ده‌نگی تاساو     

 سیروان بابه‌عه‌لی  

 

             

هه‌رچۆن خودا، بێ په‌رستار

       واتا ی نییه‌ بۆ په‌رستار،

هه‌رچۆن ئاسمان، بێ په‌ڕنده‌

        نرخ ی نییه‌ بۆ په‌ڕنده‌،

هه‌رچۆن ده‌ریا، به‌بێ ماسی

        بایه‌خ ی نییه‌ بۆ ماسی،

هه‌رچۆن ئه‌وین، بێ ئه‌ڤیندار

        سه‌نگ ی نییه‌ بۆ ئه‌ڤیندار،

چۆن فێمینین و ماسکولین

چێ بوونیان نییه‌ بێ یه‌کدی؛

ئه‌ی سه‌ربه‌ستیی:

خودا و ئاسمان و ده‌ریا و

ئه‌وین و بوون

                     له‌ دووری تۆ،

واتا و نرخ و بایه‌خ و

سه‌نگ و چێ بوون

                       ناگرنه‌ خۆ !

                    *****

ئێمه‌ چه‌پکین؛

خاك و خۆشه‌ویسته‌که‌م و من

       سه‌ربه‌ستیی وێکمان ده‌به‌ستێت،

گه‌ر بپسێت؛

       خاك ی بێ  پێز و ناونیشان،

       خۆشه‌ویستیی به‌ خه‌ونی نێو زیندان ده‌چێت!

منیش بێ لانه‌و هه‌ڵکورماو،

نه‌دره‌ختیك ده‌مگرێته‌ خۆ و

                     نه‌ هه‌ڤبوون پێناسه‌ی ده‌بێت!.

 

                

           

 

21/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca