ئێمه دژ به له‌شکرکێشی سه‌ربازی تورکیاین و خوازیارین
باره‌گاکانی
پارتی چاره‌سه‌ر له ژێر هیچ بیانوویه‌کدا دانه‌خرێن و ئازادی
سیاسی به عه‌مه‌لی
کاری پێ بکرێت له کوردستاندا.
بۆ پشتیوانی له‌م داخوازینامه‌یه لێره کلیک
بکه!
به‌پێی
دوایین هه‌واڵه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی و
حکومه‌تی کوردستان
هاوکار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی کۆنگره‌ی ئه‌سته‌نبوڵ باره‌گاکانی
پارتی چاره‌سه‌ریان
داخستوون و ده‌یانه‌وێت به‌مه نیازباشی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی
فاشیستی تورک پیشان
بده‌ن، ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌رچی
ناوی کورد و خه‌ڵکی
کوردی له‌سه‌ر بێت دژایه‌تی ئاشکرای ده‌کات ، و ملهوڕانه دژ
به کۆمه‌ڵگای
ناوده‌وڵه‌تی ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌وه کارده‌کات که کورد
تیرۆریسته و نابێت هیچ
مافێکی مه‌ده‌نی و دیموکراتی بیگرێته‌وه! تورکیا
نه‌ک هه‌ر له ناوه‌وه ده‌یه‌وێت
به‌به‌زم و باق‌و بریقی میدیاکان سه‌ربازه‌کانی به‌ڕی بکات بۆ
کوشت و کوشتاری خه‌ڵک
و ڕۆڵه‌کانی و وێرانکردنی دێهات و سروشتی کوردستان به چه‌کی
یاساغکراو کۆمه‌ڵ کوژ،
بگره کۆمه‌ک و هه‌موو شتێکی خستۆته خزمه‌تی هێزو گروپه
فاشیسته‌کانه‌وه و
ئه‌وانیش وه‌ک گورگی برسی ده‌یانه‌وێ په‌لامارای ده‌ستکه‌وت و
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی
کورد بده‌ن ، خه‌ڵکی کوردستانیش له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌وه
وێڕای خۆ بێده‌نگ
لێکردنی یه‌کێتی و پارتی و هه‌ندێک جاریش ڕێگری بۆ خۆپیشاندان
و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان، به‌ڵام بێده‌نگ نین و به ماڵ و
منداڵه‌وه به ده‌نگ هاتوون
و بۆ مافه‌کانی خۆیان هاتوونه مه‌یدان. ناوه‌ندی چاک
هه‌ڵوێستی حکومه‌ت و حیزب
وئاسایشی سلێمانی و هه‌ولێر که قفڵ له ده‌رگای ئازادی و
دیموکراتی ده‌ده‌ن و
تۆرانیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانیش به ئابڵوقه‌ی ئابوری قفڵ له
ده‌رگای نان ده‌ده‌ن
بۆ کورد و کوردستان به‌ناڕه‌وا و دژ به‌مافی مرۆڤ به
پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما‌کانی
ئازادی ده‌زانین و مه‌حکومی ده‌که‌ین و خوازیارین ده‌ستبه‌جێ
ده‌ست له‌م کاره
هه‌ڵگرن . ئه‌م
کاره به‌دیهێنانی ئامانجه گڵاوه‌کانی تۆرانیه‌کانه! که
چاویان
به هیچ جۆه‌ره ئارامی و ئازادی و دیموکراتی بۆ خه‌ڵکی
کوردستان هه‌ڵنایه، تورکه
ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کان پێ له‌سه‌ر تیرۆرستی په‌که‌که داده‌گرن
داوا ده‌که‌ن که
په‌که‌که ده‌ربکرێت له کوردستاندا،له‌کاتێکدا هێزی میت و
به‌ره‌ی تورکمانی ئاڵۆزی
ده‌نێنه‌وه‌و پلان داده‌ڕیژن بۆ له‌ده‌ست ده‌رهێنان و ژێرپێ
نانی بڕیاری 140 و
کوردستانی بوونی که‌رکوک ،و
به
ده‌یان خۆپیشاندان ده‌که‌ن له ناو تورکیا و
هه‌نده‌راندا دژ به گه‌لی کورد.
ئێمه
هه‌روه‌ک چۆن هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری
کوردستان ڕسواده‌که‌ین به و پێیه‌ش دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی
حکومه‌تی کوردستانین که
ده‌رگای پارتی چاره‌سه‌ر داده‌خه‌ن. ئه‌م کاره کارێکی هه‌تا
بڵێی
نادیموکراتیانه‌یه و به‌رته‌سکرکردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی‌یه
له کوردستاندا. ئێمه
داواکارین که
ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بڕیاره دژ به پارتی چاره‌سه‌ر
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌موو ڕێگریه‌کان لاببردێن له به‌رامبه‌ر
هه‌ڵسوڕان و کاره‌کانیاندا و بوار به پێشێلکردن و سات و
سه‌ودا به ماف و داوا و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌درێت
له لایه‌ن هیچ هێزێکی ناوخۆ و ده‌ره‌کی‌یه‌وه.
بۆ پشتیوانی له‌م داخوازینامه‌یه لێره کلیک
بکه!
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی
کورد ( چاک)
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|