پێویسته‌ بریاری په‌رله‌مانی تورکیا رسوا و ناکام بکرێته‌وه‌

بۆ له‌شکرکێشی کردنه‌ سه‌ر کوردستان

 

چه‌ند رۆ‌ژ له‌مه‌و به‌ر په‌رله‌مانی تورکیا بریاریدا که‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سنوری کوردستان ببه‌زینن وهێرش بکه‌نه‌ سه‌ر خه‌لکی کوردستان به‌ بیانوی نه‌هیشتنی پکک له‌ خاکی کوردستانی عێراق، هێرشی ئه‌مجاره‌ی سوپای تورکیا ژیان وئاسایش وئارامی خه‌لکی کوردستان تێک ده‌دا، ده‌وله‌تی تورکیا ده‌یه‌وێ له‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق سودمه‌ند بێت و زیاتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌تی له‌ عێراق بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات ، ئه‌مه‌ش به‌ قیمه‌تی شه‌ر وکوشتار و مالوێرانی ته‌واو ده‌بێ.

ئێمه‌ وه‌ک ( به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان دژ به‌ له‌شکرکێشی سوپای تورکیا) له‌ که‌نه‌دا داوا لا ئازادیخوازان ولایه‌نگرانی مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ ئێمه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی ده‌وله‌تی تورکیا له‌و بریاره‌ی خۆی.

وه‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ 27/10/2007 سه‌عات 3 ی پاش نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م قونسولییه‌ی ئه‌مریکا له‌ شاری تۆرنتۆ ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ناره‌زایه‌تی خۆمان بده‌ین به‌ گوێی حکومه‌تی تورکیا، که‌ نامانه‌وێ کوردستان بکرێته‌ جه‌نگ وملهوری هیج هێزێک.

360 University Ave.

University Ave. & Queen St.

Time: 3:00 PM.

For more information please contact “(416)877-3577

 

به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان دژ به‌ له‌شکرکێشی سوپای تورکیا له‌ که‌نه‌دا

23/10/2007


 

           

 

23/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca