نڤيسکاری کورد محه‌مه‌د ئوزوون ( 1953 ـ 2007 ) که ( به‌ردی
ئه‌جه‌ل هات و له شووشه‌ی عومری دا ) دنيای به‌جێ هێشت و به
ڕوويێکی سوور و سپیيه‌وه، ڕووه‌و دوامه‌نزڵگه‌ی هه‌ر
يه‌کێکمان ده‌چینێ، چوو.. دوای ململانێیه‌کی سه‌خت له‌گه‌ڵ
نه‌خۆشيدا، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و چیڕۆکی
ناوازه، به‌بڕشت و به‌بريسکه‌ی ده‌قه‌به‌ڵ ميلله‌تی خۆی کرد،
ئه‌و ميلله‌ته‌ی له‌سايه‌ی دزێوترين بیروباوه‌ڕی بێحه‌وسه‌ڵه،
ته‌نگه‌تيلکه و ڕه‌گه‌زپه‌رستدا؛ نێزيکه‌ی سه‌ده‌يه‌که
هاوار، گریه و گڕه‌ی هه‌ناوی ده‌گاته عه‌رشی ئه‌علا و وه‌رزی
ژيانی هه‌ميشه گه‌ڵاڕێزان بووه، بۆ ساتێکیش نه‌يتوانيوه
وه‌ک گه‌لانی دنيا خاوه‌نی خۆی بێ و له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت.
ڕۆماننووس محه‌مه‌د ئوزوون، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی خۆی ناسی و زانی
ڕۆڵه‌ی میلله‌تێکه له هه‌موو مافیک بێبه‌شه وشمشێری
ناحه‌زان له‌ڕوويدا هه‌ميشه تازه ساوه، باوه‌شی گه‌رمی زێد
و واری باب و کاڵی خۆی جێ هێشت و سورگومی وڵاتانی بيانی بوو،
ده‌شقه‌م داڵده‌يه‌ک ده‌دۆزێته‌وه و تێیدا بۆ ميلله‌ته‌که‌ی
تێهه‌ڵده‌چێته‌وه. ئه‌وه بوو له‌ژێر باری خه‌م و
ئاواره‌ييدا، خێوه‌تی زێتر له نیوه‌ی ژيانی له سوێد چه‌قاند
و گیرسايه‌وه.. له سوێدا، وه‌ک زۆر له نووسه‌رانی دنيای
چه‌وساوه‌ی بێ‌ویژدان که ڕووی تێ ده‌که‌ن، تێگه‌يشت، گه‌شان و
نه‌شانی به‌خۆيه‌وه ديت و پێگه‌يشت، پاشان بوو به باش‌ترين
نووسه‌ر و ڕۆماننووسی به‌پیت له‌نێو تاک و گشت، که دنيای
چيڕۆکی کورديی به سووسه‌ی نه‌سيمی پڕ له ميسک و عه‌نبه‌ر
خه‌نی کرد، ئه‌گه‌رچی به‌سه‌رێکیش پڕ بوو له ته‌نوور و
بڵێسه‌ی هه‌ناوه هه‌ڵقرچاوه‌که‌ی که له ناسۆر به‌ولاوه
چيديکه‌ی نه‌ديت و نه‌چه‌شت.
ئه‌مڕۆ که گوێم له وتارێکی ئوزوون ده‌گرت و له کوردييه‌که‌ی
ڕاده‌مام، هه‌ستم ده‌کرد که شێوه‌زار‌ی کوردیی باکوور و
باشووری وه‌ڵات، زۆر نێزيکترن له‌وه‌ی نه‌گه‌نه يه‌ک و
ده‌لالترین زمانی کوردييان لێ پێک نه‌يه‌ت، بگره له‌وانه‌يه
ـ به‌تايبه‌تی ئامرازی نێرومێ ـ يه‌که‌يه وا ده‌کا پياو
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکا که له‌فزگه‌لی سه‌روو و خواروو تۆزێک ژ
هه‌ڤ دوورن، که ئه‌مه‌ش ئاساييه و له‌نێو هه‌موو زماناندا
باوه. پیش نزيکه‌ی ده ساڵ که چوومه ئه‌مريکا و چه‌ند
چيڕۆکێکی ئوزوون ـ م له‌گه‌ڵ خۆمدا برد وه‌ک ( سييا ئه‌ڤينێ )
و ( ڕۆژه‌ک ژ ڕۆژێن عه‌ڤدالێ زه‌ينکێ ) و خوێندمنه‌وه، هه‌مان
ڕاستيم بۆ واڵا بوو و گه‌يشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که
هه‌ميشه زمانی ئێمه يه‌که و يه‌ک ميلله‌تين و ده‌کرێ بۆ (
نێر ) و ( مێ ) يه‌که‌ش، دروشمی يه‌کسانی به‌رز بکه‌ينه‌وه له
هه‌ر چوار به‌ش.
ئه‌گه‌ر مه‌حموود ئوزوون چاوی زمانی کورديی به کلی واژه و
ده‌سته‌واژانی ( خه‌ج و سيامه‌ند )، ( مه‌م و زين) و (
عه‌ڤدالێ زه‌ينکێ ) ی ڕژاندوو و گه‌شانده‌وه، ئه‌وه ئه‌رکی
ئه‌کادێميای زمانی کوردیيه له هه‌ولێرێ که ده‌وڵه‌مه‌نديی
ئه‌و به‌رهه‌مه نايابانه بۆ خه‌ملاندنی
زمانه‌يه‌کگرتووه‌که‌مان و په‌ره‌دان به خه‌رمانه‌که‌ی؛
بقۆزته‌وه.
بچووکترین خزمه‌تيش که حکوومه‌تی کوردستان له‌م
گه‌رماوگه‌رمه‌دا، پێشکه‌ش به ڕه‌وانی شادی مامۆستای
ڕۆماننوسی کۆچکردوو بکات، لام وابێ ئه‌وه‌يه ناوی شه‌قامێکی
نێزيک ئه‌کادێميای زمانی کوردیی هه‌ولیر، بنێت : شه‌قامی
مه‌حموود ئوزوون، به‌شکه خوا ده‌کا به به‌ره‌که‌تی ناوی ئه‌و
که‌ڵه‌ڕۆماننوسه‌مان؛ ئه‌کادێمياش ده‌بووژێته‌وه و ڕزگاری
ده‌بێ له فه‌وت و نه‌مان.
ئێسته‌يش که به ماڵئاوايیی ئوزوونی باڵابه‌رز ته‌نانه‌ت (
چه‌هچه‌هه‌ی بولبول ئاهـ و زاری پێوه‌يه )، هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌مان له ده‌ست دێ بێژین :
سه‌رێ وه ساغ بێت ئه‌ی گه‌لی کورد.!
إنا لله وإنا إليه را‌جعون.
11/10/2007
|