( کیشه له‌وه‌دا نی‌یه جیاوازی مرۆڤه‌کان زۆرن یان که‌من ،
کێشه ئه‌وه‌یه که نه‌توانرێت
مافه‌کانیان بسه‌لمێنرێت .. بدرێت .. قبوڵ بکرێت ..! )
گه‌ر له
ڕووی مێژوویه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای ئێراق
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه خاوه‌نی چه‌ند
پێکهاته‌یه‌کی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی
سه‌ره‌کی‌یه و هه‌ر پێکهاته‌ش له جێ ژینگه‌و شوێنی جوگرافی
خۆیدا به‌رده‌وامی به‌ژیان ومانه‌وه‌و پاراستنی نه‌سڵی سروشتی
خۆی داوه . وه ئه‌م پێکهاتانه له هه‌ر سات و سه‌رده‌مێکدا
ململانێ‌ی شوێنی جوگرافی و کولتور‌و فه‌رهه‌نگ و زمان و مافی
میللی و ئایینی خۆیان کردوه و قوربانیان بۆ داوه و
تایبه‌تمه‌ندی پێکهاته‌ی خۆیان به سه‌ر ڕژێمه سه‌رتاسه‌ری و
دیکتاتۆره‌کاندا سه‌پاندوه .
وه
ڕژێمه شمولیه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێراق که له
سه‌ربنه‌مای مافی یه‌کسانی و گشتی پێکهاته‌کان و شۆڕش و
ڕاپه‌ڕینی خۆڕسکی کۆمه‌ڵگای ئێراق نه‌هاتونه‌ته بون ، وه
به دوور له خواستی خه‌ڵکی ئێراق و له ناکاو و له ئه‌نجامی
کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی و به ده‌ستی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی
کۆڵۆنیالی هاتونه‌ته سه‌ر حوکم و ده‌سته‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست
و ده‌وڵه‌ت و ڕژێمێکی سه‌رتاسه‌ری و تاک ڕه‌هه‌ندی و تاک
سه‌رۆکی به پێشێل کردنی مافی پێکهاته‌کانی دی‌ی ئێراق
پێکهێناوه . بۆیه ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تی سه‌رتاسه‌ری
ئێراق ، یه‌ک پارچه‌یی خاکی ئێراق و یه‌ک په‌رچه‌می یه‌ک
ئیداری و یه‌ک ده‌سته‌ڵاتی ئێراق دووربینیه‌کی باش بوه بۆ
داگیرکاران و کۆڵۆنۆنیالیه‌کانی ئه‌وسای ئێراق، بۆ ئه‌وه‌ی
له ڕێگای ئه‌و جۆره ڕژێمه‌وه به ئاسانی کۆنتڕۆلی ته‌واوی
ئه‌و وڵاته بکه‌ن ،تا کار و بار و به‌رخوردیان ته‌نها له
گه‌ڵ یه‌ک ده‌سته‌ڵات و حوکومه‌تدا یه‌کلا بکه‌نه‌وه ، تا به
زۆری به‌رژه‌وه‌ندی‌یه ئابوری و سیاسی‌یه‌کانیان بگه‌ن .
واته دروست بونی ڕژێمه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی ئێراق نه‌ک
نه‌یتوانیوه مافی پێکهاته‌کان به ده‌ست بهێنێت و مسۆگه‌ر
بکات به‌ڵکو وه‌سیله‌یه‌کی هێریش به‌ریش بون بۆ لێ
سه‌ندنه‌وه‌و بێبه‌ش کردنی پیكهاته‌کان له هه‌موو مافێکی
ئابوری و سیاسی و میللی و فه‌رهه‌نگی خۆیان تا ئاستی جینۆساید‌و
پاکتاو کردن و سڕینه‌وه . که هه‌ر ئێستا ده‌وڵه‌تی ئێران و
تورکیا و سوریا و ڕێکخراوه ئیسلامی و فاشیه‌کانی ئێراق
نمونه‌یه‌کی زیندوون .
گه‌ر
ئێمه زیاتر له تاک ده‌سته‌ڵات و تاک حیزبی ڕژێمی دڕنده‌ی
سه‌ربازی
به‌عس
ده‌ست پێ بکه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ، که له
سایه‌ی ئه‌م ڕژێمه‌دا هیچ ڕه‌هه‌ندێکی تری فکر و
بزاڤی
سیاسی
دی
نه‌ی ده‌توانی به ئاشکرا و به قانونی چالاکی بکات و خۆی به
کۆمه‌ڵگا بناسێنێت ، ده‌رگای له هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تاک
و کۆی تری جیاوازی کۆمه‌ڵگای عێراق داخستبو ، وه به دیکتاۆری
خۆی
توانێبوی هه‌موو بزوتنه‌وه‌و و ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئێراق
به تاکه فکرو تاکه سیاسه‌ت و تاکه سه‌رۆک و تاکه
به‌رنامه‌ی ناسێۆنالێزمی عه‌ره‌بی خۆی یه‌ک ڕه‌نگ بکات و دا
ببۆشێت .
وه
توانیبوی هه‌موو مافه تایبه‌تی و گشتیه‌کان له پێکهاته
جیاواز و نه‌گونجاو به ده‌سته‌ڵاتی ، زه‌وت بکات .
وه هیچ
میلله‌تێکی تر نه‌ک هه‌ر بۆی نه‌بو باسی مافی جیایی و میللی و
نه‌ته‌وه‌یی
و
ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی بکا ، به‌ڵکو به‌رنامه‌ی داهاتوی
پێش مه‌رگی ئه‌وه بوو که میلله‌تی
جیاوازی
دژی ده‌سته‌ڵات
له
ئێراقدا به ته‌واوی پاکتاو بکات و بسڕێته‌وه
،
به تایبه‌ت کورد جونکه کورد له هه‌موو ڕویه‌که‌وه نامۆ بوو
له‌و ده‌وڵه‌ته
.
ئه‌م
شێوازه شمولیه‌ی به‌عس ئێراقی کرده زیندانێکی گه‌وره بۆ
پێکهاته‌کانی که ده‌بوایه هه‌موو بۆ شکاندنی ده‌رگای ئه‌و
زیندانه ده‌ستیان له نێو ده‌ستی یه‌کدا بوایه ( تا
ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که )، وه به خواست و
داوای مافی تایبه‌تی خۆیانه‌وه .وه ئه‌م جۆره‌ی حوکم
بوه
هۆی دروست بونی بێزاری و ناڕه‌زایه‌تی
پێکهاته بێ به‌شه‌کانی
ئیراق ، له‌هه‌ناوی ئه‌م نه‌زم و نیزامه‌دا چه‌نده‌ها گروپ و
ڕێکخراو و حیزبی جیاوازی وه‌ک خۆی توند‌و ڕه‌ق هێنایه بون و
ده‌ستیان بۆ چه‌ک و جه‌نگ برد ، دژی ئه‌م ڕژێمه تێکۆشان و
خه‌باتیان کرد و خوێنیان ڕشت و قوربانیان دا ، به کورد و
عه‌ره‌به‌وه به ئه‌فکاره جیاوازه‌کانه‌وه به‌کۆمۆنیست و
ئیسلامیه‌وه ، هه‌ریه‌که‌شیان به مه‌هامی جیای خۆیانه‌وه
، بۆ نمونه عه‌ره‌به‌کانی شیعه بۆ شیعه‌یی خۆیان ، وه
ڕێکخراوه ئیسلامی‌یه‌کانی تریش له چه‌شنی ئیخوان و
وه‌هابیه‌کان و توندڕه‌وه‌کان بۆ ده‌سته‌ڵاتی ئایینی خۆیان و
به ئایین کردنی ئێراق تێده‌کۆشان ، نه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد
،
وه بزتنه‌وه‌ی میللی کوردیش بۆ ڕزگاربون له سته‌م و
چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و جیابونه‌وه‌و
ڕزگاربونیان
له
یه‌ک پارچه‌یی خاکی ئێراق
خه‌باتیان ده‌کرد
،
مه‌به‌ست بزوتنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی و قوربانی خه‌ڵکی بێ به‌ش و
سه‌ربه‌خۆی کوردوستانه نه‌ک (حیزبه‌کانی کوردوستان
،
چونکه ئه‌وانیش بۆ مه‌هامی تایبه‌تی و ده‌سته‌ڵاتی تایبه‌تی
خۆیان تێکۆشان
که
ده‌سته‌ڵاتی نا عادیلانه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو و
ڕۆشنه )
.
به
ڕوخاندنی ئه‌م ڕژیمه له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانی
ئه‌مه‌ریکا به ئیستیفاده کردن له به‌ره‌ی
سه‌ر به
هاوپه‌یمانان
و ناڕازی جه‌ماوه‌ر ، هه‌مووڕه‌نگه جیاوازه‌کان و
ڕه‌هه‌نده جیاوازه فکری و سیاسی و مه‌زهه‌بی و میللی‌یه‌کان
ده‌رکه‌وتن و هاتنه بۆشایی مه‌یدانی ده‌سته‌ڵاتی پێش‌و
و
نمایشی سیاسی خۆیان ده‌ست پێ‌کرد ، یه‌ک بون و هاوکاری و شه‌ڕ
و ئاشتی له نێوانی ئه‌م پێکهاته سیاسیه‌نه‌دا دروست بوو ،
سنوره جوگرافی‌یه‌کانیش له نێوانیاندا
جێگیر بو
وه
ده‌سته‌ڵاتی جیایی خۆیان تێدا دامه‌زراند
.
که‌سنوری جوگرافی عه‌ره‌ب و کورد که له مێژه‌وه دوو ناوچه‌ی
جوگرافی سه‌ره‌كی جودا بون ، که جیایی .. نه‌ته‌وه‌یی..
مه‌زهه‌بی ..زمان .. کولتور..
بنه‌مای
گرنگی ئه‌م دوو سنوره جۆگفرافیا مێژویی‌یه
جیاوازه بون
به
زه‌قی دهرده‌کوه‌ێت .
که
ئێستا له ژێر سایه‌ی دوو
ئێداره‌ی حیزبی_ سیاسی
میلیشیایی
جیاواز
دوو
ده‌سته‌ڵاتی جیاواز
ده‌ژین
به‌بێ ئاوێزان بون و تێكه‌ڵ بونی ڕاسته‌وخۆی
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و دینی ، که ئه‌م دوو ناوچه
جوگرافیا‌یه
هیچ هاو
به‌شیه‌ک
له نێوانیاندا نه‌بوه بێجگه له
یه‌ک ده‌سته‌ڵاتی سیاسی
،
یه‌ک هێزی سه‌ربازی
،
یه‌ک قائیدی سه‌رکوتکه‌ر
و یه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌پاوی هاوبه‌ش .
به
کۆتایی هاتنی
ئه‌م
ڕژێمه
هار و پاوان خواز و
تاک ده‌سته‌ڵاته‌ی
به‌عس و
سه‌دام
،
ئه‌و دیوار‌و چوارچێوه ترسناک و سه‌پاوه که سه‌رتاسه‌ری
ئێراقی داگرتبو
ڕما و
له‌م
هه‌ل ومه‌رجه
کراوه‌دا
،
میلله‌ت و پێکهاته جیاوزه‌کان ئیمکانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
مافه مێژوویی و سروشتیی‌یه‌کانیان
په‌یداکرد و تا به ته‌واوی ڕزگاریان ببێت و به ئارامی ژیان
بکه‌ن .
به‌ڵام
فکر
و سیاسه‌تی شمولی و
موتڵه‌قی
حییزبه ئیسلامی و فاشیه‌کانی عه‌ره‌ب و عه‌قڵی کورت و
ته‌ماعخوازی سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردیه‌کان بونه کۆسپ له سه‌ر
دروستبونی جیایی و سه‌ربه‌خۆیی پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کان ،
جارێکی تریش به ناوی دیموکراتی و په‌رله‌مانه‌وه بۆئێراق و
به ناوی وه‌حده‌ی ئێراقه‌وه نه‌یانهێشت پێکهاته‌کان
به مافی مێژوویی خۆیان بگه‌ن ! وه
جارێکی
تریش
ده‌یانه‌وێت ئه‌م وڵاته
یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک پارچه بکه‌نه‌وه
یه‌ک
ده‌سته‌ڵاتی
شمولی و سه‌رتاسه‌ری
تێدا پێکبهێنن ،
که مافی هه‌موو پێکهاته جیاوه‌زه‌کان
بکه‌نه
قوربانی پاراستنی تاکه مافی ناوه‌ندی (مرکز) ئێراق و
ناوه‌ندی ئێراق به پێ‌ی سروشتی پێکهاتن
و
چۆنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی پێکهاتنی
،
مافی
پێکهاته‌کانی تری نیو ئێراق چاو لێ
بکه‌ن
و
بپارێزن
، هه‌ر وه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌بینن که له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
ئێراقدا که نه‌ک هه‌ر ناوی کورد و کوردوستان به سه‌ر
زاریاندا نایه‌ت ، کاریش بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که کورد له مافه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی دوور بخه‌نه‌وه‌و جارێکی تریش به پاشکۆیی
بیهێڵنه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژێر په‌رچه‌می سه‌رتاسه‌ری
ڕه‌شی ئێراق .
ئێستا
وشه‌ی ئێراق ، کۆمه‌ڵگای ئێراق ، خاکی ئێراق ، ده‌وڵه‌تی
ئێراق ، ده‌سته‌ڵات له ئێراق ، له ژێر پرسیاردایه ؟
خه‌ریکه دابه‌ش بونه‌کانی جێگیر ببێت و ئێراق بگه‌ڕێته‌وه
بۆ سروشتی پێکهاته‌ی خۆی گه‌رهێزه شمولیه‌خوازه‌کان و
دیکتاتۆره‌کان و وڵاتانی ده‌ره‌وه و دراوسێکانی واز بهێنن .
له
ئێستاشدا گه‌ر ڕاپرسی گشتی بکرێت هیچ پێکهاته‌یه‌کیان
نایه‌نه‌وێت تێکه‌ڵ به یه‌ک بن ...! گه‌ر هه‌ر هێزێک له
ئێستادا بیه‌وێت ئه‌م پێکهاتانه بکاته یه‌ک و حوکومه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌شیان بۆ دروست بکات ، یان هه‌ر هێزێک مافی
جیایی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک نه‌سه‌لمێنێت ئه‌وا
ده‌بێت ڕێگای سه‌رکوت و دیکتاتۆری و سڕینه‌وه بگرێته به‌ر ،
په‌نا بردنیش بۆ ئه‌م ڕێگایه مانای دروست بونی شه‌ڕ و جه‌نگ(
شه‌ڕ و جه‌نگی ناوخۆیی نا ) به‌ڵکو شه‌ڕی بێ ماف کردن و
به ده‌ستهێنانی ماف و سه‌لماندنی مافی جیایی .
که‌واته
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و کێشه له نێو پێکهاته‌کان کۆتا بکرێت و
ئارامی بێته بون ده‌بێت مافه جوگرافی و ئابوری و سیاسی و
فه‌رهه‌نگیه‌کان بۆ پێکهاته‌کان بگه‌ڕینرێته‌وه و له
ئێستادا دیدو بڕوای یه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رتاسه‌ری و یه‌ک
پارچه‌یی و یکگرویی خاکی ئێراق له بیر بکرێت و
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ..!
24.07.2007
|