ساتێک له ئاوابوون

هه‌ریار جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر  

 

 

ته‌مه‌ن ئازارێکه نابرێته‌و

هه‌رچه‌ند ده‌چمه ناو هاوکێشه‌کان

هیچ جۆره ناس نا مه‌یه‌ک نادۆزمه‌وه

ئه‌و هه‌ستێکی سووتاوی بێ دووکه‌ڵه

ئه‌ی دڵ شکاوه‌که‌م

چه‌ند ئه‌سته‌مه

سووڕانه‌وه‌ی ته‌مه‌نم له خه‌زانی دڵێکدا ته‌واو بکه‌م

چه‌ند ئه‌سته‌مه

یاده‌کان له‌ئاوابوون دابێت و

ئازاره‌کانیش ڕاستیه‌که‌و نابڕێته‌وه

ئه‌ی ئازیزم

له ده‌وری پێوانه‌یه‌ک دا خوول ده‌خۆمه‌وه

یادگاریه‌کانیش ساتێک له‌ئاوابوون ده‌نووسمه‌وه

تاخۆم له ژێر ته‌پ و تۆزی

عشقێکی لاسار ده‌بینمه‌وه

ئارام بگره ئه‌ی دڵ

ئه‌مه په‌پووله‌یه‌کی خواییه لێره‌وه له‌دایک ده‌بێت...

هه‌ر له‌دایک بوونیا

به‌ره‌و هه‌لدێری عشقێکی ئاواره ده‌فڕێ.

چه‌ند ڕه‌نگاوره‌نگه ئه‌م خۆشه‌ویسته‌م

له هه‌ر بۆنه‌یه‌ک به‌ڕه‌نگی گوڵێک خۆی ده‌نوێنێت

له‌ئاوا بونیشیا ئازارێکی بۆن داره

ئه‌ی خۆشه‌ویستم

چۆن توانیت

هه‌نگاوه‌کان ته‌نێ بۆ من به‌جێ بهێڵیته‌وه

له دووڕیانی ئه فسووناوی به‌جێم بهێڵی

که‌گوایه په‌یامی خواییم هه‌لگرتووه

یا منیش خۆشه‌ویستیم

له‌بۆشایی ئاسمانا

خۆی بۆ خۆی هه‌ڵده‌گه‌شێ

ئه‌ی دڵ شکاوه‌که‌م

لێره‌وه گۆرانیه‌کی حه‌زین بۆ تۆ ده‌چرم و

رووبه‌ری خۆشه‌ویستیم گه‌وره‌تر ده‌بێ

له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونیا

سه‌مای په‌پوله‌کان

بۆ مه‌رگی گوڵه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات

له‌قه‌راغ هه‌ر ڕووبارێک

چه‌ندین ووشه سۆزداره‌کان و

ڕه‌نگه گه‌رمه‌کانی تر

بۆ یه‌که‌م جار به‌خه‌مباری ده‌دۆزمه‌وه

به‌ڕه‌نگ و بۆنی تۆ ده‌یانناسمه‌وه

لێره‌وه شێوه‌ی عاشقێک ده‌ست پێده‌کات

هێور هێور ده‌خزێ

له ئاوێته‌بونتا به‌شێنه‌یی ده‌توێته‌وه.

 

           

 

05/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca