تابلۆیه‌ک , ته‌ڕتر له‌ ئاو،!!

  نیشان فه ره یدون

 

ئه ی( ئا و) ئه و ساتانه ی شه قامه چڵکنه کان ئه بنه هاوڕێم

ئاوێنه کان هیچ ڕه نگێکم پێشان نا ده‌ن

له گه ڵ ئاوڕێکی پڕ له نزام بۆ شۆسته کان

به ڕێکه‌وت  ته رزه یه کی شێت

سه رتاپای هه ڵکێشام له تێڕامان !

ئه ی (ئاو) ئه م شه و ئه ژنۆ کا نی (ئاو)م شکاند

شێتانه په لكێشم کرد به ره و ته نییایی ژوره که م

چیرۆکی  دوریتم به چنگێ فرمێسک

له سه ر به‌ژنی خه‌یاڵێک نوسییه وه !

بۆن که ئه ی (ئاو)  ئه م ژووره ی من بۆ ته مۆزه خانه ی خۆشه ویستی !

نه بونی ئه و وه کو نورێکی مه ظلوم له سه ر به را ئه تی کتێبه کانم جێما وه..

بۆنژۆ . . له وێنه په شۆ کا وه کانم . . . بۆنژۆ

له باوه شی زه رده په ڕێکی توڕه دا له په رییه کم کڕینه وه

په رییه ک له لێواری ئێواره ییه کی پاییزیدا

ماڵێکی ڕه ش و سپی هه بوو له تنۆکێ شه ونم

ئه ی(ئاو) ئه م شه و فیکڵانکۆم له گه ڵ بێده نگیدا دۆڕاند

واخه ریکه بانگ گێیشتی خلیسکێنه ی ته نها یم ئه کات

ئه م شه و پیره هه ورێکی ڕیش سپی

به حیکمه تی په نجه له رزۆکه کا نیه وه

سه بورا نه به دڵۆپه ییه کم ئه به خشێ ! !

سه یرکه له پشت گه ڵای ترێییه که وه

بۆ به رسیله بو نت  ئه ڕوانم . . .

وه ک هود هودێکی ، ماڵ وێران

له ئامێزی ستونه ڕوخاوه کا نی مناڵێمه وه ،

بۆگه یشتن له عیشوه په پو له ییه کانت

له پاژنه ی خۆڵاوی ژییا نه وه ئاڵاوم  . . .

ئه ی( ئاو) بڕوا نه . . .

ژیان قاقای شا ده ماره کانمان فشار ده‌دات

ئا سما نیش بێ ئاگا له سه ر سه هۆڵی بێده نگی

سه وڵ بۆ په مه یی بونی گونا هه کانمان لێ  ده‌دات

ئه ی (ئاو) وه ره ژورێ ئه م شه و ئه فیونێک به و

به ئا رامی له باوه شی فێنکتا بم خه وێنه . . .

ئه ی(ئاو) نیگایه ک به م  سه‌ده‌یه‌ دا بخشێنه

زه رده، هێنده ی په شیمانی له بونی خۆم

هه‌ر گه‌ڵایه‌و  به‌ سه‌ر سه‌رما ئا هێسته‌ ، ئا‌هێسته‌ داده‌بارێ

هه رمێ یانه ، شانه بێ حه وسه ڵه کا نم  دا ئه پۆشن. .

کزه(با) کا نیش وه ک هه میشه ،

ده م درێژو جه رگ بڕن

من . . ! هێشتا بییانووه کانم به رده وامه     . . .

وه ک ماڵێکی قژ ئاڵوسکاو ، که نوزه نوزه کانی بێ به هانه ن

ئه ی(ئاو) هێنده ی ڕسوابونی سێوێک توڕه م

توڕه بونێک تا ئه‌ ودیو عیشقه نورانییه که ی ئه و ئه مبات !!

که چی به درێژای یه که م فاسیله‌ی په ڕه ی ئنجیل ،

تا شه ڕه خاکسته رییه کا نی باوکم ، ئه م کریستاڵه ی په نجه م

 

ڕه نگین تر ئه بێت ، ئاخ . . . . . .  له پیرۆزی تۆ . .  . . .

ئه ی قه قنه س ترین وجودی ڕابردوو ،

بیرمه هاواره کا نت له ملی ئێواره کا نما هۆنییه وه

به باڵای ڕۆژه کا نتا هه ڵت واسیم !

چاوه کا نی دایکمت له ژێر ئه و عه با ڕه شه دا ماندوو کرد. . .

ئه ی(ئاو) هیلا ک بونێک تا ئه و دیو شاره ڕوته ڵه کا نم ئه بات . . .

عیشق  . . .  عیشق !!!

ڕه نگه ڕه حله ی شکاوی پۆلێک بێت ،

له سه ری ، کیژێکی چاو خومار ، له خه می نه زا نینی

خشته ی لێکدان ، له خواکان نزیک ئه بێته وه

نزا بۆ زه نگی ته فریح ئه کات ،

ئه ی(ئاو) بێ گومانم ، ئه و پاک تره له تنۆکه له خۆباییه کانی تۆ

به ڵام من شێت و وڕکاوی و نه فام . .  .

سه یرکه پاییز، چه ند به ئارامی نوێژ بۆ مردنی وه سوه سه کانی سه رم ئه کات!

هه رمێ یانه ، مه ساسه یه ک به فرمێسکه کانم ئه به خشێت .

هاوارکه  ئه ی (ئاو)  . . .

کڵێساکان ده رگاکانیان واڵاکه ن !

ئاخر ئه مه وێ وه رینی په نجه کانم کۆکه مه وه . . .

ئه ی(ئاو) تۆ ئه زانی خه مه کانم، چه ند ئاشوفته ن؟!!

ئه ی (ئاو،.......

 

هۆنراوه ی _ نیشان فه ره یدون

که نه دا

Nishan_h83@yahoo.ca
 

           

 

27/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca