ووڵات چاوی لێمانه ده‌ریکه‌ین له
ته‌نگانه
ووڵات چاوی لێمانه ده‌ربکه‌ین لێ ی
بێگانه
بانگه‌وازی کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان له
نه‌رویژ
کوردستانیانی خۆشه‌ویست له هه‌رکوێیه کی ئه‌م دنیایه‌ن
شاراوه نیه کوردستانی به کۆڵۆنیالی ئه‌مڕۆی حکومه‌تی به
ناو دیموکراتی و عیلمانی تورکیا هه‌مان کوردستانی ژێرڕکێفی
ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، دوای شه‌ڕی چاڵدێرانی نێوان هه‌ردوو
ئیمپراتۆریه‌ت( عوسمانی و سه‌فه‌وی) ه و بۆیه بوونی
هه‌رێمێکی فیدراڵی له باکووری عێراق جێگای نیگه‌رانی حکومه‌تی
تورکیای پاشماوه‌ی 700 ساڵ ئیمپراتۆریه و به ئاشکراو به بێ
شه‌رم له ژێر هه‌ر ناو‌و بیانویه‌ك بێت له هه‌وڵی
به‌رده‌وام و دانه‌پچراون بۆ زینده به چاڵ کردنی حکومه‌تی
هه‌ر‌ێم و په‌رله‌مانه‌که‌ی که به‌تاکه مۆمی دیمکراتیه‌ت
داده‌نرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی تاریك دا،ئێمه له کۆمیته‌ی هاوکاری
پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان له ووڵاتی نه‌رویژ به
حکوومه‌تی تورکیای سه‌ربازی ده‌ڵێین حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی
هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردراوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی عێراقن، و
شه‌رعیه‌تیان له ده‌ستورو هه‌ڵبژاردنه‌کانی خه‌ڵکی عێراق به
ده‌ست هێناوه‌و، ده‌بێ حکومه‌تی تورکیای کۆلۆنیالیزم بزانێ
که عێراق ئیمرۆ له ژێر پارێزگاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه
کانه،که خودی تورکیا ئه‌ندامه تێیدا ،له‌شکرکێشی تورکیا بۆ
باشوربه بیانوی ڕاوه‌دوونانی پارتی کرێکارانی کوردستان ته‌نها
بیانوویه‌که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له ئازادی و دیموکراتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه
دابڕاوه‌کانیتی .کوردستانیانی باشوور چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نه‌بوون
له په‌ڕله‌مانی تورکیای موسڵمان و دراوسێ، بڕیاری له‌شکر
کێشیان بۆ ده‌ربکرێ؟ داوا له کوردستانیانی خۆشه‌ویست
ده‌که‌ین به ووردی هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌نگژه‌یه
بکه‌ن و کاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان که‌ن و هاو هه‌ڵوێست بن
له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کوردوحکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌یه‌که‌یان.
شه‌وی تاریکمان زۆر به‌ڕێکرد نامانه‌وێ دیسان به کابوسی
داگیرکه‌ران به‌خه‌به‌ر بێین
له هه‌ر چالاکی و پێش هاتێك ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
بژی کورد بژی کوردستان
شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان
کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان له نه‌رویژ
نه‌رویژ 18.10.2007 |