ڕێکخراوی "چاک"
سه‌ره‌تا ساڵی 2002 به به‌یانێک وه‌کو "که‌مپینی ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه" ده‌ستی به‌چالاکی کرد دیاره له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات. له‌م دواییانه‌ش‌دا شێوه‌ی ڕێکخراوی گرته‌به‌رو له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ڵسووراوانیدا له شاری (کۆڵن)ی
ئه‌ڵمانیا به ته‌واوی وه‌کو ڕێکخراوێکی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری
خۆی سازدا‌و ئۆرگانه‌کانی سه‌رپه‌رشتی‌و کۆمیته‌ی ووڵاته‌کانی
دامه‌زراند. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م ڕێکخراوه نه‌یتوانی له
فه‌له‌کی فکری‌و ئایدیۆلۆژی ناسیونالیزمی کوردی ڕزگاری ببێ‌و
له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت‌و ستراتیژی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردی دوورکه‌وێته‌وه. چاک هه‌رچه‌ند وه‌کو ڕێکخراوێکی سیاسی
بۆ به‌دواداچوونی دۆزی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه خۆی پێناسه‌کرد،
به‌ڵام سه‌ری له هه‌موو شتێکه‌وه ده‌رده‌چوو. له‌لایه‌ک
وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنی یه‌کێتی‌و پارتی خۆی ده‌نواندو ڕه‌خنه‌ی
ئاراسته‌ی هه‌موو سیاسه‌تێکی داخلی‌و خارجی ئه‌م دوو حیزبه‌و
حکومه‌ته‌که‌شیان ده‌کردو له‌ولای تریشه‌وه ئه‌و ئامانج‌و
پرۆژه‌و پرۆگرامانه‌ی ده‌یخسته ده‌ستووری کارییه‌وه‌و هه‌وڵی
ئه‌نجامدانی ده‌دان خێروبێره‌که‌ی سوک‌و ئاسان قڵپده‌بۆوه
گیرفانی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه. له هه‌ڵوێستێکدا چه‌پ
خۆی ده‌نواندو له یه‌کێکی دیکه‌دا ناسیونالیست. له سفیرێکدا
ئێجگار لۆکا‌ڵی ده‌بووه‌وه، هێنده‌ت ده‌زانی له عه‌بدوڵڵا
ئۆچ‌ئالان پانکوردستانی‌تر ده‌جووڵێته‌وه. هه‌ندێ جار به‌لای
یه‌کێتی‌دا دایان‌ده‌شکاندو بڕێک جاریش به‌لای پارتی‌دا.
چاک ئه‌لهه‌قی
ڕێکخراوێکی چوست‌و چالاک بوون له ده‌ره‌وه، به‌ڵام له
کوردستان نه‌ک له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌ڵکو له‌ناو فه‌زای
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌تدۆزینه‌وه. ماوه‌یه‌که، به‌تایبه‌ت به‌دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی (به‌یکه‌ر_هاملتۆن)دا، هیواو
ئومێد به به‌رقه‌رارمانه‌وه‌ی وه‌زعی ئێستای کوردستانی عێراق
هه‌تا له‌ناو سه‌رانی هه‌ردو حیزبی پارتی‌و یه‌کێتی‌یشدا
ساردبۆته‌وه. مۆرکردنی ڕێککه‌وتننانمه‌ی ستراتیژی نێوان دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ترسیانه له ئاکامی ئه‌و
گۆڕانکاریانه‌ی که به‌شوێن جێبه‌جێبوونی ڕاپۆرته‌که‌دا
دێنه‌به‌ره‌وه. خۆئاماده‌کردنیانه بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری تێکچوونی باڵانسی هێزه‌کانی عێراق‌و ناوچه‌که‌ش.
بێگومان له میانه‌ی به‌رزه‌خێکی سیاسی وادا ڕێکخراوێکی
نامونسه‌جیمی وه‌کو چاک هه‌ر ئه‌وه چاره‌نووسی ده‌بێت که
ئێستا ده‌یبینین. ئێستا که‌س نازانێ ڕێکخراوی "چاک" کامه‌یه!
ته‌نانه‌ت خۆشیان نازانن چیی به‌سه‌ردێت! ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی
(رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی) ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ک له
چاک‌و ئاگادارییه‌که‌ی (حاجی ئه‌نوه‌ر) به‌ناوی "باچیتر
ڕاستییه‌کانتان لێ‌نه‌شارینه‌وه"، به‌ڕاده‌ی پێویست ئه‌سبابه
سانه‌وییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌یان خستۆته‌ڕوو. یا باشتره
بڵێین؛ ئه‌عرازه‌کان‌و نیشانه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌یان
به‌یانکردووه. ئه‌م لینکانه سه‌یرکه‌ن بۆ خوێنده‌نه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌تانه؛ http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=mustefamuhemed&article=6599
،
http://www.bopeshawa.com/text-2007/10/05-ba-chitr-rastyakan-nasharinawa.pdf
.
مۆراڵێکی به‌رزو
دڵگیره ئه‌مه که مرۆڤ یا کۆمه‌ڵێک ئینسانی ئازادیخواز
هه‌ستن‌و له‌پێناوی گۆڕانکاری پۆزه‌تیفی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌سبه‌کاری ڕێکخراوه‌یی بکه‌ن. به‌شێک له ته‌مه‌نی نازداری
خۆیان بخه‌نه‌پێناوی به‌دی‌هێنانی ئه‌و ئامانج‌و
مه‌به‌ستانه‌دا که ڕایانگه‌یاندووه. ڕێکخراوی چاک‌یش نییه‌تی
به‌رگری‌کردن بووه له مافی کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی
پاشماوه‌ی ئه‌نفال‌و ژاربارانی هه‌ڵه‌بجه. به‌ڵام
به‌وهۆیه‌وه که له هه‌مان بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستی کوردی‌دا هه‌ڵسووڕانی خۆی ئه‌نجام‌ده‌دا، جگه
له هه‌ندێ پێشڕه‌وی له بواری ناساندنی دۆزه‌که له‌ئاستی
ده‌ره‌وه‌دا، ده‌ورو ته‌ئسیرێکی ئه‌وتۆی به‌جێ‌نه‌هێشت نه
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کوردستانه‌وه نه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
کوردییه‌وه نه به‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه.
که باسی شکستی
سیاسی ئه‌مریکا ده‌کرێ دیاره نابێ وه‌کو حسابێکی ماتماتیک
بخوێنرێته‌وه، یانی 2-2=0. شکستی ستراتیژی ئه‌مریکا
له‌وه‌دایه که به‌نیاز بوو ڕژێمی سه‌ددام لاداو یه‌کێکی
دلخوازی خۆی دانێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو سه‌روه‌ری جیهان
قبووڵبکرێ. که‌چی وه‌زعه‌که که‌وتۆته ده‌ستی جمهوری ئیسلامی
ئێرانه‌وه. بڕیاربوو تیرۆریزم له‌ناوبه‌رێت، ئێستا عێراق
بۆته مه‌نبه‌عی تیرۆریزم‌و گروپه تیرۆریسته‌کان نه‌ک هه‌ر
حاکمن، به‌ڵکو جه‌نگێکی تائیفی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان
به‌رپاکردووه بۆ چۆکپێدادان به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی عێراق بۆ
سه‌پاندنی سوڵتانی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی! بڕیار بوو ئاشتی‌و
سوڵح‌و سه‌فاو دیموکراسی به‌رقه‌رارکات، ئێستا خه‌ڵکی عێراق
له ماڵ‌و ووڵاتی خۆیاندا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو زیندانین.
نزیک به 6ملیۆن که‌س ئاوره‌بووه‌و هیچ ئه‌من‌و ئاسایشێک
نه‌ماوه. ئه‌مه مانای شکسته. چونکه مرۆڤایه‌تی ئیتر
ناتوانێ له‌مه بێده‌نگ بێت. ئه‌مریکا ده‌بێ ستراتیژی خۆی
وه‌رچه‌رخێنێت.
به‌دوای
ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر-هاملتۆندا بوو حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران(عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌و عومه‌ر ئیلخانیزاده)،
له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا به‌وهۆیه‌ی که
ئامانج‌و سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ستراتیژی ئه‌مریکا له
عێراق‌و ناوچه‌که هه‌ڵپێکابوو، به لووتبه‌رزییه‌کی سیاسی
سه‌رسووڕهێنه‌ره‌وه به‌لای ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی
سیناریۆی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق له ئێران‌یش
دانیشتبوون‌و کیسه‌یان بۆ کۆپی‌کردنی هه‌مان نوسخه‌و ستایڵی
کوردستانی عێراق له کوردستانی ئێران‌یشدا هه‌ڵدووری‌بوو.
بینیمان به چ ده‌ردێک چوون! قه‌یرانی سیاسی‌و حیزبی‌و
ڕێکخراوه‌یی به ڕاده‌یه‌ک دایگرتن‌و په‌رته‌وازه‌ی‌کردن
کۆنترۆڵی ڕێکخراوه‌کانیان له‌ده‌س‌دابوو. قه‌یرانه‌که
به‌ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری سلبی هاویشتبووه سه‌ریان زمانی
دیالۆگی سیاسی جێگا‌و به‌های نه‌مابوو له‌لای هه‌ردوو باڵی
هه‌ردوو لایه‌نی ناوبراو. کار گه‌یشته جه‌نگ‌و پێکدادان‌و
شه‌ڕه‌چه‌قۆو ته‌نانه‌ت چه‌کڕاکێشان له یه‌کتر! به‌جۆرێک
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌کێتی نیشتمانی نه‌که‌وتایه‌ته
به‌ینیان، ئه‌گه‌ری تراژیدیای به‌دواوه‌بوو. ڕێکخراوی چاک‌یش
هه‌ر ئه‌م ئه‌زمه‌و گێژاوه‌ی دوای بنبه‌ستی ئه‌مریکا
هه‌ڵی‌گرت‌و به‌م ڕۆژه‌ی گه‌یاند که ده‌یبینین.
به‌بڕوای من
ڕیشه‌ی قه‌یرانی ڕێکخراوی چاک له‌وێدایه که به کورتی ده‌ستم
له‌سه‌ری داناوه. نه له گه‌نده‌ڵی‌و نه له تاکڕه‌وی‌و نه
له به‌که‌م‌سه‌یرکردنی که‌سانێکدایه له‌لایه‌ن سه‌په‌رشتیار
یا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌ڕێزان کاک(رفعت
هه‌ڵه‌بجه‌یی‌و حاجی ئه‌نوه‌ر) باسیان کردووه کۆتایی
چیرۆکه‌که‌یه. بۆیه هه‌قه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که
له‌گه‌ڵ، یا له‌ڕیزی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا کار‌و هه‌ڵسووڕانیان
کردووه، ئه‌م ئاکامه قبووڵ بکه‌ن‌و خۆیان خه‌ریک‌نه‌که‌ن به
سه‌ره‌نجامه‌کانییه‌وه. من پێم‌وایه ئه‌مه‌ی ده‌یبینین
کۆتایی ئه‌و دیارده‌یه که ناوی چاک‌ی له‌سه‌ر دانرابوو.
به‌ڵام جیهان گه‌وره‌یه‌و جێگای هه‌مووان ده‌بێته‌وه. ئومێدی
سه‌رکه‌وتن بۆ دانه‌دانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌خوازم که ئه‌م
باسه‌ی من ده‌یانگرێته‌وه. وێڕای ته‌قدیرم بۆ تێکۆشان‌و
ماندووبوونیان.
4/10/2007
|