دوێنێ سایتی کوردستاننێت، ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی ڕێوڕه‌سمی
ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت سه‌ربازه تورکه له لایه‌ن
پارتی کرێکارانی کوردستان به‌دیلگیراو، به حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان بڵاوکردبۆوه. کارم به‌و نییه ئه‌و رێوڕه‌سمه به
زیان یان به سوودی کورده، دڵی تورکیای پێ ده‌درێته‌وه یان
نا، جه‌نه‌راڵه‌کانی تورک له بیری هێرشکردنه سه‌ر کوردستان
په‌ژیوان ده‌بنه‌وه یان نا. ئه‌وانه کاری سیاسه‌تمه‌داران و
سیاسه‌ته‌وانانی زۆر و زه‌به‌نده‌ی میلله‌ته
هه‌ژبه‌سه‌ره‌که‌من.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م، دیمه‌نی ته‌وقه کردنی وه‌زیری
ناوخۆی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان، عوسمانی حاجیی مه‌حمووده
له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه تورکانه‌دا. سه‌ربازه‌کان هێنده
لووتبه‌رزانه بڕوا به‌خۆبووانه ده‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا
ته‌وقه ده‌که‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی وه‌زیر دیل بێت و ئه‌وان
پاسه‌وان! ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه هێنده به
چاوێکی سووک ته‌ماشای وه‌زیر ده‌کات، که من لێره‌وه شه‌رم
ده‌یگرتم!
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، بۆ ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌دا بکات؟
ئایا ئه‌وه خۆ به سووکزانین و هه‌لپه‌رستی نییه؟ ئه‌دی بۆ
تورکیای دۆست! و پشت و په‌نا رێگه‌ی نه‌دا به نوێنه‌رانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان عێراق و
تورکیا به‌شدار بن؟ ته‌نانه‌ت وه‌ک ده‌ڵێن رێگه نه‌دراوه
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی
نێوان نووری مالیکی و ئه‌ردۆغاندا به‌شدار بێ! ئه‌مه
له‌کاتێکدا به‌پێی هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌ک ده‌بێ وه‌زیری
ده‌ره‌وه له‌و ته‌رزه کۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدار بێت. تاکه
هۆکاری ڕێپێنه‌دانی تورکه‌کان به به‌شداری زێباری، ته‌نها
کورد بوونی ئه‌وه‌و هیچی تر!
گله‌ییم له ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌و سه‌ربازه دیلانه نییه،
به‌ڵکو ده‌سخۆشییان لێده‌که‌م و ئافه‌رینیان پێده‌ڵیم. هه‌قی
خۆیانه، میلله‌ت ده‌بی لووتبه‌رز و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ خاوه‌ن
هه‌ڵوێست و بڕوای به ئیراده‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی هه‌بێت. نه‌ک
وه‌ک میلله‌ته نه‌گبه‌ت و خۆبه‌که‌مگر و نۆکه‌رسیفه‌ته‌که‌ی
ئێمه و به‌رپرسه ترسنۆک و هه‌میشه ده‌ست به‌سنگه‌وه گرتووی
به‌رامبه‌ر دۆژمنان و که‌ڵه‌شێری هاوڕه‌گه‌ز فڕێن و میلله‌ت
نه‌ناس و کورتبینه‌کانی خۆمان.
هیوادارم سبه‌ینێ ڕۆژنامه‌کانی تورکیا، ئه‌و وێنه
شه‌رمهێنه‌رانه به مانشێتێکی ئابڕوبه‌رانه‌وه
بڵاونه‌که‌نه‌وه.
ئیلاهی ئامین!
|