خۆپیشاندان 

خۆپیشان دان دژی کرده‌و هێرشی سه‌ربازی له‌شکری

تورکیا بۆ باشوری کوردستان ، لــه‌  ستۆکهۆڵم

دوای په‌سه‌ند کردنی یاداشتی حکومه‌تی تورکیا له‌ به‌رواری 17/10/2007

له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیاوه‌ سه‌باره‌ت ئه‌نجامدانی کرده‌و هێرشی سه‌ربازی

له‌شکری تورکیا بۆ باشوری کوردستانی ئازاد ، هه‌موو‌ ده‌بێت دژی چاو سورکردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی له‌شکرکێشی تورکیا ، به‌ یه‌ک ده‌نگ ڕاوه‌ستین .

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردی وکوردستانی له‌ سوید ،

فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان له‌ سوید ، ئینستاتیفی کورد له‌ سوید خۆپیشاندان ڕێک ده‌خه‌ن ، به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان .

 

ڕۆژی یه‌ک ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری  28/10/2007

Sergelstorg—Stockholmشوێن     

کات   13:00ــــــ15:00

  

                    ــ ــ   کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسیه‌کانی

                           کوردی و کوردستانی له‌ سوید

                    ــــ     فیدراسیونی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان

                                      له‌ سوید

                   ـــــــ      ئینستاتیفی کورد له‌ سوید


 

           

 

25/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca