ڕێگه چۆڵكه‌ن هه‌ستنه سه‌رپێ٠
وا پێخه‌مبه‌ر بۆ هه‌ولێردێ
پێخه‌مبه‌ر مات و شیواوه
كه‌سی له گه‌ڵدانه‌ماوه
پێخه‌مبه‌ر دڵی پڕ خه‌مه
دۆستی نییه ئه‌م سه‌رده‌مه
پێخه‌مبه‌ر جلكی دڕاوه
زۆر ده‌رگای لێداخراوه
پێخه‌مبه‌ر سه‌ری هه‌ڵده‌گرێ
ده‌ڕواو ڕێگای هه‌ولێر ده‌گرێ
تا له هه‌ولێر پشووبدا
هه‌ولێر پڕه له نووری خوا
خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆنی پێخه‌مبه‌ریان لێدێ
وه‌ی كه‌بۆنی هه‌ولێر خۆشه پێخه‌مبه‌ر كه‌ی ئه‌گاته‌جێ
پیخه‌مبه‌ر هه‌ولێر ده‌كاته مه‌دینه
هه‌ولێر، هه‌ولێر، هه‌ولێر پایته‌ختی ئاینه
به‌ڵام یاران من ده‌ترسم پێخه‌مبه‌ر له هاتنی بۆ هه‌ولێر
په‌شیمان بێته‌وه
ئه‌م فرتوو فێڵه‌ی
مه‌لا
عه‌بدولخالق
بۆ ئه‌وه‌بێ هه‌ولێر شێخ زانای بیرچێته‌وه.
---------------------------------------------------------------------------------
تێبینی .ئیلهامی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه له
په‌یامه
خوێناوییه‌که‌ی
مه‌لا
عه‌بدولخالقه‌وه وه‌رگیراوه.كه له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له
نوێژكه‌ری ساده‌ی شاری هه‌ولێر خۆی گیڤ ده‌كاته‌وه‌و مژده‌ی
ئه‌وه ده‌دات كه پێخه‌مبه‌ر كه‌سی به‌ده‌وره‌وه نه‌ماوه‌و
دێت بۆ هه‌ولێر تا بحه‌سێته‌وه، سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه ئه‌و
خه‌ڵكه به‌ده‌م نوزانه‌وه به‌قسه هیچ و پووچه‌كانی مه‌لا
عه‌بدوڵخالق خه‌ریكه گه‌رمده‌بن و حاڵده‌یانگرێت. من خه‌می
ئه‌وه‌مه پێخه‌مبه‌ر به‌و كه‌تن و په‌تنه‌ی شێخ زانای هه‌ولێر
بزانێت یه‌ك ده‌قه نامێنێته‌وه.
|