هه‌ڵوێستی کۆمیته‌ی سویسرای چاک له‌مه‌ڕ
کێشه‌کانی ناوه‌ند و به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی!
ـــ
چیماندی
ــ
کاتێک حزب و ڕێکخراوه‌کان که ده‌که‌ونه ته‌نگژه و
قه‌یرانه‌وه ، ده‌م
وده‌ست په‌نا بۆ قسه‌ی زل و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
ده‌به‌ن. لامان جوان نه‌بوو، یان به‌جۆرێکی تر بیڵێن
به‌شه‌رممان زانی سه‌ردێڕی نووسینه‌که‌مان به‌ڕسته باوه‌کانی
( که‌سوکاری قوربانیان، که‌سوکاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان،
نه‌ته‌وه‌ی کوردی قاره‌مان ... ) ده‌ست پێبکه‌ین و
موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ره‌وه بکه‌ین، چونکه زۆرجار ئه‌م
ده‌سته‌واژه پیرۆزانه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆی شاخدار و
له‌خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت.
چاک دووله‌تکراوه! له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ردوو لایه‌ن،
که‌م تا‌زۆر به‌ڵگه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و واپیشان
ئه‌ده‌ن ڕاستیه‌کان ماڵی خۆیانه‌و به‌هۆیه‌وه لایه‌نه‌که‌ی
تری پێ تاوانبار ده‌کان. به‌ڵام لۆژیک نیه له‌سه‌ر یه‌ک
کێشه، هه‌ڵوێستی دوولایه‌نی جیاواز و دژبه‌یه‌ک له‌یه‌ک
خانه‌دا جێگه‌بگرن و هه‌ردوولا ڕاستیان لابێت! که‌واته لۆژیک
پێمان ده‌ڵێت با به‌ڵگه‌کان خۆیان قسه بکه‌ن و ته‌مومژی سه‌ر
ڕاستیه‌کان لابه‌رن!
پێویسته ئه‌و گله‌ییه له هه‌موو ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان
بکه‌ین که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌یانکرد به دوای ئه‌و
لۆژیکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بڕۆن و به‌دواداچوون بۆ کێشه‌و قه‌یرانی
ڕێکخراوێکی وه‌ک چاک بکه‌ن، که لانیکه‌م له‌ده‌ره‌وه
ئاکتیڤترین جووڵانه‌وه‌ی کورده‌کانی هه‌نده‌ران پێکده‌هێنێت.
له‌ناو ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان، ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت
ئه‌گینا تێکڕایان له‌و کێشه گرنگه‌دا بێبایه‌خیان نواند‌و
بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، که‌ئه‌مه جێگه‌ی گله‌ی دۆستانه‌یه له
یه‌ک به‌یه‌کیان .
کۆمیته‌ی سویسرا له کاتێکدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ
به‌رده‌وامی کارکردنی له‌گه‌ڵ باڵی چاکسازی ناوه‌ندی چاک
ڕاده‌گه‌ێنیت و درێژه به‌کاروتێکۆشانی خۆی ئه‌دات، له‌هه‌مان
کاتدا ئاماده‌نیه به‌شداریی له کۆنگره‌یه‌کدا بکات که‌وه‌ک
خۆیان ده‌ڵێن ئاسایی نیه و پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌ویی
ناوخۆی چاک ده‌وه‌ستێته‌وه.
کۆمیته‌ی سویسرا که به‌ناڕه‌وا تێكه‌ڵ به کێشه‌و ململانێ
نه‌خوازراوه‌کان کراو بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کرایه مه‌به‌ست و
ئامانجی لێدان و لاوازکردن و ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌و
له‌ناوبردن، له نزیکه‌وه ئاشنایه‌تی و ئه‌زمونی له‌گه‌ڵ جۆر
و شێوازی مامه‌ڵه‌کانی سه‌ره‌وه هه‌یه و ئاگاداری و
زانیارییه‌کی باش و به‌ڵگه‌ی زۆریی ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی
ناوه‌ندی چاک له‌لا په‌یدابووه. جا چی له‌وه باشتره که
له‌ڕێگای به‌ڵگه‌و زانیاریی و دۆکۆمێنته‌کانه‌وه بکرێت
به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی چاک بۆ خه‌مخۆرانی
بگێڕینه‌وه و لا‌یه‌نی شاراوه‌ی کێشه‌کانی بخه‌ینه‌ڕوو.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه بتوانین کڵاورۆژنه‌یه‌ک به‌ڕووی
ده‌ره‌وه بکه‌ینه‌وه.
ئێمه له‌ڕێگای ئه‌م ئه‌زمونه‌ی خۆمانه‌وه تیشک ده‌خه‌ینه
سه‌ر هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی که به‌ناوی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
و ده‌سته‌ی چاو‌دێر و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌ستنی کۆنگره‌ی
نا‌ئاساییه‌وه، ماوه‌یه‌که ده‌رخواردی هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی
چاک و ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌درێت.
به‌م شیوه‌یه له‌ڕێگه‌ی "چیماندی"ه‌وه، به‌پشتبه‌ستن
به‌به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنته‌کان، به‌سته‌رێکی تایبه‌تی له‌ناو
ماڵپه‌ڕی چاکدا ده‌که‌ینه‌وه و به‌زنجیره‌یه‌ک نووسین ئه‌م
چیرۆکه خه‌مباره ده‌گێڕینه‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه‌شی
ناچارکرد ده‌ست بۆ ئه‌م کاره به‌رین، بێجگه له‌ووتنی
ڕاستیه‌کان، هه‌موو ئه‌و کاره دزێو و نابه‌جییانه‌بوون که
بۆ ناشرینکردنی باشترین که‌سه‌کانی چاک و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و
لنه‌وقوچکرنی ڕاستیه‌کان هه‌تاکو ئێستا له‌ژێر ناوی خوازوا و
بێناوونیشاندا درێژه‌یان هه‌یه.
داواکارین
له هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستان و دڵسۆزانی ناوه‌ندی چاک و
خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ، بۆئه‌وه‌ی له ڕاستیه‌کانی دووله‌ت
بوونی چاک تێبگه‌ن و به‌دواداچوونتان له‌سه‌ر کێشه‌کانی
هه‌ناویی ئه‌م ڕێکخراوه هه‌بێت! له‌مڕۆ به دواوه بۆ بینین و
خوێندنه
وه‌ی بابه‌تی "چیماندی" کۆمیته‌ی سویسرای ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی چاک
بکه‌ن!
www.chak.info
کۆمیته‌ی
سویسرای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ــ چاک ــ
Chak.schweiz@hotmail.com
11/11/2007
|