بڕیاری
کۆنگریسی ئه‌مریکا بۆ فیدرالیزه‌کردنی مه‌زهه‌بیانه‌و
قه‌ومیانه‌ی عیراق پاڵێکی گه‌وره‌ی تره به ئاراسته‌ی
نغرۆکردنی هه‌رچی زیاتری کۆمه‌ڵگای عیراق له زۆنگاوی جه‌نگ‌و
ململانێ‌ی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیداو فراوانکردنه‌وه‌و
قووڵکردنه‌وه‌ی کوشتار‌و ماڵوێرانییه له‌م ووڵاته‌دا.
دابه‌شکردنی عیراق بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی شیعی‌و سوننی‌و
کوردی سیاسه‌تێکی تا بێخ کۆنه‌په‌رستانه‌یه، به‌ڵام هێشتا به
ئه‌ندازه‌ی فیدرالیزه‌کردنی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
خه‌ته‌رناک‌و دژی ئینسانی نییه. ئه‌م چه‌شنه فیدرالیزمه
ململانێ‌ی مه‌زهه‌بی‌و ئه‌تنیکی له عیراقدا ئه‌به‌دی
ده‌کاته‌وه‌و سنووری عیراق ده‌کاته حه‌لبه‌ی زۆرانبازی
هه‌میشه‌یی له نێوان گروپه ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌کاندا.
له‌گه‌لێک گۆشه‌وه ده‌کرێت هه‌لوێستی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کان
سه‌باره‌ت به‌م نه‌خشه‌یه لێکبده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لێره‌دا من مه‌به‌ستمه هه‌ڵیسه‌نگێنم‌و ڕه‌خنه‌ی لێبگرم،
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که لایه‌نگری خۆی له
بڕیاری کۆنگریسی ئه‌مریکی (زۆر به په‌له‌ش) به‌یان کرد.
ده‌مه‌وێت له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری
کوردستانه‌وه ئه‌وه نیشانبده‌م که ئه‌م لایه‌نگیری کردنه
خه‌تایه‌کی گه‌وره‌یه‌و دووباره سه‌لماندنه‌وه‌ی ئه‌و
ڕاستیه‌یه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حزبه پێکهێنه‌ره‌کانی هیچ
شتێک به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م
خه‌ڵکه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه. لایه‌نگیری کردن له بڕیاری
کۆنگریس نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای
کوردستان‌و ئاینده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ڵکو بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رته‌سکه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و هێشتنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌ر
له‌وه‌ی بچینه سه‌ر ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم
پێویسته ئه‌وه بڵیین که ئه‌وانه‌ی له ڕوانگه‌ی
یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراقه‌وه له دژی بڕیاری کۆنگریس هاتنه
قسه‌و په‌لاماری هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان دا،
به هه‌مان ڕاده‌ی حزبه ناسیۆنالیسته کوردیه‌کان
کۆنه‌په‌رست‌و دژی ئازادین. ڕه‌خنه‌ی شۆڕشگێڕانه له‌و
بڕیاره‌و له لایه‌نگیری حکومه‌تی هه‌رێم لێی ده‌بێت سنووری
خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌مپینه ناسیۆنالیستیه‌دا به‌رامبه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم ڕوون‌و ئاشکرا دیاری بکات.
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاری کۆنگریس له ڕوانگه‌ی پاراستنی
یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراقه‌وه، هه‌ڵوێستێکی دروست‌و
ئازادیخوازانه نییه. له لایه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی
بڕیاره‌که بۆ جیاکردنه‌وه‌و پێکهێنانی سێ ده‌وڵه‌ت نییه، له
لایه‌کی تره‌وه کاتێک سنووری عیراق بۆته زیندان‌و ته‌لبه‌ندی
جه‌هه‌نمێک که ڕۆژانه له‌ش‌و گیانی ده‌یان‌و سه‌دانی تیا
ده‌سووتێت چ ئینسانیه‌تێک‌و ئازادیخوازیه‌ک له دیفاع له‌م
سنوره‌و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ک خۆیدا هه‌یه؟ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسلامی سیاسی شیعی مه‌زهه‌ب‌و سووننی
مه‌زهه‌ب‌و بۆ ناسیۆنالیزمی کورد شتێکه‌و دیفاعکردن له
یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق شتیکی تره. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان
ده‌کرێت هه‌ڵوێستیکی ئازادیخوازانه بێت، ئه‌وه‌ی دووه‌میان له
هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستادا سه‌رچاوه‌که‌ی به پیرۆزدانانی سنوور‌و
خاک‌و دانانی ئه‌مانه‌یه له‌سه‌روو ژیانی ئینسانه‌کان‌و
ئاسووده‌ییانه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به قازانجی خه‌ڵکی عیراقه‌وه
نییه.
بار‌و
ئه‌نجامه خه‌ته‌رناکه‌کانی فیدرالیزمی ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بی
بڕیاری
کۆنگریس چوارچێوه‌یه‌کی قانونی به ململانێ‌ی ده‌سته‌و تاقمه
ئیسلامی‌و قه‌ومیه‌کان ده‌دات. ئه‌م سیاسه‌ته سنووری نێوان
ویلایه‌ته فیدرالیه‌کانی عیراق، حیسه‌و به‌شی هه‌ریه‌ک له‌م
ویلایه‌تانه له سه‌روه‌ت‌و سامانی ووڵات ده‌کاته بابه‌تی
ناکۆکی‌و ململانێیه‌کی نه‌بڕاوه. هیچ که‌س ناتوانێت به پێی
هیچ پێوانه‌یه‌ک‌و میتۆدێکی زانستی ناسنامه‌ی هیچ خاک‌و
زه‌ویه‌ک ساغبکاته‌وه. ئه‌وه ته‌نها ته‌رازووی هێز‌و توانای
سیاسی‌و سه‌بازیه که سنووری نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م
ویلایه‌ته مه‌زهه‌بی‌و قه‌ومیانه ده‌ستنیشان ده‌کات‌و کاتێک
که دیاریکردنی ئه‌م سنوورانه کاروبارێکی ناوخۆییه‌و هیچ
شه‌رعیه‌تیک‌و یاسایه‌کی جیهانی ئه‌م سنوورانه‌ی
دیارینه‌کردووه، هه‌ر گۆڕانێک له ته‌رازووی هێز مه‌له‌فی
دیاریکردنه‌وه‌ی سنووره‌کان ده‌کاته‌وه‌و به‌م جۆره‌ش
دووباره نه‌خشاندنه‌وه‌یان کێشه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ده‌بێت‌و
سه‌رچاوه‌ی کێشه‌و شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان ئه‌م ویلایه‌تانه
ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ وه‌ک به‌شی هه‌ریه‌ک له‌م پێکهاتانه له سه‌روه‌تی
ووڵاتدا دیاری ده‌کرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که له
ئاینده‌یه‌کی نزیکدا‌و پاش گۆڕانێک له هه‌ل‌ومه‌رجی ئابووری
ووڵاتدا لایه‌نێک یان زیاتر لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه. هه‌ر
ڕێککه‌وتنێک له نێوان ویلایه‌ته‌کاندا ڕه‌نگ‌و بۆی
فه‌زایه‌ک‌و هاوسه‌نگی هێزێک ده‌گرێت که تیایدا ئه‌نجام
ده‌درێت، هه‌ست کردن به به‌شخوراوی‌و مه‌غبوونی له هه‌ر
لایه‌نێکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی گیانی شه‌ڕه‌نگێزی‌و
هه‌وڵدان بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی بارێکی لاری "به زۆر داسه‌پاوه".
ئاشتی گه‌ر وه‌ک خه‌ونێکیش به شێوه‌یه‌کی کاتی بێته‌دی،
ئاشتیه‌کی ناسک‌و شکسته ده‌بێت‌و هه‌ر ساتێک له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگدا ده‌بین.
بوونی
ئه‌م زه‌مینه به‌رده‌وامه بۆ ململانێ، بوونی ئه‌م
هه‌ل‌ومه‌رجه پڕ ئاشووبه خۆراکی هه‌میشه‌یی به په‌ڕگیری‌و
توندڕه‌وی مه‌زهه‌بی‌و قه‌ومی ده‌دات. کوشتار‌و خوێنڕشتن مه‌رج
نییه کاری نه‌خشه بۆ کێشراوی هیچ کام له‌م ده‌سه‌ڵاته
فیدڕالانه بێت، به‌ڵکو زۆر ساده ده‌کرێت کاری ده‌سته‌و
تاقمی فاشیستی‌و تیرۆریست بێت که دامه‌زرانی ئه‌م ویلایه‌ته
فیدرالانه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بی‌و
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی "ئه‌وانی تر" فه‌زایه‌کی که‌لتوری‌و سیاسی
له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانیان پێک ده‌هێنێت.
پیکهاتنی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فیدرالانه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی‌و
ئه‌تنیکی هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی دیموکرات‌و کراوه که مامه‌ڵه‌ی
یه‌کسانی هاوڵاتیانی ده‌کات لێ دروست نابێت. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
له‌م چه‌شنه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ده‌رنان‌و دوورخستنه‌وه‌ی
"ئه‌وانی تر" له ده‌سه‌ڵات پێکدێت. له ژێر سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێکی شیعه مه‌زهه‌بدا سوننه مه‌زهه‌ب
له‌ده‌سه‌ڵات-دوورخراوه‌و پله دوو ده‌بن، که یان ناچار ده‌بن
زێدی خۆیان به‌جێبهێڵن‌و له‌گه‌ڵ خۆیان یادگاری سه‌خت‌و
کوانووی ڕقێکی هه‌میشه‌یی له شیعه مه‌زهه‌به‌کان بۆ ناوچه
سووننیه‌کان به‌رن، یاخود وه‌ک که‌مایه‌تیه‌کی نامۆ‌و ژێر
چه‌پۆک‌و پله دوو له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکدا ده‌ژین که
ناسنامه‌که‌ی پێچه‌وانه یان لانی که‌م جیاواز له
ناسنامه‌که‌ی ئه‌وانه.
هه‌مان
شت بۆ شیعه مه‌زهه‌به‌کانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سوننه
مه‌زهه‌ب‌و عه‌ره‌بی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی‌و کوردی
ژیرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاته سووننی‌و شیعیه‌کان دروسته. جه‌وهه‌ری
تراژیدیا‌و پله‌دوویی ئێمه‌ی کوردزمان له سایه‌ی ڕژێمی به‌عسدا
ئه‌وه بوو که وه‌ک "کورد" له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی عروبیدا
ڕاگیرابووین، فیدرالیزمی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی هه‌مان واقیع بۆ
ئینتیمائاته مه‌زهه‌بی‌و ئه‌تنیکیه جیاوازه‌کان له
هه‌ل‌ومه‌رجێکی هه‌ڵایساوو هه‌میشه ئاماده بۆ ته‌قینه‌وه‌ی
چه‌ند جه‌مسه‌ردا دووباره ده‌کاته‌وه.
ئه‌م
واقیعه هه‌ر پارچه‌یه‌کی فیدرال ده‌کاته پرۆژه‌ی جاریکی تر
دابه‌ش بوونه‌وه‌و پارچه پارچه بوون. کاتێک جیاوازی
ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بی وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ پیکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی
جیاواز قبووڵ ده‌کرێت، که‌س ناتوانێت پێشبینی بکات که ئه‌م
پارچه بونه له کوێدا کۆتایی دێت. مانه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتانه له فه‌زای ململانێ‌و کیبه‌رکێی به‌رده‌وامدا
بوار له‌به‌رده‌م گۆڕانیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی کراوه‌و دیموکراتیک
به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ڕیگا له‌به‌رده‌م دروست بوونی
ئینسیجام‌و یه‌کانگیری(هۆمۆجینیه‌تی) دانیشتوانی ئه‌م پارچانه
داده‌خات. نه‌بوونی هۆمۆجینیه‌ت له نێو دانیشتوانی هه‌ر
ناوچه‌یه‌کدا زه‌مینه‌ی دابه‌شبوونی زیاتر فه‌راهه‌م ده‌کات.
ئه‌گه‌ر کوردستان نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی جوگرافی، به‌ڵکو
وه‌ک ویلایه‌تێکی کوردی پێک بێت‌و کوردی-بوون ناسنامه‌ی
ده‌سه‌ڵات بێت، به چ مه‌نتقێک ده‌توانین هه‌مان ماف بۆ
تورکمانه‌کانی کوردستان ڕه‌وا نه‌بینین؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
بنه‌مای مه‌زهه‌ب ده‌کرێت ویلایه‌تی جیاواز پێک بێت، چۆن
ده‌کرێت هه‌مان ماف به ئه‌تباعی ئاینی ئیزیدی‌و مه‌سیحی
نه‌درێت؟
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و پشتکردنه
له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م بڕیاره‌ی کۆنگریس هه‌م له
ڕوانگه‌یه‌کی ئینسانی‌و ئازادیخوازانه‌وه به گشتی‌و هه‌م له
ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌کرێت‌و
ده‌بێت ڕه‌تبکرێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
درێژکراوه‌ی سیاسه‌تی له مێژینه‌ی ئه‌م حزبانه‌یه که
ئاماده بوون پشتیوانی له دزێوترین‌و کۆنه‌په‌رستانه ترین
نه‌خشه بکه‌ن به به‌های په‌یداکردنی به‌شێکی گه‌وره‌تر له
ده‌سه‌ڵات‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی‌و حزبیه
به‌رته‌سکه‌کانی خۆیان.
ده‌مێک
ساڵه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان‌و هه‌موو حزبه‌کانی
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی پشتیان له پێوه‌ره ئینسانی‌و
ئازادیخوازیه‌کان کردووه. له پشتیوانی کردن له گه‌مارۆی
ئابووری‌و له‌برساکوشتنی مناڵانی عیراق، تاکو چه‌پڵه لێدان بۆ
جه‌نگی ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ووڵاته‌دا له 1991و
به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر
عیراقدا له 2003و ناونانی به پرۆسه‌ی ئازادی(که ئێستا ئیتر
بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرا بووه پرۆسه‌ی هێنانه‌دی چ "ئازادیه‌ک"
بوو)، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان زۆر ئاشکراتر له
جارانیان به ڕه‌وتێکدا هه‌نگاویان ناوه که له بناغه‌وه
له بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و پرنسیپه ئینسانیانه‌وه ده‌ستی
پێکردووه. ئه‌م سیاسته‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دابڕاو
نه‌بووه له فه‌زایه‌ک که به‌سه‌ر هه‌موو جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تیدا زاڵ بووه.
له‌سه‌ر
وه‌ختێک که دنیا بووبووه مه‌یدانی خۆنیشاندانی هێزێکی
گه‌وره‌ی ناڕازی به‌رامبه‌ر جه‌نگ‌و هه‌رچی بۆنی ڕۆناکبیریی لێ
هاتبا له دژی جه‌نگ بوو، نووسه‌رانی ناسیۆنالیستی کورد
تانه‌و ته‌شه‌ریان له ڕۆناکبیرانی دژی جه‌نگ ده‌دا‌و به
پشتیوانی سه‌ددام‌و به‌عس تاوانباریان ده‌کردن. شاعیرانی
ناسیۆنالیستی کوردی لێ ده‌رچێت هیچ که‌س له دنیادا شیعری به
باڵای جه‌نگ‌و داگیرکاری ئه‌مریکا نه‌نووسیوه. ئه‌مه
نیشانه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که به داخه‌وه ئه‌م فه‌رهه‌نگه
نائینسانیه‌ی ناسیۆنالیزم به ڕاده‌یه‌کی زۆر باڵاده‌ست بووه.
ئه‌وه‌ی
که هه‌ر ئیستاش ده‌بینین ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ڕیزی
جووڵانه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورددا به‌ردی ئه‌نتی-ئیمپریالیستی
به سنگدا ده‌ده‌ن هه‌ڵهه‌ڵه‌و چه‌پڵه بۆ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی
کۆنگریس لێ ده‌ده‌ن(بڕوانه ووتاری فایه‌ق گوڵپی له سایتی
کوردستانان)، له ئه‌حزابێکی بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیشه‌وه
بروسکه‌ی پیر‌ۆزبایی‌و له‌به‌یک بۆ کۆنگرێس ده‌نێررێت(بڕوانه
نامه‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بۆ کۆنگریس)، دووباره نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که ناسیۆنالیزمی کورد شه‌رمی پشتیوانی کردنی له
هه‌ر نه‌خشه‌و سیاسه‌تێکی دژی ئینسانی شکاوه‌و له‌م بواره‌دا
هیچی پێ شووره‌یی نییه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نیشانه‌ی
کورتبینی‌و بێئاسۆییه‌کی کوشنده‌یه که ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه
گیرۆده‌ی بووه. ئه‌م نیشانه‌یه زه‌قتر‌و ئاشکراتر له
هه‌ردوو به‌یاننامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م
بڕیاره‌و له ته‌سریحه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیشدا ده‌بینرێت.
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر بڕیاری دابه‌شکردنی
قه‌ومیانه‌و مه‌زهه‌بیانه‌ی عیراق نه‌ک ته‌نها
کۆنه‌په‌رستانه‌یه، نه‌ک ته‌نها له گۆشه نیگای
ئینسانیه‌وه جێگای ڕه‌خنه‌و ئیدانه‌یه به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و نیشانه‌ی بێ درایه‌تی
و بێ مه‌سئولیه‌تییه به‌رامبه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م
خه‌ڵکه، هه‌ڵپه‌کردن بۆ وورده ده‌ستکه‌وتی کاتی‌و ڕۆژانه‌و
بیرنه‌کردنه‌وه له عه‌واقیبی سیاسه‌ته‌کانیانه. نیشانه‌ی
دوورکه‌وتنه‌وه‌و ناکۆکی گه‌وره له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌م حزبانه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌کانی
جه‌ماوه‌ری کوردستانه.
وه‌ک
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کرد فیدرالیزمی ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بی
سازدان‌و ته‌ختکردنی مه‌یدانی ململانێ‌ی ده‌سته‌و تاقمه
قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیه‌کانه. کردنی کوردستان به به‌شێک له‌و
فیدرالیزمه تێکه‌ڵکردنێتی به‌و ململانێ دزێو‌و پیسه ئه‌م
کاره هه‌م ئاسایشی ده‌ره‌کی‌و هه‌م ئاسوده‌یی ناوخۆی کوردستان
زۆر زیاتر له ئێستا ده‌خاته خه‌ته‌ره‌وه. ئه‌م نه‌خشه‌یه
جه‌نگی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی، پاکسازی ڕه‌گه‌زی، به‌کاربردنی
هه‌موو چه‌شنه توند‌و تیژیه‌ک‌و کوشتار‌و خوێنڕیژی فراوانتر‌و
درێژخایه‌نتر ده‌کات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که کوردستان بکێشرێته
ناو ئه‌م جه‌نگه‌وه‌و هه‌ر ته‌پۆلکه‌و پارچه زه‌ویه‌کی بێ
بایه‌خ ببێته جێگای قه‌سابخانه‌ی ئینسانه‌کان‌و هه‌موو
سنووره‌کانی کوردستان به خوێنیان سوورببێت ئه‌گه‌رێکی ته‌واو
واقیعیه.
ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌تنیکی(کوردی) له کوردستان له بناغه‌وه
چه‌مکی هاوڵاتی بوون‌و یه‌کسان بوون ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه‌و هه‌ڵاواردن له نێوان دانیشتواندا له‌سه‌ر
بناغه‌ی کورد بوون‌و کورد نه‌بوون پراکتیزه ده‌کات. ئه‌و
هه‌ڵاواردنه هه‌موو غه‌یره کورده‌کانی کوردستان بۆ
ده‌ستگرتن به ناسنامه‌ی ئه‌تنیکی‌و ئاینی خۆیانه‌وه
هانده‌دات‌و وه‌ک "که‌مایه‌تی" به "زۆربه‌ی" دانیشتوانی
کوردستان که کوردزمانن نامۆیان ده‌کات. به‌م جۆره به‌خشینی
ناسنامه‌یه‌کی ئه‌تنیکی به ده‌سه‌ڵات له کوردستان‌و
جێگیرکردنی ئه‌مه زه‌مینه‌ی پارچه‌پارچه بوونی کۆمه‌ڵگای
کوردستان فه‌راهه‌م ده‌کات.
ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێم له نه‌خشه‌ی کۆنگریس
هه‌ر ئێستا ته‌بلیغات‌و گیانیکی شۆڤێنیستانه‌ی له به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ڵخڕاندووه‌و بۆته مایه‌ی به‌ڕێخستنی
په‌لاماریکی ئیعلامی گه‌وره له دژی خه‌ڵکی کوردستان‌و خواستی
ڕه‌وایان بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست گێژاوی سیاسی ئێستا‌و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتیکی مه‌ده‌نی له کوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ک ته‌نها جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ناوچه‌که‌و
جیهانیش له پشتیوانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان چه‌ک ده‌کات،
به‌ڵکو دووباره ئه‌و وێنه‌یه له لای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و
جیهان جێ ده‌خات که کوردستان له‌سه‌نگه‌ری نائینسانی‌و
شه‌رمهێنه‌ری ئه‌مریکادا وه‌ستاوه‌و به هه‌موو نه‌خشه‌و
پیلانیکی پیسی ئه‌مریکا له‌به‌یک‌و "فه‌رمانته" ده‌ڵێت.
ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ریی چ هه‌ڵوێستێکی هه‌ڵده‌بژارد؟
ده‌سه‌ڵات له کوردستان ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌ماوه‌ری کوردستانی بکردایه له جیاتی هاوکاری‌و هاوبه‌شی
ڕه‌وت‌و هێزه ئیسلامیه‌کانی عیراق، له‌به‌رامبه‌ر کارکردی
چه‌په‌ڵیان ده‌وه‌ستایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتێکی وا له جێگای
قبووڵکردنی فه‌وری ئه‌م نه‌خشه نائینسانیه، هه‌ڵوێستێکی تری
ده‌نواند که هه‌م به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی سیاسه‌ت له ناوچه‌که ده‌بوو هه‌م زه‌مینه‌ی
وه‌دیهاتنی خواسته‌کانی خه‌ڵک‌و به‌رژه‌وه‌ندیانی فه‌راهه‌م
ده‌کرد.
ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری له کوردستان بانگه‌وازی پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تیکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکولار‌و کراوه له عیراقدا
ده‌کرد که له بناغه‌وه زه‌مینه‌ی ململانێ‌و کێبه‌رکێی
ده‌سته‌و تاقمه مه‌زهه‌بیه‌کان بۆ پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌م
ووڵاته‌دا ناهێڵیت. به ڕووی
ئه‌مریکاو ناوچه‌که‌و هه‌موو جیهاندا ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یاند
که فیدرالیزه‌کردنی ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بی له عیراقدا
ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر عیراقێکی سکولار‌و غه‌یره قه‌ومی
ئه‌مڕۆ مومکین نییه ئه‌و ده‌م له جیاتی تێکه‌ڵ بوون‌و
تێوه‌گلان له شه‌ڕ‌و کێشه‌ی قه‌ومی خه‌ڵکی کوردستان مافی
خۆیانه که له ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا بڕیار له چاره‌نوسی
خۆیان بده‌ن‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێکبهێنن.
ئه‌م
هه‌ڵوێست‌و خیتابه‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی
ئاینده‌ی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکولار
ده‌بێت‌و به یه‌کسانی مامه‌ڵه‌ی هه‌موو دانیشتوانی ده‌کات،
له لایه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سلبی‌و مه‌نفی به نه‌خشه‌ی
ئه‌مریکاو سه‌ره‌تای ده‌رچوون له فه‌له‌کی سیاسه‌ته
کۆنه‌په‌رستانه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت وله لایه‌کی تره‌وه
ته‌ئکید کردنه‌وه له‌سه‌ر ماف‌و خواستی خه‌ڵکی کوردستان بۆ
پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی‌و ڕزگاربوون له هه‌ل‌ومه‌رجی
خه‌ته‌رناکی عیراقه.
ده‌سه‌ڵاتێک که له کوردستان بیه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان بپارێزێت ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی له
به‌شداریکردن‌و جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی ئه‌مریکاو
هێزه ئیقلیمیه‌کان به دوور بگرێت. ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ریی
له کوردستان له جێگای خۆبه‌ستنه‌وه به نه‌خشه بێ
هوده‌کانی ئه‌مریکاوه یاخود ڕوو وه‌رگێڕان بۆ ده‌وڵه‌ته
کۆنه‌په‌رست‌و فاشیسته‌کانی ناوچه‌که، ڕوو له هێز‌و
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی دنیا‌و ناوچه‌که ده‌کات‌و پشتیوانی
ئه‌وان بۆ خواستی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان که پێکهێنانی
ده‌وڵه‌ت‌و سازدانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ته ڕاده‌کێشێت.
به‌ڵام
کێشه‌ی گه‌وره‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتێکی تیادا
نییه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک ئامانجی بێت. حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردایه‌تی به پێی سرووشتی چینایه‌تی‌و
سیاسی خۆیان ناتوانن‌و نایانه‌وێت سیاسه‌تێک هه‌ڵبژێرن که
خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ر بکات. ئه‌م حزبانه
به میژووی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که
به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری کوردستاندا
یه‌کێک نییه.
حزبه‌کانی کوردایه‌تی به ووتنی ئۆکه‌ی به سیاسه‌تی
فیدرالیزه‌کردنی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی عیراق وه‌خت بۆ ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆکه‌ی خۆیان ده‌کڕن. به لای ئه‌وانه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی چه‌نده گه‌وره بێت ناگاته ئاستی
هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان. ئه‌م حزبانه
به جه‌ماوه‌ری کوردستان نامۆ بوون‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که
خه‌ڵک له ئاسووده‌ییدا ده‌بێت‌و مه‌ترسی لێ
دوورده‌که‌وێته‌وه، پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مان له‌رزۆک‌و
مه‌ترسیدار ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌تی‌و
میلیشیایی خۆیان درێژه بده‌ن، پیویسته کوردستان ئاسووده‌یی
نه‌بینێت‌و فرسه‌ت له‌به‌رده‌م پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتیکی
مه‌ده‌نیدا به‌رته‌سک بێته‌وه. فیدرالیزه‌کردنی عیراق مه‌ترسی
بۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام به هه‌مان ئه‌ندازه
خزمه‌ت به درێژه‌دانی ئه‌م شیوازه ناموته‌مه‌دینه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌مان ده‌کات.
پارتی‌و
یه‌کێتی نه له ڕابردوودا نه ئێستا که خه‌ریکن جارێکی تر
کۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه سه‌رلێواری هه‌ڵدێر هه‌ڵه‌ی سیاسی ناکه‌ن،
به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ بۆ خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان
بڕیار ده‌ده‌ن. ماوه‌ته ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستانیش چیتر
هه‌ڵه نه‌که‌ن‌و چاره‌نووسی خۆیان به یه‌کجاری له سیاسه‌تی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌م حزبانه جیابکه‌نه‌وه.
14/10/2007
|