستی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت له کوردستانی عێراق‌دا خاوه‌نی
ستراتیژ‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕۆشن‌و به‌رچاو نه‌بوون بۆ
کۆتایی‌هێنان به مه‌سه‌له‌ی میللی کوردستان‌و
یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌ی زوڵمی قه‌ومی. جیابوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌میشه بۆیان بڤه بووه. ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه له سه‌رده‌می لووتکه‌ی جه‌ماوه‌ری‌بوونه‌وه‌و
هه‌مه‌گیربوونی‌دا، بۆ نموونه له‌نێوان ساڵانی 70تا975دا‌و
ئازاری 991 تا ئایاری 995، واته تا ده‌سپێکردنی جه‌نگی
ناوخۆیان، زیاتر له هه‌ر کاتێک هه‌وڵیان‌داوه کوردستان
بگێڕنه‌وه بۆ ناو عێراق‌و زوڵمی قه‌ومییان وه‌کو وه‌ره‌قه‌ی
گوشار بۆ به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵات‌دا به‌کاریان‌هێناوه.
بۆیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ڕیشه‌وه وه‌کو ڕه‌وتێکی
کۆنه‌په‌رست‌و قه‌ومپه‌رست که فه‌لسه‌فه‌ی بوونی
سیاسیه‌که‌ی له‌سه‌ر قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌ڵشتی قه‌ومی
داڕێژراوه، مانه‌وه‌و هه‌ژموونی سیاسی خۆی له‌گره‌وی درێژه‌و
مانه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌بینییه‌وه.
پارتی‌و یه‌کێتی
به‌فریوکاری‌و ڕاگه‌یاندن‌و سیاسه‌ت‌و به‌ڵێنی چه‌واشه‌کارانه
وه به‌پاڵپشتی هێزی چه‌کدارو میلیشیاییان خه‌ڵکیان ڕاکێشایه
پشتی سیاسه‌ته چه‌وت‌و دژه خه‌ڵکییه‌کانیان‌و به‌ناوی
بنیاتنانی فیدراڵیزمێکی بووده‌ڵه‌و کۆنه‌په‌رستانه له
عێراق‌دا، کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌یان لکانده‌وه به‌عێراقه‌وه.
ئێستا که ئه‌مریکا ده‌رگیری قه‌یرانی شکست‌و بنبه‌سته
سیاسی‌و سه‌ربازییه‌کانی خۆیه‌تی، له‌ولاشه‌وه نه‌فره‌ت‌و
بێزاری‌و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی کوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی
گه‌نده‌ڵ‌و دزی‌و پایماڵکردنی داهات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی
کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌م دوو حیزبه‌وه به لووتکه‌ی خۆی
گه‌یشتووه، په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی تائیفی نێوان شیعه‌و سوننه‌و
داماویی حکومه‌ته شڕه‌که‌ی مالکی له وه‌ڵامدانه‌وه به
بچووکترین مه‌سه‌له‌ی ووڵاتدا، ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌و ئه‌و
فه‌زاو بارودۆخه‌یه که ده‌وڵه‌تی نه‌ژادپه‌رستی تورکیا
ده‌یه‌وێ ئیستیسماری‌بکات‌و به‌بیانووی ڕاونانی (په‌که‌که)وه
به‌نیازه له‌شکرکێشی‌بکات بۆ سه‌ر کوردستان‌و هێزه‌کانی
جێگیرکات بۆ متابه‌عه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئامانجه سیاسییه‌کانی
له عێراق‌دا.
هێرشی سه‌ربازی تورکیا
حه‌تمییه!
به‌هه‌ندنه‌گرتنی
هه‌موو هه‌وڵ‌و ڕاگه‌یاندنه دیبلۆماسیی ئامێزه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی له‌لایه‌ن تورکیاوه، ڕێگه‌نه‌دان به
(عماد ئه‌حمه‌د و سه‌فین دزه‌یی) به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی وه‌فدی عێراق‌و سه‌رانی حکومه‌تی تورکیادا بکه‌ن له
ئه‌نقه‌ره، که خۆی به‌واتای به‌ڕه‌سمی نه‌ناسینی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانه، له هه‌مان کاتیش‌دا ناواخنی
دوژمنکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ژادپه‌رستی تورکیا ئه‌خاته‌ڕوو
له‌به‌رامبه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکی کوردستان‌دا.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی نوری مالکی به‌لای سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رکۆماری عێراق‌دا بۆ هاوکاری‌کردنی تورکیا به‌مه‌به‌ستی
ده‌سگیرکردن‌و ڕاونانی چه‌کداره‌کانی (په‌که‌که)و داخستنی
بنکه‌و باره‌گاکانیان، به‌ست‌وبه‌ندی ئاشکرای سێ‌قۆڵیی نێوان
حکومه‌تی مالکی‌و تورکیا‌و ئه‌مریکا به‌بێ باسکردن له حکومه‌تی
هه‌رێم‌و دوو حیزبی حاکم، بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێک له
په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی (په‌که‌که)وه، تان‌وپۆی پیلانێک
ده‌خاته‌ڕوو بۆ داماڵینی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و له‌باربردنی ئه‌م دۆخه نیمچه
جێگیره‌ی کوردستان‌و فڕێدانی بۆ ناو کاره‌ساتی په‌شێوی‌و
پاشاگه‌ردانیی سیاسی عێراق. به‌مکاره‌ش له‌گۆڕنانی خواستی
گشتی‌و سه‌راسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه له
عێراق‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته ئه‌مری واقع‌و
بۆ چه‌ندین ساڵی تر ده‌یباته‌دواوه.
ده‌وڵه‌تی
فاشیستی تورکیا به چه‌ندین شێوه‌و ده‌ربڕین
دووپاتی‌کردۆته‌وه که هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستان له
هه‌موو حاڵه‌تێک‌دا هه‌ر ئه‌نجام‌ئه‌دا. سه‌رتاپای ئۆرگان‌و
مه‌قاماته ده‌سه‌ڵات‌به‌ده‌ست‌و بڕیارده‌ره‌کانی ئه‌و ووڵاته
له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕاو کۆکن که له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان
ئه‌نجام‌بده‌ن. سه‌رکۆماری تورکیا (عه‌بوڵڵا گۆل) به‌م دوایین
ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی که له کۆبوونه‌وه‌ی ووڵاتانی که‌ناری
ده‌ریای ڕه‌ش‌دا بڵاویکرده‌وه، تائێستا هه‌ژده جار
به‌ڕه‌سمی‌و له‌به‌رده‌م میدیاکان‌دا ووتوویه‌تی که هێرشی
سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستان جێ‌به‌جێ‌ده‌که‌ین. هه‌روها
که‌مپه‌ینی دیبلۆماسی کوردی‌و غه‌یره کوردی تا به مه‌قاماتی
عێراقی‌و خودی ئه‌مریکاش ده‌گات بۆ هێوڕکردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی
حکومه‌تی تورکیا، له‌لایه‌ک زیاتر چۆته قاڵبی حه‌ربێکی نه‌فسی
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان‌و له‌لایه‌که‌ی تریشه‌وه
گه‌رم‌وگوڕڕاگرتنی فه‌زای ته‌بلیغاتێکی جه‌نگییه له‌ئاستی
جیهانیی‌دا به‌قازانجی تورکیا وه به‌جۆرێکیش کۆمه‌کده‌کات به
ته‌حمیقی ڕای گشتی له ناوخۆ‌و جیهانیشدا بۆ حه‌قانییه‌ت
نیشاندانی ئیدیعای درۆیینه‌ی مه‌ترسی (په‌که‌که) بۆ سه‌ر
تورکیا. ئه‌م دیارده‌و فاکته‌رانه به‌ڵگه‌و مه‌دره‌کی
بێ‌ئه‌ملاولان بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا‌و به‌کرده‌وه‌ش
بۆردومانی ئاسمانی‌و تۆپباران‌و ته‌نانه‌ت سنووربه‌زاندنیش
ئه‌نجام‌دراون‌و دانیشتووانی سه‌ر سنووره‌کان حاڵی حازر
له‌حاڵه‌تی ئاواره‌بوون‌دان. ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستی وه‌کو
تورکیا که به ملهوڕی خۆی گه‌ره‌کیه‌تی کوردستان داگیربکات،
هه‌قی نییه باس له تیرۆریستبوونی که‌س‌و لایه‌نی دیکه بکات.
په‌که‌که
به‌هانه‌یه!
هه‌موو که‌س
ده‌زانێ ده‌سگیرکردن‌و پاککردنه‌وه‌ی (په‌که‌که) هه‌ر هێنده
گرنگ‌و ستراتیژییه بۆ تورکیا هه‌تا له‌شکرکێشییه‌که‌ی
به‌عه‌مه‌لی بباته ناو قووڵایی کوردستانه‌وه‌و جێگیری‌بکات.
ده‌نا ئه‌مریکا به‌و هه‌موو توانا‌و ته‌جهیزاته دیجیتاڵی‌و
سه‌ربازییه هه‌وایی‌و ده‌ریایی‌و زه‌مینی‌یه‌ی خۆ‌یه‌وه
چه‌نده (بن‌لادن)ی بۆ ده‌سگیرکراو چه‌کداره‌کانی تاڵیبانی بۆ
پاککرایه‌وه له به‌رزاییه‌کانی (تۆرابۆرا)ی ئه‌فغانستان، وه
ئه‌و درۆ گه‌وره‌و باڵداره‌ی ئه‌مریکا چه‌نده له‌ڕاستییه‌وه
نزیک بوو بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریزمی ئیسلامی، تورکیا هێنده‌شی
پێناکرێ‌و درۆکه‌ی هێنده‌ش نا‌چێته‌عه‌قڵه‌وه! که‌واته
(په‌که‌که) بیانوویه‌کی به‌هاداری هه‌میشه‌ییه به‌ده‌س
تورکیاوه‌و ده‌سگیرکردن‌و پاککردنه‌وه‌ی کوردستان لێ‌یان
پرۆژه‌ی گه‌وره‌و درێژخایه‌ن ده‌خوازێ‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
فه‌رمان‌به‌ده‌ستانی تورکیا ئه‌یانه‌وێ جێگا پێی خۆیان له‌ناو
ڕیزبه‌ندی سیاسی عێراق‌دا بۆ ده‌خاله‌ت‌و به‌شداری‌کردن له
بڕیاری سیاسی دوای شکستی ستراتیژی سه‌ربازی ئه‌مریکا له
عێراق‌دا بۆ درێژماوه بکه‌نه‌وه.
درووسبوونی
(په‌که‌که) خۆی به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و په‌یڕه‌وکردنی
نه‌ژادپه‌رستی‌و هه‌ڵاواردنی قه‌ومی ده‌وڵه‌تی تورکیا بوو
له‌دژی خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و ووڵاته. تورکیا به یه‌ک چاو
سه‌یری (په‌که‌که)و پارتی‌و یه‌کێتی‌و خه‌ڵکی کوردستان
ده‌کات. له‌لای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌م خه‌ڵک‌و ناوچه‌یه وه‌کو
یه‌ک وان‌و به‌شێوه‌ی گشتی وه‌کو دوژمنی سه‌ره‌کی
ته‌ماشایان‌ده‌کات وه مانه‌وه‌ی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی به‌ستۆ‌ته‌وه به‌م دوژمنکارییه‌وه لانی که‌م
له‌م بڕگه مێژووییه‌دا. له‌م شوێنه‌وه تورکیا ده‌یه‌وێ
به‌ناو مه‌ترسی "په‌که‌که بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی تورکی"دا
ده‌ستی بکێشێته‌ناو بارودۆخی عێراق‌و له‌شکرکێشی بۆ
ناوکوردستان بکات‌و جێگاپێی خۆی بکاته‌وه. ئه‌وسا هه‌موو ئه‌و
دۆخه‌ی کوردستان له‌ناو کوره‌ی جه‌نگدا ده‌سووتێ‌و ده‌بێته
مه‌یدانی شه‌ڕو پێکدادانێکی ترسناک. به‌بڕوای من ئه‌مه
ناوه‌رۆکی هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌کانی تورکیا پێکدێنێ له‌دژی
خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی (په‌که‌که).
خرۆشانی سه‌ربه‌خۆی
خه‌ڵکی له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی‌دا!
وه‌ستانه‌وه‌و
خرۆشانێکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک‌و ئازادیخوازان‌و ڕزگاریخوازانی
کوردستانی عێراق سه‌ربه‌خۆ له جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی
کوردی، سنووردار‌و جیاواز له‌ڕووی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی‌و
به‌رنامه‌کارییه‌وه، سه‌ربه‌خۆ چ له نموونه‌ی
تازه‌پێ‌گه‌یشتووی خۆ به میانه‌ڕه‌وزانی یه‌کێتی‌و پارتی‌و چ
له نه‌وعی میلیتانتی پانکوردستان‌چێتیی ڕه‌وتی (عبدوڵڵا
ئۆچ‌ئالان‌و په‌که‌که و پژاک)، ده‌توانێ‌و ئیمکانی ئه‌وه‌ی
ده‌بێ به کۆبوونه‌وه‌و ڕێکخراوبوون له ده‌وری شیعار‌و خواستی
سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلارو
غه‌یره قه‌ومی تیایدا، هه‌م به‌ر به ڕوودانی ئه‌م
له‌شکرکێشی‌و جه‌نگه بگرێ‌و په‌روه‌نده‌ی بلۆککراوی
جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردیش به‌ته‌واوی ببه‌ستێ،
له‌هه‌مان کاتیش‌دا کوردستان له‌ناو ئه‌م گێژاوو قه‌یران‌و
سه‌رگه‌ردانی‌یه سیاسییه‌ی ئێستای ده‌رکێشێ‌و به‌ئاراسته‌ی
ڕزگاری‌و کۆتایی میحنه‌ته‌کانیان‌دا بیجووڵێنێ. یانی
به‌رپاکردنی خه‌باتێکی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری له‌پێناوی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌داو به‌رزکردنه‌وه‌ی‌و دانی به‌گوێی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی جیهان‌دا.
هه‌ر ئێستا
جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان شکڵی‌گرتووه له‌دژی تورکیا، خه‌ڵکی ناڕازی به
له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان بوونه‌ته سه‌دایه‌کی گه‌وره بۆ
له‌قاودانی په‌لاماری سه‌ربازی تورکیا‌و خه‌ریکن ڕای گشتی جیهان
له ئه‌همییه‌تی جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
هاودڵ‌ئه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م خرۆشان‌و جووڵانه‌وه
جه‌ماوه‌رییه ئه‌گه‌ر له‌ده‌وری ستراتیژێکی به‌رجه‌سته
چه‌قنه‌به‌ستێ، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نه‌کاته په‌رچه‌می
کۆتایی‌هێنان به سه‌رگه‌ردانی سیاسی کوردستان‌و سه‌تاسه‌ری
نه‌بێته‌وه، وه داوای به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازاد له
پێناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سکۆلارو
غه‌یره قه‌ومی‌دا وه‌کو تاج نه‌نێته سه‌رسه‌ری‌و هه‌موو شار‌و
شارۆچکه‌و گوند‌و کوچه‌و کۆڵانێکی کوردستان به ڕه‌نگی خواستی
سه‌ربه‌خۆیی دانه‌پۆشرێ‌و به خه‌تی گه‌وره‌و درشت له‌سه‌ر
هه‌موو شوێنێک نه‌نووسرێ، سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر ڕیزی خۆی له
جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی جیانه‌کاته‌وه وه
له‌هه‌مانکاتیش‌دا ڕابه‌رایه‌تییه‌کی سه‌راسه‌ری
لێ‌نه‌که‌وێته‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌کردنی جه‌ماوه‌ری
سه‌ربه‌خۆیی خوازی کوردستان له بڕیاردان‌و له
دانوستانه‌کانیش‌دا، ناتوانێ پایدار بمێنێته‌وه‌و
له‌شوێنێک‌دا ڕاده‌وه‌ستێ. هه‌ق وایه ڕابه‌ران‌و
هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م جوولانه‌وانه هه‌موویان له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا یا له کۆنفرانسێکدا پێکبگه‌ن بۆ
ڕاگۆڕینه‌وه‌و قسه‌وباس له‌وباره‌وه!
26/10/2007
|