کرۆنۆلۆجیای شیعری کوردی

  جه مال هه ورامانی

 

به شی یه که م

 

به رایی

پێویسته له به راییدا ئه وه بڵێین که کیشانی نه خشه یه کی دیاریکراو بۆ شیعری تازه ی کوردی کارێکه توانایه کی زۆرتری گه ره که له و توانا یه ی من هه مه. ئه وه ش نه ک ته نها له به ر ئاڵۆزی و‌ فره ئاراسته یی شیعری کوردی به ڵکو به هۆی ئه وه ش که دانانی کرۆنۆلۆجیا پێویستیه کی حه تمی هه یه به سه نگو سووژنکردنی تیوره ئه ده بیه کان. من هه وڵ ئه ده م له م نووسینه دا ده نگه سه ره کیه کانی شیعری کوردی له سێ ده یه ی رابردوودا ده ستنیشان بکه م.

نه وه ی حه فتاکان

شیعری کوردی به و سته یل و فۆرمه تازه یه ی که ئێستا هه یه سه ره تاکه ی ئه گه رێته وه بۆ ئه و هه وڵه تا زه گه ریانه ی که له کۆتایی شه سته کان و سه ره تای حه فتاکانی سه ده ی ڕابڕدوودا هاتنه ئاراوه. هه ڵه یه کی میتۆدۆلۆجی ئه که ین ئه گه ر ئه و تازه گه ریه بگه ڕێنینه وه بۆ ته نها یه ک دوو ده نگی شیعری، به ڵکو ئه و پرۆسه ی تازه کردنه وه یه به ئاست و توانای جۆراو جۆرو به هه وڵی جیاوازی کۆمه ڵێک ده نگ پێی خۆی گرت. ئه مڕۆ له ناو ڕۆشنبیری کوردیدا کۆشینێکی زۆر هه یه بۆ ئه وه ی سه رجه م پرۆسه ی تازه کردنه وه ی شیعری کوردی بگه ڕێننه وه بۆ بزوتنه وه ی ڕوانگه که ئه وه ش جگه له وه ی به نا حه ق گه وره کردنی کۆمه ڵیک ده نگه و فرۆشتنی ئا یدیۆلۆجیایه به ئه ده ب جگه له وه ش بێمانا کردنی کۆمه ڵێک ده نگی تره که له ده ره وه ی روانگه کاری تازه کردنه وه و داهێنانیان کردووه . من به پێی توانای خۆم هه وڵ ئه ده م به سه ر ئه و حوکمه پيشوه ختانه دا باز به م و کرۆنۆلۆجیایه کی تازه  پێشکه ش بکه م جیاواز له و نه خشه یه ی تا ئێستا پێشنیار کراوه و تا راده یه ک ناوکۆییه کیشی له سه ره.

روانگه ییه کان کۆمه ڵێک ده نگ بوون که "ناسیۆنالیزمی" دواکه وتووی کورد پشتگیری ئه کردن، نه هه ر ئه وه بگره ڕوانگه ده ر هاویشته ی ئه و دۆخه نا سازگاره ی حه فتاکان بوو که سه رجه م بواره کانی ژیانی کولتوری ئێمه به شێوه یه کی دۆزه خی که وتبووه ژێر سێبه ری ئه و دۆخه سیاسیه ی "ناسیۆنالیزم" خولقانبووی. من به ته واوی بیرمه ئه وسا ووتارێکی زاڵ هه بوو که ووتارێکی شۆڕشگێڕانه ی حه ماسی بوو هه موو ده نگێکی شیعری که له ده ره  وه ی ئه و وتاره بوایه به ته واوی به ر نه فره ت ئه که وت، ناووناتۆره ی بۆ دروست ئه کراو هه ندێک جاریش به دوژمن و نایاری به ره ی گه ل ئه ژمار ئه کرا. له به رامبه ریشا ئه و ده نگا نه ستایش ئه کران که به باڵای شۆڕش و سه رکرده کانیا هه ڵیان ئه دا، ڕه نگه هه موومان باش پیاهه ڵدانه کانی  کاک شێرکۆ بێکه س و عه بدوڵڵا په شێو بۆ سه رکرده ی شۆڕش بارزانی وشیعره کانی جه لالی میرزا که ریممان بۆ خه باتی گه ل بیر بێت  دیاره ده نگێکی وه کو ڕه فیق سابیر ئه و کات له ژێر هه ژموونی ئه و ووتاره ناسیونالیستیه نه بوو به ڵام ئه ویش گیرۆده ی ئایدیۆلۆجیایه کی تر بوو که کۆمۆنیزم بوو، ئه و سه ره ڕای توانا شیعریه که ی به ڵام سه رقاڵی نوسین بوو بۆ حیزبی شیوعی و سه ر کرده شه هیده کانی. له ناو ئه و ژا وه ژا وه سیاسیه دا که س نه یتوانی و نه یویست چه ند ده نگێکی جوانی له با به ت له تیف هه ڵمه ت، ئه نوه ر قادر محه ممه د و جه لال به رزنجی ببیستێت که ئا ڵای تا زه کردنه وه ی دنیا بینی شیعری کوردی به ده ست ئه وانه وه بوو. ووتاری سیاسی کۆردی وه ک چۆ ن خه ون و خولیا تا که که سیه کانی ئینسانی ئیمه ی تا دوا ئه ندازه بێنرخ کرد ئاواش به میکانیزمی جۆراوجۆر هه موو ئه و ده نگه شیعریانه ی فه رامۆش کرد.

           

 

09/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca