گەمەیەک، پێدەچێت لەبەرژەوەندى کورددابێ

سەلام عومەر  

 


ئەگەر تورکیا پێى وایە گەمەکانى لە شکرکێشى و زمانى هێز بۆ هەموو جارێک بە بە بەرژەوەندى ئەوان بەکۆتادێت، ئەوە پێشبینیەکان و هاوکێشە سیاسیەکان لەمەڕ لە شکرکێشى ئەمجارەیەوە ئاشکراى دەکەن کە زۆر بەهەڵەدا چووەو بەتایبەتیش کەهەموو جیهان ئێستا وەکو چاودێر دەڕواننە جمو جۆڵەکانى سوپاى تورکیاو ئامۆژگارى دەکەن.
بۆ ئێمەى کوردیش کە لەوەتەى هەین هەرەشەو مەترسى دەوروبەر لەسەرمان بووە پێشتر تەواوى ئەو قۆناغەنەمان بریوەو زۆرجاران قوربانى گەورەشمان داوە، پێمان وایە ئەم هەڕەشەو لەشکرکێشیە گەورەتر نابێت، لە هێرشى بەعسیەکان کە لەساڵى 1988 داو بەهەموو جۆرە چەکێک کرایە سەرمان، هەروا ئەزمونى تاڵى بەعسیەکان کەکوێتیان داگیرکرد، هەتا ئێستاش بۆتە دۆزەخێک و جگە لەوەى بەعسیەکانى تێدا دەسوتێن، بۆ ئێمەى کوردیش دەرفەتء دەستکەوتێک بوو، کە بەرهەمەکەى ئەو هەرێمەیە کە ئێستا هەڕەشەى لێدەکرێت، بۆیە مەترسى هەڕەشەکانى تورکیا لەو شوێنە گەورەتر دەبێت، کەتەنها هێرش بکاتە سەر سنورەکانو بەئوپەراسێونێکى بچوک کۆتایى پێ بهێنێ، یان هەر هێرش نەکاتو چەند دەستکەوتێکى سیاسى دەستکەوێ، خۆ ئەگەر وەکو میدیەکان باسى دەکەن، هێرش بکرێتە سەر هەرێمو جەنگەکە بەرەو بەرفراوانى بڕوا، ئەوە پێشبینى دەکرێت لە بەرژەوەندى کورد بەکۆتابێت و هەمان ئەزموونى داگیرکردنى کوێت لەلایەن بەعسیەکانەوە، بەسەر کەمالیستەکان دووبارە بێتەوە.
دواتر لەکاتى مەترسیو گرفتە هەنوکەییەکان نەبێ دۆستو دوژمن ئاشکرا نابن، بەرگە شۆڤینیەکان دانا ماڵدرێت ماسکەکان بەرنابنەوە ئەوەتا لەنێو پەرلەمانى تورکیادا تورک بەهەموو رەنگەکانیەوە بە ئیسلامىو علیمانیەوە چەپ ڕەوو راست ڕەوەوە دەنگى بۆ لە شکرکێشى دا.
لەولاشەوە بەشار ئەسەدى سوریا پشگیرى ئۆپراسیۆنى سەربازى دژى گەلى کورد دەکاو پێى وایە دروست بوونى دەوڵەتى کوردى وەک بۆمبێکى چێنراو وایە، بەڵام هەرگیز بیرى لەوە نەکردۆتەوە کە دابەشکردنى خاکى کوردستان بەسەر چوار وڵاتى شۆڤینیدا بۆمبى چێنراوەو دەمێکە ئەم بۆمبە لەژێر ئەم وڵاتانەدا دانراوە.لەهەر ئان و ساتێکدا بێت ئەم بۆمبە دەتەقێتەوەو ئەوسا تەرازوى بەرژەوەندیەکان بەلاى ئێمەدا دەکەوێ.
لێرەش لەنێو ئەم عێراقە فیدراڵیەدا هەندێک لە بەرپرسەکان ماسکەکانیان لاداو دەڵێن، کورد تا پێوستى پێمان نەبێ عێراقى نین، ئەوە لەکاتێکدا و لەساڵى 2003 دواى بەکۆتاهاتنى دەسەڵاتى بەعس، کورد هەموو دەستکەوتەکانى بەسەربەخۆیشەوە کردە قوربانى عێراقى فیدراڵىو بەخشیە یەکپارچەیى ئەو عێراقە هەڵوەشاوەى کە قەد بە شۆڤینیە عەرەبەکان یەک ناگرێتەوە، ئاخر ڕەنگدانەوەى بەرژەوەندییەکانى کورد لەم هاشو هوشەى تورکیا لێرەدا بەدیار دەکەون.
لەلایەکى دیکەوە، هەمیشە تورکیا بانگەشەى ئەوە دەکات، کە چەکدارەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان هێرش دەکەنە سەر خاکى تورکیا، ئەوە لەکاتێکدا لەوەتەى تورکیا هەیە هێرشى کردۆتە سەر کوردستانو داگیرى کردووە، ئاخر لەوەتەى هەیە، پرۆژەیەکى پێ نەبووە، بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى دۆزى کوردو هەمیشە بەزمانى هێز وەڵامى داخوازیە رەواکانى داوەتەوە ئێستاش هەمان زمان دژى هەرێمێک بەکاردەهێنێ کە خاوەن کیانو سنورى تایبەتى خۆیەتىو دەخوازێ ئەو سیستەمە سیاسیە هەمەرەنگەى لێرە هەیەو نزیکە بگوازرێتەوە هەموو عێراق، لەبار یەکى هەڵوەشێنێ، بەبێ ئەوەى بیر لە ئەنجامەکەى بکاتەوە، بەنێو تەمو مژەکاندا ئەزمونى داگیرکردنى کوێت دوبارە دەکاتەوە.
لەلایەکى ترەوە هەمیشە باس لەوە دەکرێت کەکورد بەبارو دۆخێکى هەستیاردا رەت دەبێ، ئاخر ئەم بارودۆخە هەستیارەى ئەمجارەیان، نەک هەرماسک لەسەر ناحەزەکانى کورد و شۆڤینیەکان لادەبات هاوپەیمانەکانیش هاوپەیمانەکانیش وەک خۆى بەکورد دەناسێنى، هەندێک هاوپەیمان هەن شەرمیان بەدۆستایەتیمان دێتو بەرژەوەندی بەئێمەى بەستونەوە، خۆ هەندێکى دیان هەن دوژمنێکى سەرسەختى کوردنو بەڵام لەبەرگى هاوپەیمانیەتییدا خۆیان نمایش دەکەن، ئیدى تەواوى ئەو هاوپەیمانانە لەبارودۆخێکى هەستیارى وەک ئەمرۆدا دەناسرێنو ئاوڕى ئەمجارەى کورد، دەبێت بازنەیى بێت، تا خاڵە لاوازەکانى سنورى هاوپەیمانیەتیەکان ببنیێو چیدى وەڵام بۆ ئۆپەراسێۆنى تورکیاهەر ئەوە نەبێت کەدەڵێن: (لەبەرژەوەندى تورکیادا نییە) با هاوپەیمانەکان ئەوانەى پێشمەرگەمان لەبەردەمدا کردنە قوربانى، راشکاوانە یاسا نێودەوڵەتیەکانى بەزاندنى سنوریان وەبیر بێننەوەو چیدى لێیان نەپارێنەوە، بابۆ هەموو جیهان ئاشکراى بکەن کەکێشەیەکى نەتەوەیىو سیاسى لە وڵاتى تورکیادا هەیەو دەبێت لەرێگەى دانوستاندنو دانى مافەکانەوە چارەسەر بکرێتو چیدى زمانى هێز کە لەناو خۆى تورکیادا بۆیان چۆتە سەر، بەسەر دەورو بەریدا نەسەپێنێت، چونکە کورد ئێستا هەر ئەوەندەنین کە لەنێو ئەشکەوتو شاخەکاندا خەبات دەکەن، گەلێکن بەهەموو دنیادا بڵاوبونەتەوەو کەسایەتى ناسراو و خەڵکى دیبلۆماسىو پەرلەمانتاریان هەیە، پارویەک نین بەتەنها ئۆپەراسیۆنێک قوت بدرێن.گەلێکن ئەگەر ناچار نەکرێن قەت چەک هەڵناگرن.هەمیشەش سوتەمەنى ئەو ئاشتییە بون کە کەس لێمان


 

           

 

23/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca