(له ناواخنی قه‌یرانی هێرشی تورکیاوه بۆ سه‌ر کوردستان)
مه‌ترسی‌و ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی سوپای ڕژێمی تورکیا بۆ
داگیرکردنی کوردستان هه‌تادێ توندتر‌و نزیکترده‌بێته‌وه.
تورکیا به‌ته‌واوی خه‌ریکی په‌راوێزخستنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و
یه‌کێتی‌یه‌و به‌سه‌ر ئه‌وان‌داو دوور له چاوی خۆیان‌و
نوێنه‌رو قسه‌که‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به جددی سه‌رقاڵی
گفتوگۆ‌و دانوستان‌و ته‌نانه‌ت به‌ستنی په‌یمان‌و پیلانگێڕییه
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به حکومه‌تی مالکیشه‌وه
له‌دژی کوردستان‌و له‌پێناوی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی‌دا.
حکومه‌تی تورکیا ئێجگار دوژمنکارانه‌و حه‌کیمانه
هه‌نگاوه‌کانی ده‌جووڵێنێ. له‌وکاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا پێیه‌کی له به‌غدایه‌و یه‌کێکی‌تری له تارانه،
ئه‌ردۆگان‌و گوول له‌ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌و
په‌یوه‌ندییه باڵاکان‌دا نه‌خشه‌ی کایه‌که به‌ووردی
موتابه‌عه‌ده‌که‌ن، ژه‌نراڵه سه‌ربازییه‌کانیش جموجووڵی
مه‌یدانی 100هه‌زار هێزی پیاده به پشتی جبه‌خانه‌ی جه‌نگیی‌و
تانک‌و تۆپ‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانیان ئاماده‌و ته‌یارکردووه
له‌سه‌ر سنووری به‌رامبه‌ر کوردستان. دیاره له‌ناو شوێنه
ستراتیژییه‌کانی ناوه‌وه‌ی سنووری تورکیا دامه‌زراون. ئه‌مانه
هه‌مووی سیگناڵی جه‌نگێکی ته‌واو عه‌یارن که تورکیا ده‌یه‌وێ
له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌رپای‌کات.
له‌ولاشه‌وه خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ناو ژان‌و ده‌ردی
خه‌ته‌ری جه‌نگ‌و دڵه‌ڕاوکێ‌و بێ‌ئاسۆیی‌دا، له‌ناوه‌وه‌و له
ده‌ره‌وه به میهره‌بانییه‌کی بێ‌وێنه‌وه‌و به ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی‌و سازکردنی خۆپیشاندان‌و گرتنه‌پێشی شێوازی
به‌رگری مه‌ده‌نی بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی‌و
به‌ده‌سهێنانی پشتیوانی دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه‌ی کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتن‌و په‌شیمانکردنه‌وه‌ی تورکیا له‌م
په‌لاماره‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی‌و
جه‌ماوه‌ری هاتوونه‌مه‌یدان. ئه‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه
سه‌ره‌نجام ده‌بێ له‌ده‌وری به‌دیلێکی دیکه خۆی ڕێکبخات‌و
ئاسۆیه‌کی سیاسی‌و کارامه بگرێ به‌ده‌سته‌وه. ئاڵته‌رناتیفی
ئه‌م وه‌زعه‌ی کوردستان ڕاگرتنی ئه‌م خرۆشانه‌یه
له‌مه‌یدان‌دا به ئاسۆدارکردنی به خواستی به‌رپاکردنی
ڕیفراندۆمێکی ئازاد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
له‌م نێوه‌دا دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی کوردی به‌هۆی
قه‌یرانێکه‌وه که به‌دوای بنبه‌ستی ستراتیژی سه‌ربازی
ئه‌مریکا له عێراق‌دا به‌ره‌وڕووی بوونه‌ته‌وه، خه‌ریکی
پێوانی ڕێگایه‌کن به‌ئاراسته‌ی په‌راوێزکه‌وتن‌دا. با که‌مێک
ئه‌م حوکمه ڕوونکه‌مه‌وه؛ هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵات‌و
ده‌وڵه‌ت‌و لایه‌ن‌و مه‌قاماتی بۆرژوایی ناوخۆیی‌و عێراقی‌و
ناوچه‌یی‌و جیهانیش ده‌یانه‌وێ خۆڵ‌بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی‌و،
به‌نیازن سه‌رچاوه‌ی کێشه‌و گرفته‌که به بوونی (په‌که‌که)
له کوردستان‌دا به عه‌قڵ‌و زه‌ینی خه‌ڵکی بخه‌مڵێنن.
له‌کاتێکدا هه‌موو که‌س وه‌ک ڕۆژ لای دیاره که (په‌که‌که)
ته‌نها بیانوو یا ده‌روازه‌یه‌که بۆ پاڵپێوه‌نانی کوردستان بۆ
ناو شه‌ڕو گێژاوێک که مرۆڤایه‌تی تیای‌دا دووهێنده‌ی جه‌نگی
عێراق ده‌بێ جه‌سته‌ی له‌خوێن هه‌ڵکێشرێ‌و زه‌ریبه‌ی بدات،
که‌چی بێ‌شه‌رمانه هه‌روا دووپاتی‌ده‌که‌نه‌وه. که‌سیش
نازانێ چاره‌سه‌ری حیزبی کرێکاران چۆن‌چۆنیی ده‌که‌ن!!
ده‌بینین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ته‌ره‌که ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی
پارتی‌و یه‌کێتی‌و حکومه‌تی هه‌رێمیشی کردۆته نیشانه‌ی خۆی،
مه‌سعود بارزانی له چاوپێکه‌وتنی‌دا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی
ئه‌لعه‌ره‌بییه به ئاشکرا دانی‌پێدانا که مه‌سه‌له‌که
حیزبی کرێکاران نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌م هێرشه‌ی تورکیا
ڕاسته‌وخۆ "ئه‌زموونی کوردستانه"! جووڵانه‌وه‌ی کوردی
خه‌ریکه به ته‌واوی به‌تاک ده‌که‌وێته‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاوه هه‌م له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کوردستانیشه‌وه، بۆیه
ناتوانێ سه‌نگینی گوشاره‌که‌ی سه‌ر خۆی له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی
تورکیادا په‌رده‌پۆشبکات. ئاشووبێک له‌لایه‌ن تورکیاوه
به‌رپاکراوه‌و هاتۆته‌به‌رده‌رگای ماڵ‌به‌ماڵی خه‌ڵکی
کوردستان، مه‌ترسییه‌ک که هه‌موو ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای کوردستان
قڵپئه‌کاته‌وه، له‌م کات‌و ساته‌دا هه‌موو لایه‌ک بازاڕی
دیبلۆماسییه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌یان گه‌رمکردووه، به‌ڵام له‌م
بازاڕه‌دا که‌س حساب بۆ جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌و حیزبه‌کانی‌و
ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم‌و سه‌رکۆماری عێراقیش ناکات. ئه‌مه
داماڵینی کوردستانه له‌م فه‌زاو بارودۆخه‌ی تێیدایه! ئه‌مه
پرۆسه‌ی به‌تاکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی‌و پارتییه. ئه‌مه
سه‌ره‌تای کاره‌ساتێکه به‌بڕوای من که خه‌ریکه ده‌قه‌ومێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی
تێ‌که‌وتووه، که‌چی هێشتاش هه‌ر له‌به‌ره‌ی خه‌ڵک‌و
جه‌ماوه‌ردا ڕاناوستێ‌و به‌بێ‌نرخ سه‌یری ئیراده‌ی
به‌ده‌نگهاتووی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاو زیاتر ده‌یه‌وێ وه‌کو
وه‌ره‌قه‌ی فشار ئه‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه بۆ سه‌ر ئه‌و
دیبلۆماسییه سوواوه‌ی وا هیچ خێرێکی بۆ ڕاگرتنی خه‌ته‌ری
به‌رپابوونی جه‌نگه‌که نییه، یاخود ئه‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی بۆ مفه‌وه‌زات‌و دانووستانی ڕاسته‌وخۆ
له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌سی‌بۆده‌نبه‌ن، به‌کاربهێنێ. ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم چی‌دیکه پاساوێکیان بۆ
ناهێڵێته‌وه له‌وه‌ی خۆیان به‌نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
دابنێن. چونکه ئه‌وان هه‌موو هیواو ئومێدێکیان
گرێ‌داوه‌ته‌وه به هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌کانه‌وه له‌م
قه‌یرانه‌دا. ئه‌و دیبلۆماسییه‌ی که ئه‌وان تیای‌دا غائبن!
به‌ته‌نیشت ئه‌م به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌ی وا یه‌خه‌ی خه‌ڵکی
کوردستانی گرتووه، له‌پاڵ ئه‌و فه‌زاو بارودۆخه
ڕاوه‌ستاوییه‌ی کۆمه‌ڵی کوردستان خه‌ریکه ته‌جروبه‌ی ده‌کات
له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیادا، وا به عیشق‌و
خۆشه‌ویستییه‌وه به‌شێوازێکی هاوچه‌رخ‌و مه‌ده‌نی ڕژاونه‌ته
سه‌ر شه‌قام‌و داوای ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و ئاسووده‌یی
ده‌که‌ن، نووزه‌و نه‌غمه‌یه‌کی نه‌شاز، غه‌ریب، شه‌رماوه‌رو
ته‌نانه‌ت خه‌ته‌رناکتر له‌و به‌هانه‌یه‌ی (په‌که‌که)
خه‌ریکه سه‌ربه‌رزکاته‌وه؛ سه‌دای ڕاسیزمێکی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌و دوور له‌م کۆمه‌ڵگا شارستانییه‌ی کوردستان،
وا ده‌یه‌وێ له‌م جومگه ده‌ردناکه‌ی کوردستانی تێوه‌گلاوه،
که‌ڵک‌وه‌رگرێ‌و سه‌رڕاستکاته‌وه! ڕاسیزمێکی په‌ست‌و پرتوکاو
وه ئاژینکراو به فاشیزمێکی قه‌ومپه‌رستانه‌ی کوردی وا که
هه‌ر له ئێستاوه جورئه‌ت ناکات به‌ئاشکرا ناونیشان‌و شوێن‌و
جێگای مه‌فتوونبووانی ڕابگه‌یه‌نێ‌و به نهێنی
نه‌عره‌ته‌کانیان له ماڵپه‌رو لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رتێتدا به‌دڵ‌و
ده‌ستی له‌رزۆکه‌وه بڵاوئه‌که‌نه‌وه. ده‌سته‌و تاقمی له
چه‌شنی؛ "کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب، گرووپی
تۆڵه‌و جه‌ماعه‌تی کینه‌چی‌و...تد". ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ به
چاندنی تۆوی سه‌قه‌تی ده‌مارگرژیی کوردی گوایا ڕزگاری‌و
ئاسووده‌یی بۆ "خاکی کوردستان" به‌دی‌بێنن! ده‌یانه‌وێ بڵێن،
گوایا جه‌نابیان به‌م ڕۆحییه‌ته سه‌قه‌ته‌ی خۆیانه‌وه تۆڵه‌ی
"کورد" ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌رچی "غه‌یره کورده"
ته‌سفییه‌ی‌ده‌که‌ن! ئه‌مانه ئه‌گه‌ر ده‌نگ‌و ڕه‌نگی زیاتر
په‌یدابکه‌ن‌و توانای جووڵه‌یان قاچبگرێ، قه‌ومپه‌رستانی
عه‌ره‌ب، فارس‌و تورکیش ئیستیسماری ده‌که‌ن‌و کاره‌ساته‌که
قووڵترده‌بێته‌وه!
به‌ڵام بێگومانم ئه‌م زومره‌و جه‌ماعه‌ته دژی خه‌ڵکییانه
له‌ناو هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌وژم‌و ڕۆحییه‌ی هاودڵی‌و
یه‌کترقبوڵکردن له‌ناو ده‌روونی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و که‌لتووری
شارستانییه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا جێگایان نابێته‌وه‌و ده‌بێ
هه‌روا له‌ناو دنیای ته‌نگ‌و تابووی خۆیان‌دا گێنگڵ بخۆن‌و
له‌ناو تاڵاوی عه‌زابی تؤڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆیان‌دا له‌دژی
مرۆڤایه‌تی‌و ژیانی ئه‌مڕۆ خۆیان بخۆنه‌وه !
29/10/2007
|