چوارساله‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کوردستان له‌گه‌ل چه‌ند ڕێکخراوێکی کولتوری کوردی له‌ ئه‌لمانیا
به‌شداری پێشانگای په‌رتووکی فرانکفۆرت ده‌کات

  

 

 

چواره‌مین ساله‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کوردستان له‌ گه‌ل چه‌ند ڕێکخراوێکی کولتوری کوردی له‌ ئه‌لمانیا به‌شداری پێشانگای په‌رتووکی فرانکفۆرت ده‌کات،سه‌ره‌تای بیرۆکه‌ی به‌شدار بوونه‌که‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆسه‌نته‌ری ناوه‌ندی زانین وڕۆشنبیری کوردی- ئه‌لمانی ،سالی یه‌که‌م سه‌نته‌ره‌که‌ به‌م ناوه‌بوو، (به‌لام دواتر ناوی سه‌نته‌ره‌که‌ بوو به‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی-ئه‌لمانی)، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن چه‌ند کوردێکی دلسۆزی دانیشتوی شاری مانهایم ولودڤیگس هافن دامه‌زرێنراوه‌  له‌ سالی 2003 مانگی 10،به‌پێ ی پرۆتۆکۆلی کۆنفراسی دامه‌زراندن ناوه‌کانی تێدا یه‌ به‌نده‌ش یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌ران ،چه‌ند ڕۆژێک دوای دامه‌زراندنی  ناوه‌ند گروپێک له‌ئه‌ندامانی ناوه‌ند سه‌ردانی  پێشانگای فرانکفۆرتیانکرد  له‌ گه ڕانه‌وه‌دا به‌ باشیانزانی کوردیش به‌ شدار ی بکات،دیاره‌ چه‌ند سال پێشتریش چه‌ند کوردێکی وه‌کو د.جه‌زاچنگیانی و ده‌زگای نودنگی کۆمکارو میزۆپۆتامیا به‌شداریان کردبوو که‌ ئێستاش ده‌زگاکان سالانه‌ به‌شدار ده‌بن.

 ، ئه‌وه‌ بوو ناوه‌ند پرۆژه‌یان دا به‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیداره‌ی سلێمانی،جه‌نابی وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌ ڕێز فتاح زاخۆیی ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ردا،به‌ پێ‌ی نووسراوی ژماره‌( 418 ) له‌ به‌رواری 15/9/2004 ئیمزا  وه‌زیری ڕۆشنبیری فتاح زاخۆیی.

هه‌رچوار سال له‌ژێرناونیشانی( kurdistan book international ) به‌ناوی به‌رێز ئاسۆ محمود تۆمارکراوه‌ به‌ ژماره‌ی به‌شداربوو ( ....10 ) به‌شدار ی بوون،ساله‌کانی2004،2005،ته‌نها ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ووه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیداره‌ی سلێمانی،سالی 2006 ناوندی ڕۆشنبیری مانهایم ووه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی یه‌کگرتوو، سالی 2007ناوه‌ندی ڕۆشنبیری مانهایم ووه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئه‌کادیمیای زانست وهاڤیبوون وسه‌نته‌ری ئه‌رشیفی ڕۆژنامه‌گه‌ری  کوردستان،به‌م جۆره ی خواره‌وه‌‌:

1-                 سالی 2004 وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیداره‌ی سلێمانی له‌ گه‌ل ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌لمانی- مانهایم به‌شدار بوون،له هاله‌ی 6،1 ،میوانانی کوردستان به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیر فتاح زاخۆیی و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن هه‌لگورد عبدولوه‌هاب هاتبوون به‌شداریان کرد، چه‌ندین کۆڕوسمینار پێشکه‌ش کران.

چه‌ندین که‌سایه‌تی و سیاسه‌ت مه‌دارو هونه‌ر مه‌ندی دیارو ناسراوی جیهانی سه‌ردانی ستاندی کوردیان کرد  ناوی چه‌ند که‌سێکیان ده‌نووسین وه‌ک ئه‌م به‌ڕێزانه‌: ئه‌مینداری گشتی جامعه‌ی( عه‌ره‌بی عمرموسی) سه‌ردانی ستانده‌که‌ی کردوو خۆشحالی خۆی ده‌ر بڕی به‌به‌شداری په‌رتووک وگه‌لی کورد له‌م پێشانگایه‌،وه‌زیری ڕۆشنبیری سودان( عبدالباسط عبدالماجد) چه‌ند په‌یڤێکی جوانی له‌ ده‌فته‌ر‌ی یاداشتنامه‌ی ستانده‌که‌دا نووسی زۆر دلخۆشبوم سه‌ردانی پێشانگای په‌رتووکی کوردیم کرد .........وه‌ڕێزو احترامم بۆبرایانم له‌ کوردستان وعراق دا هه‌ یه‌ هیوادارم هه‌رده‌م له‌ ئه‌من وئاسایشدا بژین.مۆسیقاری جیهانی کورد نه‌سیر شه‌مه‌،شانۆکار عزیز خیون،کۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی بادن ڤورتنبێرگ،هونه‌ر مه‌ندی شێوه‌کاری جیهانی کورد جعفر‌ کاکه‌یی له‌ جیاتی نوسین وێنه‌یه‌کی چیاو ڕۆژوپردێکی له‌ یاداشتنامه‌که‌دا کێشا،شانۆکار هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌، چه‌ندین که‌سایه‌تی تر.....هتد.

2-سالی 2005 ناوه‌ندی ڕۆشنبیری  کوردی مانهایم و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئیداره‌ی سلێمانی به‌شداریانکرد ستاندی کوردی له هاله‌ی 6،1 بوو،به‌ڕێز شێخ محمد سۆله‌یی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی کوردستان هاتبوو،چه‌ندین سمینار پێسکه‌شکران له‌وانه‌ شێخ محمد سۆله‌یی له‌سه‌ر ڕه‌وشی چاپه‌مه‌نی کوردستان قسه‌ی کرد،چه‌ندین که‌سایه‌تی وه‌ک مسته‌فا سالح که‌ریم،فردیناند له‌ سه‌ر کتابه‌که‌ی که‌ له‌سه‌ر کوردی نووسیوه‌ قسه‌ی کرد،فریاد فازل،نزار خه‌یانی ،چه‌ندین که‌سایه‌تی ترو میوانانی وولاته کانی تر سه‌ردانی ستاندی کوردیان کرد.

3-سالی 2006 ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی- ئه‌لمانی  مانهایم و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان  به‌شداریانکرد  ستاندی کوردی له‌ هاله‌ی 5،0،بوو . چه‌ندین که‌سایه‌تی بڕیاربوو له‌ کوردستان بێن وه‌ک: فللک الدین سابر،حمید ابوبکر سه‌رۆکی ده‌زگای به‌درخان،حسن یاسین،عزیز ڕشید،حمد صالح صادق فه‌رهاد،جعفر حسن،لطیف محمود،لیلی عه‌لی صالح،مصلح عبدالقهار،ئه‌م به‌رێزانه‌ نه‌گه‌یشتن له‌به‌ر که‌م وکوڕی پاره‌وده‌ر نه‌چوونی فیزه‌،ته‌نها الماس حسیب وعه‌لی مه‌نده‌لاوی گه یشتن، شه‌ش سمیناری هه‌مه‌جۆر پێشکه‌شکران، چه‌ندین که‌سایه‌تی وه‌ک د. ئه‌حمه‌د به‌رواری

نووسه‌ر حاجی ئه‌نوه‌ر له‌ سویسرا،شانۆکار که‌مال هه‌نجیره‌،شوێنه‌وار ناس کۆزاد ئه‌حمه‌د له‌ هۆله‌ندا،مامۆستا نیهاد،د. سه‌روه‌ر عبدالله‌ له‌ به‌رلین ،جمال خه‌زنه‌دار له‌ هانۆڤه‌ر،چه‌ندین که‌سایه‌تی ونوو‌سه‌ری کورد له‌ ئه‌لمانیاو وولاتانی تری ئه‌ورووپا هاتبوون، زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی ستانده‌کانی وولاتانی به‌شدار سه‌ردانی په‌رتووکخانه‌ی کوردیان کردوو خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی.

4-                 سالی 2007 وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان له‌ گه‌ل ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی -ئه‌لمانی مانهایم و هاڤیبوون له‌ به‌رلین وئه‌کادیمیای زانست بۆ کوردۆلۆژی له‌ به‌رلین وسه‌نته‌ری ئه‌ر شیف وڕۆژنامه‌گه‌ری کوردستان له‌ هانۆ ڤه‌ر،لێژنه‌یه‌کی سه‌ر په‌رشتیکار بۆ جێ به‌ جێ کردنی کاروباره‌کانی پێشانگا له‌ نوێنه‌ری ئه‌م چوار ڕێکخراوه‌ پێکهاتبوون له‌ ئه‌لمانیا، خاتوو ئه‌لماسیش ڕێکخه‌ری کاره‌کانی پێشانگا بوو له‌ کوردستان ونوێنه‌ری وه‌زاره‌ت بوو له‌ فرانکفۆرت هاتبوو، به‌ڕێزان شاعیر دلشاد عبدالله‌ ڕاوێژکاری ڕووناکبیری جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم، حمید به‌د رخان سه‌رۆکی ده‌زگای به‌در خان میوانی ستاندی کوردی بوون ،ئه‌م سال 108 ووڵات و70446 ده‌زگای چاپه‌مه‌نی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هاتبوون،283293 میوان سه‌ردانی پێشانگاکه‌یان کرد،11000ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌ببوون.

لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌نده‌و جمال خه‌زنه‌دار بووین له‌ کۆ بونه‌وه‌ی چواره‌م له‌ ڕێکه‌وتی، 07،07،2007له‌ شاری لایبزیک به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌ سه‌ر درا له‌ پرۆتۆکۆل نوسراوه‌.

به‌ پێ ی به‌رنامه‌ی داڕێژراو لیژنه‌کان ده‌بوایه‌ کاری خۆیان بکه‌ن به‌لام به‌داخه‌وه‌، دیاره‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕۆشنبیرانی کوردستان نیه‌ به‌لکو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حزبی عه‌یار 24 ره‌ که‌ چه‌ند که‌سێک به‌ ڕێوه‌ی ده‌به‌ن،هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژی پێشانگا چه‌ند لێژنه‌یه‌ک چالاکیه‌کانیان ڕاگیرا،به‌ پێ ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ وه‌زاره‌ت بێ ئاگایی لیژنه‌ی سه‌ر په‌رشتی ئه‌لمانیا دایانڕشتبوو کاریان کرد ئه‌وه‌ش بریتی بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ حزب له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پارتی بڕیاری له‌سه‌ر دابوو ئه‌وه‌ش بوه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی سه‌ر جه‌م به‌شدار بوان،بوه‌ هۆی پشێوی وفه‌وزایه‌کی زۆر له‌ ستاندی کوردی  ئه‌م سال، که‌م و کوری زۆر بوو به‌لام ئه‌وه‌ش کاتی خۆی دێت باسبکرێ.

ئه‌م سال چه‌ند سمینارێک له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان( د.نه‌جاتی عبدلله‌ له‌فره‌نسا هاتبوو،د، فه‌رهاد شاکه‌لی له‌ سوید هاتبوو،د، هه‌نه‌ کویشله‌ر له‌ به‌رلین هاتبوو،ڕوناکبیر ئه‌حمه‌دی مه‌لا له‌ ئه‌سپانیا هاتبوو،د. زۆراب بودی ئالۆیان له‌ شارێکی ئه‌لمانیا هاتبوو،د.زوهدی داودی له‌ شاری لایبزیک هاتبوو ) پێشکه‌شکرا,پرۆفسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له‌ به‌رلین هاتبوو, به‌لام خۆزیا کۆڕه‌کان هه‌ر نه‌کرابا چونکه‌ ناو ستاند شوێنی کۆڕ وسمینار نیه‌ شوێنی تایبه‌ت به‌کۆڕ هه‌یه‌ ده‌بوا یه‌ ئاماده‌ بکرابوایه‌،کوردانی زۆر له‌ زۆر به‌ی شاره‌کانی ئه‌لمانیاوه‌ هاتبوون.

من لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی وه‌زیر ده‌که‌م:

1-                 بۆچی لێنه‌گه‌ران لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌ سه‌ر کاره‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت؟

2-                 بڕیار بوو ڕۆژنامه‌ک ده‌ر بکه‌ین بۆچی ره‌فزتان کرده‌وه‌؟

3-                 بۆچی ڕێزتان له‌ ئیمزاو بریاره‌کانی لێژنه‌‌ی سه‌رپه‌رشتی نه‌گرت وبه‌ پێ ی ئه‌و به‌ر نامه‌یه‌ی دانرابوو ڕێگه‌تان نه‌دا کاری پێبکرێ ؟

4-                 ئایا دوای ئه‌وفه‌وزا وپشێویه‌ی که‌ په‌پێ ی به‌رنامه‌که‌ی ئێوه‌ دروست بوو له‌ ستانده‌که‌ دڵتان خۆشه‌؟ یا که‌م ده‌رامه‌تی وبێ کادری وای کردووه‌!!!!!،ده یان بۆ چی ترو پرسیاری ترهه‌ یه‌ .

گه‌وره‌ترین که‌م وکوڕی نه‌بوونی سه‌ر چاوه‌و په ر‌تووک وریکلام به‌ زمانه‌زیندووه‌کانی وه‌ک ئینگلیزی، فره‌نسی،المانی له‌ سه‌ر کوردوکوردستان ، یه‌ک له‌ مه‌به‌سته‌کانی ئه‌م  پێشانگایه‌ تێکه‌ل بوون وناساندنی کولتوری نه‌ ته‌وه‌ییه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان، زۆر له‌ میوانانی بیانی داوای ئه‌م جۆره‌ سه‌ر چاوانه‌یان ده‌کرد له‌سه‌ر کورد  به‌لام که‌نه‌بێ چی بکه‌ین،من خۆم سالانه‌ وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس ده‌چم بۆ پیشانگای فرانکفۆرت زۆر به‌ی ستانده‌ کانی تر ده‌گه‌ڕێم جۆره‌ها شتی هه‌مه‌ جۆر به‌زمانه‌ جیاجیاکان ده‌به‌خشنه‌وه‌ بۆئه‌و مێوانانه‌ی سه‌ردانی ستانده‌که‌یان ده‌که‌ن.

 

ڕۆژنامه‌نووس

یوسف مه‌نتک/ ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌لمانیا/ئه‌ندامی فدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهانی


 

           

 

22/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca