بانگه‌واز بۆ هاوکاری له گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری له نێو
میدیای کوردی‌دا.
له
دڵسۆزێکی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه، کۆمه‌ڵێک داوا‌و پێشنیار بۆ
دانانی پرۆژه‌یه‌کی گرنگ له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتژیکی
نه‌ته‌وه‌یی.
- بۆ هه‌موو تێکۆشه‌ران و کارلێهاتووانی زانستیانه‌ی
گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وتی پێشکه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌م له پێناوی
په‌رژه‌وه‌ندی ستراتێژی نه‌ته‌وه‌و وڵات.
- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئازاره‌کانی ده‌یانساڵه‌ی گه‌لی
کوردیان له کۆڵ گرتووه‌و بۆ سارێژکردنیان له هیچ هه‌وڵ و
خه‌باتێک کۆڵ‌یان نه‌داوه‌و ناوه‌ستن.
- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ساتێکیش له پێناوی خه‌ونی
نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی دابه‌ش کراودا ڕه‌نج‌و سه‌ختییان دیوه و
سه‌ریان خه‌م نه‌کردووه بۆ دوژمنان.
- بۆ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌ن و حیزب و رێکخراو و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که هه‌موو کات به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و
سه‌روه‌ری خاک و وڵاتیان لا گرنگتر بووه له هه‌ر
ئامانجێکیترو له‌و پێناوه‌دا خه‌بات و تێکۆشانیان کردووه و
هه‌وڵیان داوه.
به‌ڕێزان!
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، و کوردستان به تایبه‌تی، له‌م
کاته ناسکه‌دا له قۆناخی گواستنه‌وه‌دایه، به‌ره‌و
کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن پێناسه و پێکهێنانی مافه‌کانی مرۆڤ.
دیمۆکراسی و مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له زانست و زانیاری بووه‌ته
بایه‌خ و نیازێکی کولتوری- ئینسانی، وه شارۆمه‌ندی کورد
به‌ره‌و به‌دیهێنانی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به خه‌باتێکی گشتگیر‌و
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌پارێزرێ.
هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی، به‌س له ڕێگای پێشکه‌ش کردن و به‌ڕێوه بردنی
پرۆژه زانستیه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
- لێره‌وه و له ڕێگای ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه پرۆژه‌یه‌کتان
پێشکه‌ش ده‌که‌م، که هیوادارم به پیر داوا‌و
بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه بێن و له‌و باره‌وه ده‌ستمان بگرن بۆ
جێ‌به‌جێ کردنی.
بۆیه به پێویستم زانی که کۆمه‌ڵێک داوا‌و پێشنیاری کورت و
به نێوه‌ڕۆک له چه‌ند خاڵدا بخه‌مه پێش چاو به‌رێزتان بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین به پشتیوانی هه‌موو لایه‌نێک، کاره‌کانمان
سه‌رکه‌وتووتربێت و هاوکاری وه‌رگرین.؛
1- دروستکردنی پردێکی پێوه‌ندی، به مه‌به‌ستی لێکگه‌یشتن و
کرانه‌وه‌ی ڕیگای دیالۆگ، به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و کراوه.
2- گه‌شه پێدانی ئه‌زموون و چالاکییه‌کانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی
کوردی، به تایبه‌ت له بواری کلتوری، مه‌ده‌نی، زانستی، وه
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیارده ناپه‌سه‌ندو کۆنه زیان
به‌خشه‌کان.
3- پێکهێنانی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، * هه‌وڵدان بۆ نزیک
کردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ، * کاڵکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی باوک
سالاری به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، *
بڵاو کردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری گشتی له نێوان هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زدا و ده‌ستنیشانکردنی خاڵه گرنگه‌کانی به‌ربه‌ست له‌م
ڕێگایه‌دا.
4- پێکهێنانی متمانه‌یه‌کی گشتی له نێوان میدیای کوردی‌دا و
که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌کتر بۆ کارکردن له سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
5- به‌شداری کردنی که‌سانی شاره‌زا له بواره
جۆراوجۆره‌کاندا، بۆ هاوکاری له بواری ئاماده‌و پێشکه‌ش کردنی
به‌رنامه‌ی تۆکمه‌و زانستی له پێناوی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.'
مه‌به‌ست لێره ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتژی نه‌ته‌وه‌یی و
خاک و وڵاتی کوردانه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه ناسکه‌دا بتوانین
له‌و ئاسته‌م و ته‌نگه‌ژانه ڕزگارمان بێت و له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی، فه‌رهه‌نگی میدیایی، کولتوری، سیاسی،
زانستی‌دا، بگه‌ینه ئاستی پێویست و چیتر دوژمنان و
داگیرکه‌ران نه‌مانکه‌نه قوربانی پلان و ئامانجه‌کانی خۆیان.
ئه‌و پێشنیار‌و داواکاریانه‌ی که له به‌رده‌ستتاندایه وه‌ک
ڕوون و ئاشکران هاوکاری و هاریکاری ماڵی و مه‌عنه‌وی و پشتگیری
پێویستن که هه‌رکام به هه‌ر جۆرێک ده‌کرێت و ده‌گونجێت له
ڕێگای پێوه‌ندی گرتن و پێوه‌ندیه‌کانه‌وه جوابی پێویست
بده‌نه‌وه، با هه‌موو لایه‌ک هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ین
له‌و پیناوه‌دا.
پێم خۆش بوو ئاگادارتان بکه‌م که من بۆ خۆم پێوه‌ندیم به
زۆرلایه‌نی که‌سایه‌تی شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی گرنگ له
بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا وه هه‌روه‌ها پێوه‌ندیم له گه‌ڵ
لایه‌نی حکومی، حیزبی، سیاسی، میدیایی کوردی کردووه که
هه‌موو لایه‌ک به خۆشییه‌وه وێڕای جیاوازی فکری سیاسی...،
له سه‌ر پرۆژه‌و ئامانجه‌که کۆکن.
بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه:
1- پێویستمان به " سایت" ماڵپه‌ڕێکی ئینترنێتی هه‌یه هه‌موو
ئه‌و شتانه له خۆی بگرێت که له نێوه‌ڕۆکی پرۆژه‌که‌دا
ئاماژه‌ی بۆ کراوه.
2- ساتێک له پرۆگرامی ته‌له‌فزیونه کوردیه‌کان، له ئوروپا
ته‌رخان بکرێت بۆ گفت و گۆو باس له هه‌موو لایه‌نی کێشه
هه‌ڵواسراوه‌کان به هه‌موو ڕووه باو و ناباوه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌که‌مان له چوارچێوه‌ی ئوسوڵ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا،
وه ئاسانکاری بکرێت بۆ داهێنانێکی تازه‌گه‌ری و پێشکه‌وتوو
له پێناوی گه‌شه پێدان و ' گه‌شانه‌وه‌ی ژێڵه‌مۆی ژێر
خۆڵه‌مێشی کوانووی کورده‌واریمان'.
له گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاس.
مــــــــه‌هدی فــــــــــه‌تاحی
E-mail:
rojgar_40@hotmail.com
|