له فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌ی که لێی ده‌ژین-کۆرک- پاش
نیوه‌رۆیه‌کی دره‌نگ، خۆم و خێزانه بچکۆله‌که‌م، هاوسه‌ره‌که‌م
و نامۆی کورمان، له رێی هێڵی ئاسمانی ئێرلینگسه‌وه به‌ره‌و
رۆمی پایته‌ختی ئیتالیا فرین. رۆم یان رۆما له بیست و یه‌کی
نیساندا ئاهه‌نگی یادی 2760 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی گێرا. به‌ڵام
ئێمه، که له خۆرئابونێکی دڵگیردا گه‌شتینه رۆم، مه‌به‌ستمان
رۆم خۆی نه‌بوو. که گه‌شتین له فرۆکه‌خانه‌که‌وه، که ناوی
فرۆکه‌خانه‌ی دافنشیه، پاش هونه‌رمه‌ندی هه‌ره ناسراو لیوناردۆ
دافنشی، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و ویستگه‌ی رۆم تێرمینه‌ی
به‌رێ که‌وتین. که گه‌شتین دونیا تاریک بوو. رۆم له یه‌که‌م
بینین‌دا پیس و پۆخڵ و شپرز دیاربوو. له‌وێ ساتێ ماینه‌وه تا
هاوسه‌ره‌که‌م که خۆی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئیتالیه‌و زمانی
ئیتالی وه‌ک زمانی دایکی ده‌زانێ چوو بۆ بلیت برین. من و نامۆ
له ته‌نیشت جانتا ره‌شه گه‌وره‌کانمانه‌وه وه‌ستابوین. له
راستیا نامۆ خه‌وتبوو. باربرا که ناوی هاوسه‌ره‌که‌مه له
دوره‌وه هه‌میشه ئاوری له ئێمه ئه‌دایه‌وه خه‌می ئه‌وه‌ی بوو
که‌سێک بزانێت ئێمه بیانین و هه‌وڵبدات دزیمان لێبکات.
ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی ئیتالیا به باخه‌ڵ برین و دزین
ناسراون.
که باربرا هاته‌وه، دوو بلیت و هه‌ندێ وورده ته‌ماته و په‌نیر
و نانی هێنا. ئێمه کاتمان نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بچینه جێگایه نانی
ئێواره بخۆین، بۆیه ده‌بوو شێو له قیتاره‌کا بکه‌ین. خواردن له
ئیتالیا ئه‌گه‌ر باشترین خواردن نه‌بێ له دونیادا ئه‌وا به
دڵنیاییه‌وه یه‌کێکه له هه‌ره باشترین خواردنه‌کانی دونیا.
(ئه‌م راستیه پاش چه‌ند رۆژێک که رۆشتین بۆ چیشتخانه‌و
پیتزه‌ریاکان ده‌رکه‌وت که له راستیا وه‌هایه). چه‌ند رۆژێک
پێش سه‌فه‌ر من که بیرم له ئیتالیا ئه‌کرده‌وه و به
بازاره‌کانی کۆرکا تێئه‌په‌ریم، پیتزا و کاپۆچینۆم وێنا ئه‌کرد
و ده‌مم وه‌ک کانی به‌هار پڕ ئه‌بوو له ئاو. ئه‌و قیتاره‌ی که
ئێمه سه‌فه‌ری داهاتومان پێئه‌کرد له شاری ناپۆلیه‌وه ئه‌هات.
ناپۆلی شارێکه له باشوری ئیتالیا. باشور سه‌رزه‌مینی هه‌ژاری و
مافیا و توندوتیژیه. (له جێگای تردا ئێمه قسه‌مان له سه‌ر
ئه‌وه کردوه). شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له پلاتفۆرم یان وه‌ک به
ئیتالی پێی ده‌ڵین بانیاری ژماره چوار ده‌وه‌ستا.
له‌وێ ژن و پیاوێ به ئیسپانی پرسیاریان لیکردم، منیش زۆر به
ویقاره‌وه به ئینگلیزی وه‌ڵامم دانه‌وه، پیاوه‌که که ورنگێکی
گه‌نم ره‌نگ بوو ته‌ماشایه‌کی کرد و رۆشت. من ده ساڵێک
له‌مه‌وپێش به قاچاخ به ئیتالیادا تێپه‌ریم. ئه‌و زه‌مانه
هه‌تا رۆم هاتم و ئیتر هیچ به‌ره‌و باکور نه‌رۆشتم. ئه‌م
سه‌فه‌ره جودا بوو. ئه‌مجاره که‌سێک بووم ئازاد. به‌بێ ترس
قسه‌م ده‌کرد، ده‌مروانی، ده‌مپرسی. ته‌نانه‌ت به ده‌نگی به‌رز
بۆ نامۆ به گه‌رمیانی گۆرانیم ده‌ووت. به‌ڵام نامۆ که ته‌مه‌نی
ته‌نها چوار مانگه زیاتر حه‌زی له هۆره‌ی جافیه. له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌مرۆ ئیتالیا بۆ من جودایه. من به جۆرێک له جۆره‌کانم
په‌یوه‌ندیم هه‌یه. نامۆ له رێی دایکیه‌وه، جگه له پاسپۆرتی تر
هه‌روه‌ها هه‌ڵگری پاسپۆری ئیتالیشه. بۆیه له داهاتودا و
هه‌روه‌ها له ئێستاشدا ئیتالیا به‌شێک ده‌بێت له چیرۆکی خێزانه
بچکۆلانه‌که‌ی ئێمه.
من مناڵی گوندێکی بچکۆله‌م له گه‌رمیان. گوندێک، وه‌ک سه‌رتاپا
گونده‌کان کوردوستان چیرۆکێکی هه‌یه خه‌مناک. بۆیه که من
سه‌فه‌ر ئه‌که‌م هه‌میشه حه‌زئه‌که‌م به ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌وه
دانیشم و له دونیا بنوارم. که ده‌نوارم به‌راورد ئه‌که‌م.
مێشکم وه‌ک شاره زه‌رده‌واڵه‌ی لێدێت. ده‌بێ باوکم حه‌ز بکات
لێره بژی. ده‌بێ دایکم ئه‌م شاره‌ی به‌دڵ بێت. به‌ڵام ئه‌و جگه
له ماڵی خوا نیازی هیچ شوێنێکی تری نیه.
مرۆڤی کورد به‌گشتی په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌یری هه‌یه له گه‌ڵ
شوێندا. شوێن بوونێکی بزره له ئاگایی ئێمه‌دا. ئێمه نه‌ک له
شوێنه‌کانی تری دونیا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له شوێن و جێگاکانی
خۆشمان رانامێنین. چه‌ند سه‌یره کورد که سه‌رزه‌مینه‌که‌ی که
هه‌میشه له مه‌ترسیدایه هێشتا دوو ده‌قی جوانی ده‌رباره‌ی
ووڵاته‌که‌ی نه‌نوسیوه. ئه‌مه یه‌کێکه له کێشه ئاڵۆزه‌کانی
ناسنامه‌ی ئێمه. سه‌ر زه‌مینی ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نوسراوه
جگه له کۆمه‌ڵێ ده‌قی کال و کرچ نه‌بێ که ره‌نگدانه‌وه‌ی جۆش و
خرۆشه له بری داهێنان، هیچی ده‌رباره نه‌نوسراوه. له‌لایه‌کی
تره‌وه به تایبه‌ت ئێمه که وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک تێده‌کۆشین
که‌چی خاک، شوێن، ژینگه، ماڵ، گوند، شار، هه‌موو ئه‌مانه
چه‌مکی وونن له خیتابی که‌لتوری و سیاسی و رۆشنبیری
ئێمه‌دا.
که قه‌تاره‌که گه‌شت، ئێمه سه‌رکه‌وتین. ویستگه‌ی گه‌یشتنمان
شارۆچکه‌یه‌کی بچکۆله بوو له هه‌ناوی چیا به‌رزه‌کانی ئه‌لپ.
ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئێمه‌ی تیا دانیشتبوین ژورێک بوو. قیتاری
ئیتالی به‌گشتی کۆنن. جانتاکانمان خسته سه‌ره‌وه و پاڵمان
لێدایه‌وه. نامۆ له سه‌ر کورسیه‌ک له نێو کورسیه تایبه‌ته‌که‌ی
خۆیدا ماندوو برسی بوو. وه‌ک هه‌میشه که تێر شیری دایکی بوو
ده‌ستی کرده پێکه‌نین. من هه‌میشه ئه‌وه‌م بیرئه‌که‌وێته‌وه که
له رۆژانی ئابلۆقه‌دا پرۆسه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک هه‌بوو.
بۆ نامۆش زه‌رده‌خه‌نه به‌رامبه‌ر شیر.
من دڵته‌نگ بووم که سه‌فه‌ره‌که‌مان له شه‌ودابوو. حه‌زم
ده‌کرد له په‌نجه‌ره‌وه له سه‌رزه‌مینی ئیتالیا بنوارم. بۆمن
ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی ده‌گمه‌نه. ئێمه مناڵی کۆمه‌ڵگایه‌کی
داخراوین. هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ تێروانین له دونیا کاریکی پڕ له
له‌زه‌ته. ده‌ساڵ له‌مه‌وپێش که به سه‌ر زه‌مینه‌کانی باشوردا
له دوای لۆریه‌کی داپۆشراوه‌وه خۆم حه‌شاردابوو، تا ئه‌وپه‌ری
دڵخۆش بووم که کونێکی بچکۆله‌ی هێنده‌ی ده‌رزیه‌کم دیه‌وه تا
له ده‌ره‌وه بنوارم. ئه‌و رۆژانه جگه له کێڵگه‌ی ته‌ماته هیچی
ترم نه‌ئه‌بینی. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌وه دڵخۆشی خۆم ئه‌دایه‌وه
که سه‌فه‌ری گه‌رانه‌وه‌م بۆ رۆم به رۆژ ده‌بێت، ئه‌وجا
ده‌رفه‌تم ده‌بێت تێر تێر بنوارم.
جیی تێرامانه که ئه‌ده‌بی سه‌فه‌ر، ئه‌ده‌بی گه‌شت، ئه‌ده‌بی
کۆچ هیچ ئاماده‌ییه‌کی نیه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. ئێمه که
رۆژانه به لێشاو لاوه‌کانمان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن تێگه‌شتنمان بۆ
دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ته‌نها له رێی وێنه و قسه‌ی زاره‌کی
ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌یه. ئه‌گه‌رچی له‌ملاو لا هه‌وڵ هه‌یه بۆ
نوسینه‌وه‌ی داستانی سه‌فه‌ری کورد به‌ڵام تا ئێستا هیچ
ده‌قێکی به پێزی به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ئیتالیا سه‌ر زه‌مینێکه
زۆر خه‌ڵک ده‌رباره‌یان نوسیوه. یه‌كیک له به ناوبانگترین ئه‌و
نوسیانانه سه‌فه‌رنامه‌که‌ی گۆته‌یه. گۆته وه‌ک هه‌موو
ئه‌ڵمانیه‌ک عه‌شقی هه‌موو شتێکی ئیتالیه. (من چه‌ند به‌شێکی
که‌می سه‌فه‌ره‌کی ئه‌و نه‌بێ هێنده‌م نه‌خوێندوه‌ته‌وه،
به‌شێکیم له زاری باربرای هاوسه‌رمه‌وه بیستوه که خۆی مامۆستای
ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیه له زانکۆ).
سه‌فه‌ری ئه‌مساڵی ئێمه وه‌ک ساڵی پێشوو که رۆشتین بۆ نه‌مسا
ته‌نها بۆ پشودان نه‌بوو. مه‌به‌ستی سه‌فه‌ری ئه‌مساڵ خێزانی
بوو. ئێمه ده‌بوو برۆین بۆ گوندێکی دوره‌ده‌ست له چیاکانی
ئه‌ڵپ بۆ ماڵ باوک و دایكی هاوسه‌ره‌که‌م. ئه‌وان سه‌ر به‌و
که‌مینه که‌مه‌ی ئه‌ڵمانی زمانن که به‌شی چیاکانی ئه‌لپی
ئیتالیا ئه‌ژین. ئه‌لپ وه‌ک ده‌زانین زنجیره چیایه‌کی درێژه له
فه‌ره‌نساوه تا سویسرا و نه‌مسا و ئیتالیا درێژ ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵکه ئه‌ڵمانی زمانه‌کانی ئیتالیا به وڵاته‌که‌یان ده‌لێن
تیرۆڵ. ئه‌و به‌شه‌ی که له سنوری ئیتالیادایه به تیرۆڵی باشور
ناسراوه، وه‌ك چۆن خۆمان ده‌ڵێین کوردوستانی باشور. چیرۆکی
تیرۆڵ و کوردوستان له زۆر روه‌وه هاوشێوه‌ن. (لێره‌دا من قسه
له سه‌ر ره‌هه‌ندی سیاسی ناکه‌م، ئه‌وه بۆ ده‌رفه‌تێ تر).
که گه‌شتین ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بچکۆله و چۆڵ بوو.
له ژوری چاوه‌نواری کردنه‌که‌دا جگه له پیره‌مێردێ به‌ساڵا چوو
که‌سی تری لێنه‌بوو. ئێمه که چوینه ده‌ره‌وه‌ی ویستگه‌که یودد،
که خوشکی هاوسه‌ره‌که‌مه، چاوه‌رێمان بوو. دونیا وه‌ک له
گه‌رمیان ده‌ڵێن له بوم و لێڵه‌دابوو یانی ده‌مه‌و به‌یان بوو.
ئێمه جانتاکانمان خسته ناو قه‌مه‌ره بچکۆله‌که و به رێگا
باریک و پێچاوپێچه‌کانا تێمان ته‌قاند. پاش نیوسه‌عات گه‌شتینه
ماڵێکی ته‌نها له‌وپه‌ری گونده‌وه له به‌رزایی 1200 مه‌تر له
ده‌ریاوه. باوک و دایکی باربرا چاوه‌رێمان بوون. ئه‌وان
هه‌ردوکیان ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی شه‌شت ساڵانه‌وه‌یه و له‌وێ
کاری جوتیاری ئه‌که‌ن.
دونیا ساردبوو. ئێمه رۆشتینه مه‌تبه‌خه‌که تا به‌رچایی بخۆین.
نانی قاوه‌یی، په‌نیری جۆرا و جۆر، هێڵکه‌ی خۆماڵی، قاوه، و
هه‌نگوینی یودله‌ر. یودله‌ر گۆران شوانه له شاخه‌کانی ئه‌لپ.
پاشان ده‌بوو به‌رنامه‌ی کاره‌کانمان ده‌ست پێبکه‌ین. ئه‌و
رۆژه پاش نیوه‌رۆ ده‌بوو له گوندێکی تر له چیاکه‌ی
ئه‌وبه‌ره‌وه قه‌شه‌یه‌ک ببینین. قه‌شه‌که کاروباری مه‌راسیمی
ئاینی هاتنی نامۆی رێک ئه‌خست. ئێمه ریک که‌وتین که
ئاهه‌نگه‌که بۆ هاتنی نامۆبێت بۆ دونیا نه‌ک بۆ نێو ئاینی
کاتۆلیک. چونکه بۆ من وه‌ک موسوڵمانیک کارێکی ئاسان نه‌بوو.
به‌ڵام ئه‌وان خه‌ڵکیکی هه‌تا بڵێی ئاینین منیش به‌ش به حاڵی
خۆم باوه‌رم به رێزگرتنی ئاینه‌کانی تر هه‌یه بۆیه رێکه‌وتین
نامۆ هه‌م له ئاینی ئیسلام و هه‌م له ئاینی فه‌له‌ش به
ئاگابێت. بۆئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامدا مرۆڤێکی کراوه و ساده و
سنگ فراوان بێت. له راستیدا ئاینه‌کان دژ به یه‌ک نین. ئه‌گه‌ر
بێتوو ئێمه بتوانین سیاسه‌ت له ئاین به دوور بگرین ئه‌وا
ئاینه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین له بری دژی یه‌کتر. وه ئه‌گه‌ر
بتوانین ئاین بکه‌ینه که‌لتور ئه‌وا هه‌رگیز ئاماده‌نابین
یه‌کتری له سه‌ر بکوژین.
ماڵی خه‌زورانم گه‌وره و گرانبوو. ژوره‌که‌ی ئێمه له نهۆمی
دوو بوو، باڵکۆنیه‌کی به سه‌ر دۆڵێکی پان و به‌ریندا
ده‌ینواری. ئێوارێ که له سه‌ر کورسیه‌کی ته‌خته، له بالکۆنه‌که
ته‌خته‌که‌دا له‌و په‌ری هێمنیدا شیر و قاو‌م فرئه‌کرد. بیرم
له دایکم کرده‌وه. بیرم له کوردوستان کرده‌وه، که‌ی رۆژێک
ئه‌وێش ببێته سه‌ر زه‌مینێ که بتوانین مرۆڤانه تیا بژین. که
زه‌نگی کلێسا لێیدا من چوم بۆ پیتزا خواردن. بێ ئێوه ناخۆش خۆش
بوو. رۆژی دوایی ئێمه له ئاهه‌نگی شایی خوشکی باربه‌رادا
به‌شداربوین. له نوسینه‌کانی داهاتوودا زیاتر ده‌رباره‌ی
ره‌هه‌نده‌کانی تری سه‌فه‌ره‌که ئه‌دوێین.
|