مارکس ده‌ڵێ (ڕووداوه‌کان دووباره نابنه‌وه،ئه‌گه‌ر ڕووش بدا
به شکلی عه‌ره‌زی ده‌بێت).
باسه‌که ده‌هێنمه‌وه سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی ئێران و
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان
جا به هه‌ر چ ناوێکمانه‌وه بێت . به نسبه‌ت کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی ئێران که دوا تر بوونه پارتی کۆمه‌نیستی
ئێران ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێستاشیان
بۆ دۆخی جارانیان ، واته کۆمه‌ڵه به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
. قسه له سه‌ر ناوه‌رۆک ده‌که‌ین نه‌ک ناو . باشیشه به
نسبه‌ت کوردی ڕۆژهه‌ڵات ، ناوی کۆمه‌ڵه هه‌ر ماوه جا هه‌ر
پاش گرێکی بۆ دانرابێ ئه‌میان باس و خواسی بابه‌ته‌که‌ی من
نیه . بۆ خۆشمان ، به هه‌ر ناوێکه‌وه بێت (کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی
لینینی ، کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان ، ئاڵای شۆڕش )،
گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان ئاسا هه‌مان ڕێچکه‌ی
مێژووییمان به هه‌ندێ جیاوازیه‌وه به‌ڕێ کردووه .
لێره‌دا ده‌مه‌وێ هه‌لوێسته‌یه‌ک له سه‌ر گۆته‌که‌ی مارکس
بکه‌م که ده‌ڵێ ڕووداوه‌وکان ته‌نیا به شکلی عه‌ره‌زی خۆیان
دووباره ده‌که‌نه‌وه . نمونه‌که‌ش به ئاڵای شۆڕشی له مه‌ڕ
خۆمان و
ئێستاکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێران ده‌هێنمه‌وه
.
ساڵ، ساڵی 1984 و به سه‌ره‌وه‌یه . ئینشقاقی نیوه چلی ئالای
شۆڕش بووه ئه‌مری واقیع و جودا بووینه‌وه‌و نه‌فه‌ره‌کانمان
زۆرین که‌مین ، شه‌رت زۆرینه نیه ،به‌لکو ناوه‌رۆکه ، خۆمان
له زێوه‌ی دیوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات (ئێران ) بینیه‌وه . که باس
و خواسه‌کانی ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌گێڕمه‌وه‌و به‌راورد له گه‌ڵ
ئێستای هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی ئێران ده‌که‌م که ئێستاکه‌له
کوردستانی باشوورن، یان ڕوونتر بڵێم یه‌کیه‌تی به مه‌رجینه‌ی
خۆی داڵده‌ی داون و بڕه کۆمه‌کیشیان ده‌کات ، وا ده‌زانم هه‌ر
ئێستانه‌کێیه . باشه یه‌کیه‌تی ئه‌و جه‌ماعه‌ته
ده‌حه‌وێنێته‌وه با به مه‌رجاویش بێت ،که پێشتر واته
سه‌رده‌می هه‌شتاکان ئه‌ونده زه‌وقی پێیان نه‌ده‌هات و
ناوناوه‌و له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانیانه‌وه تۆمه‌تی
ڕادیکاڵانه‌یان واته زێده شۆڕشگێری ده‌درایه پاڵ و به‌ڵام
به قه‌ناعه‌تی خۆم رق و قینه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می قیاده‌کانی
یه‌کیه‌تی زیاتر له ڕقی ئه‌ویان بوو که تیورو بانگیشه‌کانی
ئه‌وان دزه‌ی بۆ ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی
کوردستان و یه‌کیه‌تی کردبوو و ئه‌وانیان به مه‌ترسی له سه‌ر
دوا ڕۆژی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیانیان داده‌نا ، به‌ڵام ئێستاکه
ئه‌و مه‌ترسیه ڕه‌ویته‌وه‌و ،ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش یان ڕوونتر
بڵیین درێژه کراوه‌کانیان ئێستاکه له ڕوی کرداریه‌وه
پڕاکتیزه‌کانیان ئه‌وها که‌وتۆته‌وه که یه‌کیه‌تی یان ڕوونتر
قیاده‌کانیان پێیانه‌وه نیگه‌ران نابن ، هه‌ر بۆیه‌شه دوو دڵ
نینه له کۆمه‌ک کردنیان .داوای لێ بووردن ده‌که‌م که ناوه
ناوه له ناوه‌رۆکی باسه‌که‌م ده‌رده‌چم ، به‌ڵام ناچاریشم
،چونکه په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌مه‌وه هه‌یه . خوڵاسه
ئێمه‌ی ئاڵای شۆڕش یه‌ک فلیسیشمان بۆ شاهێدی له جمهوری
ئیسلامی وه‌رنه‌ده‌گرت . وه‌ک ئازوقه پارتی دیموکراتی
کوردستان ئه‌رزاقێکی بمره بژیه‌یان پێ ده‌داین له ناویان
گۆشتی که‌نغریشی تێدابوو که ئێستا‌و ئێستاشی له گه‌ڵدابێ که
ده‌که‌وینه باس و خواسه‌کانی پێشینه‌مان ، وه‌ک بنیشته زاره
ده‌ی ڵێین و ده‌یڵێینه‌وه‌و له بیرمان ناچێت . بۆ ماوه‌یه‌کی
کورتیش ڕۆژی یه‌ک کاتژمێر ڕێگایان پێ ده‌داین له
ئێزگه‌که‌یانه‌وه به ناوی ئاڵای شۆڕش قسان بکه‌ین ،زۆری
نه‌برد ،بڕیان هۆکاره‌که‌ی نه‌زانرا به‌ڵام پێ ده‌چوو سازشێکی
پارتی و یه‌کیه‌تی بووبێ که پارتی ئێزگه‌که له سه‌رمان ببڕێ
،یه‌کیه‌تیش مه‌رجه‌کی پارتی جێ به‌جێ بکه‌ن . حیزبی شوعیش
جار‌و بار به هه‌نده‌ک له کۆنه چه‌که‌کانیان به ژماره‌یه‌کی
هه‌ره که‌مه‌وه لێمان ده‌هاتنه پێشه‌وه‌و به‌س . بۆ کۆمه‌کی
پاره‌ش هیچ . کورد ده‌ڵێ : شه‌ڕ له ده‌ستبه‌تاری باشتره .
ئه‌و مقوله‌یه بزه‌بت له سه‌ر ئێمه‌ی ئاڵای شۆڕشی ئه‌و
سه‌رده‌می و کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانی ئێستاکه موتابیقه به هه‌ندی
جیاکاری بچووکه‌وه ، واته ئێمه‌ی ئاڵای شۆڕش به مه‌فارزی
بچووک بچووکه‌وه خۆمان ده‌گه‌یانده قووڵایی کوردستان و که‌م
و زۆر هه‌نده‌ک چالاکی سیاسی و چه‌کداریمان ده‌کرد ، به‌ڵام
له‌وانه‌یه یه‌کیه‌تی ئێستاکه ئه‌و ڕیگایه به کۆمه‌ڵه‌ی
ئێران نه‌ده‌ن که ئه‌و جۆره چاڵاکیانه بنوێنن . ئه‌وانه بێ
ئیشن ئه‌مه‌ش هه‌روابووین . ئه‌مان جه‌ماعه‌ت جه‌ماعه‌تێنه ،
ئه‌مه‌ش هه‌ر وابووین . به گوێری ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له
ڕێنیسانسه‌وه باس ده‌کرێ ، کۆمه‌له‌ی وانی ئێستاکه له له
زۆرایه‌تی و که‌مایه‌تی خۆیان ده‌بیننه‌وه . که‌مایه‌تیه‌کی
وشیارو زۆرایه‌تیه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی . سه‌رده‌می ئێمه‌ش هه‌موو
بیر‌و ڕا جیاوازه‌کانی تێڕوانینه‌کانی مارکسیزم لینینزمان
تێدابوو له‌و په‌ڕی یه‌مینه‌وه تا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی
یه‌ساره‌وه . هه‌مان بوو خه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانی پێ باش بوو،
هه‌مان بوو له بابه‌تی خۆشمه‌وه ئه‌گه‌ر چی به تومه‌تی
نزیکیمان له حیزبی شوعیه‌وه پێ تاوان بار ده کراین ، به‌ڵام
خه‌تی شه‌هید ئارام بووین . هه‌مان بوو له ناوه‌ڕاست بوو نه
کۆمه‌ڵه‌ی ئێران بوو به ته‌واوه‌تی ،نه شوعی و خه‌تی
ئارامیش. وه‌ک ئه‌لقه‌یه‌کی کورت کراوه له دانیشگا
ده‌چووین. وه‌ک ده‌ڵێن دانیشگا کورتکراوه‌ی کۆمه‌ڵگایه ،
واته هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگای تێدا کورت
کراوته‌وه ، ئێمه‌ش له‌و نزیکانه‌وه بووین .ئه‌و سه‌رده‌می ،
سه‌رده‌می تێزه جیاوازه‌کانی مارکسیزم بوو ، ئێمه‌ش ڕیک وا
بووین. له خه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه تا ده‌گاته چین و ئه‌لبانیاو
چه‌پی نوێ . واته له‌و په‌ڕی یه‌مینی چه‌په‌وه‌و تا
ده‌گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی یه‌ساریه‌وه ، له ناو ڕیزه‌کانی
ئێمه ده‌بینرا . به‌ڵام هه‌لو مه‌رجی ئێستا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی ئێران جۆرێکی تره . زۆرتر خۆی له‌وه
ده‌بینیته‌وه کاخوانه‌کینێ وه‌ک پیشان درێژه به خه‌باتی
چه‌کداری بدرێ ، یان خه‌باتی سیاسی بکرێت . له ناویشیانه‌وه
وه‌ک ئێستانه‌کینێی ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی باس و
خواسه‌کانیان له مه‌ڕ چاکسازی و شتی تری له‌و بابه‌تانه
ده‌کرێ .ده‌نگ و باسه‌کانی ئێستای کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه
به‌وه‌وه باس ده‌کرێ که شه‌ڕه چه‌قۆ و پڕدانه یه‌کترو
شه‌ڕو شۆڕو یه‌کدی بریندار کردن و جنێوی ناشیرین به یه‌کتر
دان ، به‌رده‌وامه له ناویانه‌وه‌و ناو ناوه‌ش هێزه‌کانی
یه‌کیه‌تی به ناوی ڕێگه‌گرتن له‌و کاره قیزه‌وه‌نانه خۆی تێ
هه‌ڵده‌قورتێنێ ، وه‌ختی خۆی له ناو ئێمه‌ش هه‌ر وه‌هابووین
. بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا دوو نمونه‌تان له سه‌رووی
ده‌یان ڕوداوی له‌و بابه‌تانه بۆ دێنمه‌وه، به‌وه‌ی وه‌ک
کورد ده‌ڵێ شه‌ڕ له ده‌ستبه‌تاری باشتره :
عیمادی له بابه‌ت خۆمان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئێستای
یه‌کیه‌تی و وه‌زیری نیشته جێ بوون . له حکومه‌تی سولێمانیش
جێگری عومه‌ر فه‌تاح بوو .
من بۆ خۆم به‌و ماندوبونه‌وه‌مه‌وه، که به مه‌فره‌زه بۆ
ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ له کوردستان بووم و به ئێواره
دره‌نگێکه‌وه گه‌یشتمه زێوه‌و له ژووری به‌کر خۆشناو و
عه‌لی عومه‌ر ناسراو به عه‌لی سوێدی و هه‌نده‌ک پێشمه‌رگه‌ی
تری هه‌ولێریشی لێ بوون . خوڵاسه هێشتا ماندووبوونم
نه‌حه‌سابۆوه مه‌جموعه‌یه‌کی زۆر له هاوڕێیانی هه‌ولێرو
ژماره‌یه‌کی که‌میش نه‌بوون له هاوڕێیانی سولێمانی تێم ئاڵان
و به پێکه‌نینه‌وه ده‌یان گۆت جه‌ماعه‌تی
ئیمپریالیه‌کان(به‌و که‌سانه‌یان ده‌گوت که یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌تی پێشویان پێ ئیمپریال یان سۆسیال ئیمپریاڵ بوو و
پارته کۆمه‌نیسته‌کانی سه‌ر به‌و تێزه‌شیان له بابه‌ت پارتی
کۆمه‌نیستی عیڕاقی و توده‌ی ئێرانی پێ ته‌حریفی بوون ) به
تومه‌تی نه‌فت و به‌تانی دزینه‌وه،عیماد ئه‌حمه‌دیان
خستۆته سجن و به‌زمیش بۆ به‌یانی خۆشتر ده‌بێت،چونکه ده‌بێ
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر عیماد بکه‌ین و له ئاڵای شۆڕش ده‌ری
که‌ین . به هه‌رحال من به‌هێمنی ته‌عامولم له گه‌ڵ
ڕووداوه‌که کرد‌و تێش گه‌یشتم که مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و به‌تانی
ته‌نیا بۆ بیانۆ پێ گرتنه ،چونکه ، ده‌مزانی عیماد ئه‌حمه‌د
پێش ئه‌وه‌ی من بچم بۆ مه‌فره‌زه له گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌تانه
مویان به به‌ین وه‌نه‌ده‌چوو و له ڕووی فکریه‌وه هه‌ردوو
لایان تێڕوانینه‌کانیان له بیروبۆچوونه‌کان عه‌بدوڵای
موهته‌دی ئه‌و کات ده‌چوو ، ئاگاشم له‌وه هه‌بوو که عیماد
ده‌یه‌ویست سه‌نگه‌ره‌که له به‌ره‌ی ئیمپریالی بگوازێته‌وه
بۆ هێڵی مام ناوه‌ند، ئه‌وانیش پێیان ناخۆش بوو و
ده‌یانه‌ویست ته‌شقه‌ڵه‌ی پی بکه‌ن و تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌گه‌ر
له به‌ر جه‌ماعه‌تی هه‌ولێر نه‌بوایه ، هه‌رچی بیانویستبایه
ده‌یان توانی له گه‌ڵی بکه‌ن . به‌ڕاستیش من به شه‌خسی خۆم
نه‌بوایه ته‌ئسیرم له سه‌ر جه‌ماعه‌تی هه‌لێر کرد‌و وام لێ
کردن که نابێ خۆیان بده‌نه پاڵ بڕیاری ده‌رکردنی عیماد له
ناو ئاڵای شۆڕش ئه‌گینا ئه‌وان پێیان خۆش بوو ، هه‌قیشیان بوو
چونکه عیماد کابرایه‌کی خۆشه‌ویست نه‌بوو له لایان .
به‌کورتیه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌که کراو ڕووناک خانی خێزانی پێشتری
مه‌لا به‌ختیارو جه‌ماعه‌تێکی سولێمانی و ته‌واوی
خانه‌قینیه‌کان وایان ده‌زانی ئێمه له دژی عیماد بڕیار
ده‌ده‌ین . که شته‌کان به پێچه‌وانه که‌وته‌وه ئه‌وان به
موفاجه‌ئه‌یان زانی و مورتاج بوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه‌وه .
کورتیه‌که‌ی عیمادمان له سجن ده‌رهیناو به دوایه‌وه بازاڕی
سیاسی ناومان بووه جۆرێکی تر . منیش که ئه‌و ڕایه‌م ده‌ربڕی
له به‌ر دوو شت بوو له لایه‌که‌وه پێم وابوو به‌ند کردنی
هه‌ر هاوڕێیه‌ک له سه‌ر ڕێبازی فکری کارێکی ناڕه‌وایه
،دووه‌میش ئه‌و کوڕه مادامه‌کینێ له به‌ره‌ی ئیمپریالیه‌کان
هاته ده‌رێ با مام ناوه‌ندیش بێت به‌ڵام هه‌ر ده‌کا نزیک
بوونه‌وه‌ی له خه‌تی شه‌هید ئارام . ئه‌گه‌ر چی له
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و کات به خه‌تی مام ناوه‌ندیان ده‌گوت
ئینتیهازی . به دواشیه‌وه ئه‌و ناوه ئه‌وڕۆشی له گه‌ڵ دابێ
به عیماد وه‌نوساوه‌و لێی نابێته‌وه . ڕه‌نگه ئێسته له‌و
کابرایه بپرسی شه‌رمی به‌خۆ بێت لێدوان له سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه بکات، له‌وانیه خۆشی لێ گێل کات، بڵێ به‌بیرم
نه‌ماوه . به‌ڵام من بۆ شاهێدی ده‌ڵێم و ده‌ڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر
له به‌ر براده‌رانی هه‌ولێر نه‌بوایه به نه‌زمی یه‌کیه‌تی
عیماد له‌و کاتیه‌وه فت کرابوو و چاوی به دونیای سیاسه‌ت و
مه‌سئولیه‌ت و مه‌سئولیه‌ت کاری نه‌ده‌که‌وته‌وه
(که ده‌ڵێم به نه‌زمی یه‌کیه‌تی ،چونکه ئه‌وان وشه‌ی فت
کردنیان بۆنه‌یارانی خۆیانه‌وه خسته ناو بازاڕی سیاسی و
ئێستاشی له گه‌ڵ دابێ ئه‌و وشه‌یه له‌ناویان ڕه‌واجی ماوه)
. زۆر جار که چاوم به کۆنه ئاشه‌کان ده‌که‌وێ و باسوو خواس
دێته‌وه گۆڕێ ده‌ڵێن کورسی چاوی عیمادی قه‌پات کردووه‌و
هه‌ربراده‌رێک به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هاوتای خۆی بوون له
سه‌رده‌می ئاڵای شۆڕش ، یه‌کسه‌ر به یه‌ک دوو وشه به کورتی
له گه‌ڵیان ده‌بڕێنێته‌وه‌و پێیان ده‌ڵێ ئه‌مه زوو خۆمان له
ناو به‌له‌مه‌که قایم کرد‌و شوێنی خۆمان کرده‌وه‌و
به‌له‌مه‌که‌ش پڕ بووه‌و چیتر هه‌ڵناگرێ و هه‌ر نه‌فه‌رێکی
تریش بخه‌ینه ناویه‌وه به‌له‌مه‌که نقوم ده‌بێو ئێمه‌ش له
گه‌ڵی ده‌خنکێن و کاری وه‌هاش قبووڵ ناکه‌ین .ماناکه‌ی ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ پێویستیمان به ئێوه نه‌ماوه .
نمونه‌ی دووه‌میش دره‌نگه شه‌و بوو وا بزانم دوو هه‌فته به
سه‌ر ڕوداوی یه‌که‌م تێپه‌ڕی بوو . یه‌کسه‌ر خوشکه ڕووناک
هاته لام و گوتی کاک مه‌هدی عیماد و خانه‌قینیه‌کان له گه‌ڵ
ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی که پێشتر عیمادیان گرتبوو که‌وتونه‌ته ناو
یه‌که‌وه‌و ئه‌گه‌ر لێکیان نه‌که‌نه‌وه یه‌کتر که‌ل و کڕوم
ده‌که‌ن . به هه‌قیقه‌تیش که من‌و هه‌ندێ له هاوڕییانی
هه‌ولێرو سولێمانی له گه‌ڵ ڕووناک خانه‌وه چوینه ناویان
هه‌ردو لایان بتڵیان له سه‌ر یه‌کتر کێڵ کردبۆوه‌و پیسترین
جنێویان به یه‌کتر ده‌دا . من و براده‌ره‌کانیش یه‌کسه‌ر
پاڵمان پێوه نان و له یه‌کتریانمان دوور خستنه‌وه‌و پێم گوتن
توخوا شڕو شکلی ئێوه‌و به‌و هه‌لس و که‌وته‌تانه‌وه به
شوعیه‌کان ده‌ڵێن ته‌حریفی و خۆتان پێ له هه‌موو که‌سێ
کۆمه‌نیست تره‌و به که‌یفی خۆشتان ناو و ناتۆره بۆ ئه‌م و
ئه‌و ده‌دۆزنه‌وه، به‌و وه‌زعه‌تانه‌وه شتی واتان لێ
ده‌وه‌شێته‌وه . دیار بوو عیماد هه‌ناسه‌یه‌کی هاته‌وه به‌رێ
و زۆری پێ خۆش بوو که ئێمه چووین لێکمان کردنه‌وه . چونکه
وه‌ک پێشتریش پێم گوتن له به‌ر جه‌ماعه‌تی هه‌ولێریه‌کان
نه‌بوایه ،سولێمانیه‌کان ئه‌وانه‌ی له سه‌ر خه‌تی ئیمپریالی
حساب ده‌کران ئه‌و حیسابه‌یان بۆ عیماد نه‌ده‌کردو پێی
ده‌وێران ،ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه شجنیان نه‌ده‌کرد . پاش
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له جه‌وله بووین پشکۆ و مه‌لا به‌ختیارو شێخ
عه‌لی له سجنی یه‌کیه‌تی به‌ریش ببون و ئه‌و کات پشکۆ
گه‌ڕابۆوه زێوه‌ی ناو جه‌ماعه‌تی که‌چی عیماد به واسته‌ی
هه‌ولێریه‌کان و وه‌ستا فه‌تاحی ڕه‌حمه‌تی که کوڕه پلکی من
بوو و پاش ڕاپه‌ڕینیش بووه پارتی و ده‌وریشی وه‌رگرت، توانی
شه‌ڕعیه‌تی ئاڵای شۆڕش له بن ده‌ستی جه‌ماعته‌کانی تر
ده‌ربینێ و ته‌سلیمی عیماد بکات. که مه‌لا به‌ختیاریش
هاته‌وه یه‌کسه‌ر عیماد له گه‌ڵی کردیه ململانێ ، جا نازانم
یه‌کیه‌تی له بنه‌وه ئه‌و کاره‌ی پی ده‌کرد یان شتی تری له
پشته‌وه بوو . خوڵاسه له کاتی ڕاپه‌ڕین ئاڵای شۆڕش بوون به
سێ کوتله . یه‌کێکیان مه‌لا به‌ختیار ، ئه‌وی تریان کاک سالار
سێیه‌میشیان عیماده ئه‌فه‌ندیه‌که‌ی ئێمه بوو و هه‌رسێ
لاشیان ئه‌گه‌ر چی حه‌زیان له چاره‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
جه‌ماعه‌تی قادر عه‌زیز نه‌ده‌کرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو یه‌کیه‌تی خۆیان له ناو ئه‌وانه‌وه
بینیه‌وه . بۆ خۆشم له ناویان ده‌رهاتم و له‌و کاتیه‌وه
تاوه‌کو ئێستا وه‌ک نوسه‌رێکی بێ لایه‌ن کاری خۆم ده‌که‌م و
بێلایه‌نیشم پاراستووه .
ئێمه‌ش خه‌تاوی خۆمان بوو، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ئێرانیش
هه‌روا . پاش ڕوخانی شا جولانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و چه‌کداری
به‌هێز که‌وته ناو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات . حیزبی دیموکڕات
به‌هێز بوون ،کۆمه‌ڵه‌ش هه‌روا و هه‌ردولاشیان خاوه‌ن
ژماره‌یه‌کی چه‌ند هه‌زاری چه‌کداری بوون و ناوچه‌ی ڕزگار
کراوی فراوانیشیان له بن ده‌ست دابوو و له ڕێگه‌ی شه‌ڕی
عیڕاق ،ئێرانیشه‌وه ،ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێز بوون و سقڵی
جه‌ماوه‌ریشیان تا بڵێیت فراوان بوو . به‌ڵام نه‌یان زانی
وه‌به‌رهه‌می بێنن و له جیاتی ئه‌وه‌ی له ناو خۆیان
به‌ره‌یه‌کی سیاسی و چه‌کداری پێک بهێنن و له یه‌ک سه‌نگه‌ر
له دژی مه‌لاکانی ئێران که ئه‌و کات هێشتا خۆیان نه‌گرتبوو ،
بجه‌نگێن . ئه‌و شتانه‌یان هه‌ر هه‌مووی به شه‌ڕی براکوژی
گۆڕیه‌وه‌و به هۆشیه‌وه وه‌ده‌ر نران و حالیان که‌وتۆته
ئه‌و باره‌ی ئێستایان که به هه‌ردولایان 100 ئه‌وه‌نده‌ی
جاران بچوک بوونه‌ته‌وه‌و ئینشقاق به دوای ئینشقاق له ناویان
ڕوو ده‌دا . وا بزانم حیزبی دیموکرات ئینشقاقی سێیه‌میشی
ته‌واو کرد‌و کۆمه‌ڵه‌ش پاش شه‌ڕه جون و ئاژاوه‌ی نێوانیان هی
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا، گێبیستی ئه‌وه بووم که ئه‌و
جه‌ماعه‌ته‌ی ناوی چاکسازی و چه‌پیان له‌خۆناوه له
قیاده‌که‌ی عه‌وبدوڵا مه‌هته‌دی جودابونه‌ته‌وه .ئه‌مه‌ش
له‌وان باشتر نه‌بووین . شه‌ڕی ئێران عیڕاق وا ته‌نگی به
سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی نابوو له هه‌ر که‌سێکت بپرسیبایه
،ده‌یان گۆت زۆری نه‌ماوه بڕوخێ . پێشمه‌رگه‌و ملیشیاتی
چه‌کداری هی هه‌موو پارته‌کان وه‌ها فراوان ببوو ، له
ڕێگه‌یه‌وه ڕژێم کۆنتڕۆڵی خۆی له قه‌زاو ناحیه‌و شاره‌کانیش
له ده‌ست دابوو . ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌لک و ڕووتێکردنی
فیراری سه‌ربازی بۆ ناوچه ئازاد کراوه‌کان و بوونی هه‌ندێکیان
به پێشمه‌رگه ، بۆ ڕژێم به‌ڵایه‌کی تر بوو . ده‌توانم بڵێم
ئه‌و کاتی ژماره‌ی چه‌کداری حکومی له جاش و جه‌یشی شه‌عبی
ئه‌وه‌نده که‌م ببۆوه هه‌ر نه‌بێتن و ئه‌وی ماشبۆوه ناوه
ناوه له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای ئه‌وه دابوو که په‌یوه‌ندی له
گه‌ڵ شۆڕش بکات . به‌ڵی کوردی لای ئێمه‌ش وه‌ک لای ئێوه ئه‌و
باره گونجاوه‌ی بزاڤی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کاتیان به شه‌ڕی
ناوخۆ گۆڕیه‌وه . خۆ کاره‌ساته‌کانی لای ئێمه ئه‌گه‌ر له
به‌ر شه‌ڕی که‌نداو و ڕاپه‌ڕینی 1991 و ئه‌و دوایه‌ی هاتنی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان نه‌بوایه ، ده ئه‌وه‌نده له هی کوردی
ڕۆژهه‌ڵاست سه‌خت تر ده‌بوو چونکه جگه له‌وه‌ی پێشمه‌رگه
بۆ دیوی ئێران وه‌ده‌رنران، 182 هه‌زار نه‌فه‌ریشمان لێ زینده
به‌چاڵ کراو چوار هه‌زار گوند‌و چه‌نده‌ها شارۆچکه‌شمان له
گه‌ڵ خاک به ڕه‌زوو باخ و باخاته‌کانیشیانه‌وه ته‌خت کراو
هێزی چه‌کداری ناویشمان به هی هه‌موو حیزبه‌کان وه‌ک لای
ئێوه زیاتر له 100 به‌رابه‌ری که هه‌مان بوو لێمان بچوک
کرایه‌وه و بۆ دیوی ئیرانیش وه‌ده‌رنراین و به دوایه‌وه‌ش
ڕژێم توانی به ده‌یان بگره به سه‌دان هه‌زار ملیشیاتی
چه‌کداری وا به‌سته به خۆیه‌وه له کورد دروست بکات .
ئێستاش وه‌ک مارکس گوته‌نی ڕوداوه‌کان به سه‌ر کوردی باشوور
به شکڵی عه‌ره‌زی خۆیان قیت کرده‌وه‌ه‌و له ڕێگه‌یه‌وه
ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردانیان بۆ که‌وته‌وه .
پێشهاته‌کانیش سه‌رنج بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که هه‌مان سیناریۆی
ئه‌مه‌ریکی له ئێرانیش دووباره بێته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر
بزاڤی چه‌کداریان بکه‌ونه ناو خۆیانه‌وه‌و به‌ره‌ی چه‌کداری و
سیاسی له ناو خۆیان پێک بهێنن و شه‌ڕی چه‌کداری له دژی
مه‌لاکان ده‌ست پی بکه‌نه‌وه، له ڕێگایه‌وه هه‌ستانه‌وه بۆ
ئه‌وانیش دروست ده‌بێ و ڕه‌نگه بۆ ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه ئاسا
ئه‌زموونێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی دروست ببێ و له
ڕێگه‌یه‌وه هه‌نگاو نان به‌ره‌و مافی چاره‌نووسی هه‌موو کورد
نزیک تر ببێته‌وه .
مه‌هدی کاوانی/ به‌ریتانیا/02/10/2007
|