هاوڕێ لێره‌ چاوه‌ڕوانم به‌

ژیار جاف  

 

 

تۆ لێره‌ به‌ هاوڕێ

من ئه‌ڕۆم له‌ گه‌ڵ ئه‌و شه‌قامانه‌دا ئاشتئه‌بمه‌وه‌

که‌ تووڕه‌بوون له‌ بێزاریم

که‌ بێزاربوون له‌ هاتوو چۆم به‌ سه‌ریاندا

 

هه‌ر لێره‌ چاوه‌ڕوانم به هاوڕێ

من ئه‌ڕۆم کڕنووش بۆ ئه‌و تووله‌ ڕێگایانه‌ ئه‌به‌م

که‌ منیان به‌ یه‌قینی عه‌شق گه‌یاند

که‌ فێریان کردم خۆشه‌ویستی بکه‌م

به‌ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم

لێره‌ مه‌ڕۆ هاوڕێ

من ئه‌ڕۆم داوای لێبووردن له‌ گه‌ڵای ئه‌و دره‌ختانه‌ ئه‌که‌م

که‌ له‌ چاوه‌ڕوانی مندا هه‌ڵوه‌ران

هه‌تا ئێستایش چاوه‌ڕوانن بڕۆمه‌وه‌ و

به‌ بزه‌یه‌

یان به‌ ماچێک

 ڕۆحیان به‌ به‌ر بهێنمه‌وه‌

ئه‌ڕۆم داوا له‌و کۆترانه‌ ئه‌که‌م، که‌ به‌ مناڵی به‌ردم تێگرتوون

له‌ ئه‌تواری مناڵانه‌م بمبه‌خشن

پێیان ئه‌ڵێم

مناڵیم پڕه‌ له‌ تووڕه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌بوون

گه‌وره‌ییم پڕه‌ له‌ خۆزگه‌ی مردووی مناڵی

چونکه‌ مناڵیم پڕ بوو له‌ ڕقی گه‌وره‌ییم

گه‌وره‌ییم پڕه‌ له‌ به‌رائه‌تی مناڵیم

 

من هاتووم خۆم له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ پاک بکه‌مه‌وه‌

که‌ به‌ مناڵی کردوومن

نه‌هاتووم له‌ گوناهی گه‌وره‌ییم خۆشبن

من ئه‌مه‌وێ یه‌دگارێکانی مناڵیم بسڕمه‌وه‌

نه‌ک بێهوناهی گه‌وره‌ییم له‌ بیربکه‌م

 

08-10-2007

ده‌نهاخ - هۆڵه‌ندا

 

 

 

           

 

10/10/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca