بەمەبەستى گفتوگۆ کردن لەسەر شانۆى ئەزموونگەرى کوردى و
چۆنیەتى سەرهەڵدانى و ئاستى ئەزموونەکان و دارشتنەوەى پانتایى
و چەمکە جیاوازەکانى وەک نواندن و دەرهێنان، گۆڤارى شانۆکار
داوا لەسەرجەم شانۆکارانى کورد دەکات کە بۆسەرخستنى ئەو
پرۆژەیە بەشدارى لەمەلەفى ژمارە (3) ى گۆڤارى شانۆکار بکەن کە
تایبەت دەبێت بە شانۆى ئەزموونگەرى کوردى، دەتوانن
بەشداریەکانتان لەڕێگەى نووسینى ووتار و لێکۆڵینەوە و رەخنەى
شانۆیى، یا هەر گفتوگۆ و دیدارێک کە ئەنجامدراوە بێت، بەڵام
تکامان وایە بابەتێک پێشتر بڵاو کرابێتەوە بۆ ئێمەى مەنێرنەوە.
داوا لەو شانۆکارانەش دەکەین بەتایبەت ئەوانەى لەقۆناغى
هەشتاکانى سەدەى رابردوو بەشداریەکى ئەکتیڤیان لەو بوارەدا
هەبووە بە وێنە و هەر ئارگۆمێنتێکى شانۆیى هاوکاریمان بکەن بۆ
ئەوەى بە هەموومان بتوانین سەرچاوەیەکى تیۆرى بۆ هەوڵە
ئەزموونگەریەکان و تەدوینى ئەو قۆناغە شانۆیەمان بکەین، بە
ئومێدى ئەوەین تارۆژى 31/12/2007 بابەتەکانتان بۆ ئەم دوو
ئیمێلە بنێرن:
shanokar@hotmail.com
shanokar@maktoob.com
www.dengekan.com/shanokar.htm
|